سیمیناریک سەبارەت بە ئینسایکلۆپیدیای پاریزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو

لە پارێزگای ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری سیمیناریکیان ڕێکخست سەبارەت بە ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە، کە  لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەند و پسپۆڕی جیاجیا لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە- سەر لەبەیانی ئەمرۆ  لە هەڵەبجە و لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لە لایەن زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری سیمیناریکیان ڕێکخست سەبارەت بە ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە.

 

لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر مەهاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە نوژنها دواو وتی: " ئەم پڕۆژەیە یەکیکە لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای هەڵەبجەو کاتێک ڕێکخراوی خاڵ پەیوەندیان پێوەکردین بێ دودڵی قبوڵمان کرد بۆئەوەی توانا زانستی و مرۆییەکانمان بخەینە خزمەتی ئەم پڕۆژەیەوە، پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بوونی میژوویەکی دەوڵەمەند بە زانستی کلتوری و کۆمەڵایەتی و هونەری و میژووی کە بێ کۆتایەو ساڵ بە ساڵ دەبێ نوێ بکرێتەوە وبخرێتە چوارچێوەی کتێبێکی گەورەوە."

 

مەهاباد کامیل وتیشی: " ئینسایکلۆپیدیا فراوانەو دەبێ ساڵ بەساڵ نوێ بکرێتەوەو هەڵەبجە لە ڕووی ژنانەوە لە سەرەتاوە تا ئەم کاتەی ئێستاش ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە بەرەوپیشچوونی شارستانیەت و دەبنە بەشێک لەبەرەو پێشچوونی ڕەوتی مێژوو، کە سەرجەمیان دەخریتە ناو ئەم پرۆژەیەو تیمی تایبەتمەند تیایدا کاردەکات کە نەوەکانی ئێستاو داهاتوو دەتوانن سودێکی ئیجگار زۆری لێ ببینن چونکە دەبێتە تۆمارێک و پارێزگاری لێدەکرێت."

 

کار کردن لەسەرجەم بەشەکانی ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە سەرجەمیان لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەند و پسپۆڕی جیاجیا لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.