مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد

لەسەر بانگەوازی پژاک و کەژار و چەندین لایەنی سیاسی دیکە، مانگرتنێکی گشتی بە داخستنی دوکان و بازاڕەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵڕۆژی دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە کوشتنی ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، ساڵانە بە چالاکی جیاواز بەرز ڕادەگیرێت، مانگرتنی سەرتاسەری بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان یەکێکە لەو چالاکییە کۆمەڵایەتییانەی خەڵک هەڵوێستی خۆیانی تیادا دووپات دەکەنەوە.

 

ئەمساڵیش لەسەر بانگەوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار و چەندین لایەنی سیاسی دیکە، مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ دوکان و بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەواوی داخران.