بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ناوچەی بازارجیخی سەر بە مەڕەش ڕوویدا و زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە سوریا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەی کوردستانەوە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ناوەندەکانی سوریا ئاماری نوێی گیان لەدەستدانیان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە ٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە سوریا گیانیان لەدەستداوە.

 

لە سوریا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی لە ناوچەی بازارجیخی مەڕەش بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە ڕوویدا، زیانی بەرکەوتووە، دامەزراوە فەرمییەکان لێدوانێکیان سەبارەت بەو کەسانە دا کە گیانیان لەدەستداوە و بەپێی ژمارەکە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.