لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٢٧ کەس لە ئێران لە سێدارەدراون کە ٢٥یان ژنن

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٢٧ کەس کە ٢٥یان ژنن، لە سێدارەدراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٢٧ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون کە ٢٥ کەسیان ژنن.

 

بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردووشدا ٨٣٤ کەس لە ئێران لە سێدارەدراون، هەروەها لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی لە سێدارەدان لە ئێران تۆمار کراوە، کە بەرزترینیان ساڵی ٢٠١٥یە و تیایدا ٩٧٢ کەس لە سێدارە دراون، کە لەسەر چالاکیی سیاسی دەستگیرکراون.

 

ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە موستەفا فەشیی کورد کە خەڵکی شاری کرماشانە و ماوەی ١٨ مانگە لە زینداندایە، هەفتەی ڕابردوو بە هەمان شێوە لە سێدارەدراوە.