٥٠ پاسی گواستنەوەی کۆچبەرانی شەهبا ڕێگرییان لێکرا
نزیکەی ٥٠ پاس کە لە ڕێگادا بوون بۆ گواستنەوەی کۆچبەرانی دیکە، کە لە شەهبا و شێراوە مابوونەوە، لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا.
ناوەندی هەواڵ
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە بۆ سەر تل ڕەفعەت و شەهبا ڕوویاندا، ئەنجومەنی گەلی عەفرین و شەهبا بڕیاریدا خەڵک بگوازنەوە بۆ ناوچە ئارامەکان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی، لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە، گواستنەوەی خەڵک بۆ ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری لە ٢ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکرد.
تا ئێستا دەیان هەزار هاوڵاتی گواستراونەتەوە بۆ تەبقا و ڕەققە، بەڵام هێشتا زۆرێک لە هاوڵاتیان لە شێوبا ماونەتەوە.
بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە ئێوارەی دوێنێ ٥٠ پاس بەرەو شەهبا و شێراوا بەڕێکەوتن. پێویست بوو پاسەکان بگەنە شوێنی مەبەست، بەڵام لەلایەن چەتەکانەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو شاری ئەحداسەوە.
هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پاسەکان بەردەوامە.