"دیوارنووسی ناڕەزایەتی لە شاری بانە"

دیوارنووسی ناڕەزایەتی لە بانە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە، هێمای خۆڕاگری نەوەی گەنجی کوردستانە لە دژی ڕژێمی ئێران و سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی، دروشمە ئازادی خوازییەکان بەردەوامە.

بانه

 

هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، ژنێکی گەنجی خەڵکی سەقز لەلایەن پۆلیسەکانی ڕژێمی ئیسلامی، لە شاری بانە و ناوچەکانی دیکەی کوردستان شەپۆلێکی گرافیتی دیوار نووسی ناڕەزایەتی بەدی دەکرێت. گرافیتی دیوار نووسی وەک یەکێک لە شێوازە باوەکانی ناڕەزایەتی مەدەنی و سیاسی لە جیهاندا، لە وڵاتانی خاوەن حکومەتە دیکتاتۆرەکانی وەک ئێران، بە شێوەیەکی تایبەت و جیاواز دەرکەوتووە.

 

"دیوار نووسی وەک جۆرێک لە بەرخۆدانی مەدەنی"

لەسەر دیوار نووسین، وەک یەکێک لە شێوازەکانی ناڕەزایەتی کە زۆرجار پەیوەستە بە دروشمی دژە حکومەت و داواکاری ئازادیخوازانەوە، بووەتە هێمای بەرخۆدان لە کۆمەڵگای ئەمڕۆدا. لە بانە و شارەکانی دیکەی کوردستان، نەوەی گەنج و بە تایبەت نەوەی زێت، وەک سکاوتەکانی ئەم جۆرە ناڕەزایەتییە مەدەنییە دژ بە ڕژێم، ڕۆڵێکی کارا دەبینن. ئەم ناڕەزایەتیانە بە جۆرێکە کە سەرەڕای سەرکوتی توندی هێزە ئەمنییەکان، هەمیشە بە داهێنان و بوێری لە جێبەجێکردنی ئەم نووسینە دیوارانەدا بەردەوامن.

 

"هەوڵی حکومەت بۆ سەرکوتکردنی دیوار نووسی"

ڕژێمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرای چاودێری و زانیاریدەرانی ناوخۆیی و هێزە سەرکوتکەرەکان هەوڵی ڕاگرتنی ئەو دیوار نووسیانە دەدات. به ڵام به هۆی ڕاده و پاڵپشتی جه ماوه ڕی ئه م جۆره ناڕه زایه تییه ، تا ئێستا سه ڕکه وتوو نه بووه له ڕێگه گرتن لێی. ئەم ناڕەزایەتیانە تەنانەت لەسەر ڕێگاوبانەکان و دەرەوەی شاریش تەشەنەی کردووە و هاوڵاتیانیش بە ئازایەتی و خۆڕاگرییەوە بەردەوامن لەو هەڵسوکەوتە.

 

"دروشمی ناڕەزایەتییەکان لە شاری بانە"

دروشمی جۆراوجۆر لە دیوار نووسییە ناڕەزایەتییەکانی شاری بانەدا دەبینرێت. کۆمەڵێک دروشمی بەناوبانگ بریتین لە:

 

"ژن، ژیان، ئازادی"

"ژینا، تۆ نامریت"

و...

 

ئەم دروشمانە لە ماوەی کەمتر لە چەند ڕۆژێکدا دوای نووسینی، لە لایەن هێزەکانی حکومەت لادەبرێن، بەڵام هێشتا دروشم و دیوار نووسی نوێ لە ناوچەکانی دیکەی شارەکەدا دەردەکەون.

 

دیوار نووسی ناڕەزایەتی لە شاری بانە هێمای ئازایەتی و خۆڕاگری نەوەی گەنج لە دژی ڕژێمی سەرکوتگەری ئێرانە. ئەم جۆرە ناڕەزایەتییە مەدەنییە کە سەرەڕای هەموو فشار و سەرکوتەکان بەردەوامە، ئیرادەی بەهێزی خەڵک و هیوای گۆڕانکاری نیشان دەدات.