پەخشان عەزیزی لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤینەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە

"ژن، ژیان، ئازادی" شۆڕشێکی زانستییە لەگەڵ ژنۆلۆژییدا، دواین نامەی پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و زیندانی سیاسی کوردە، کە لە زیندانی ژنانی ئەڤین سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە کەناڵی تەلەگرامی "بیداری زەنی" بڵاو کراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، کە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣دا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ زیندانی ئەڤین گوازرایەوە، پەخشان عەزیزی زیندانییەکی سیاسییە و لە ٢٣ی تەمووزی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دووەم نامەی ئەمڕۆ، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە کەناڵی تەلەگرامی "بیداری زەنی" بڵاو کراوەتەوە.

 

دەقی نامەکەی پەخشان عەزیزی

گەورەترین خیانەت لە ژیان، لابردنی واتای ژیان و ئازادییە لە دەوروبەری، (عەبدوڵا ئۆجالان)

 

لەپێشینە دانانی پێناسەی ژن و دیاریکردنی ڕۆڵی ژن لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بنەمای گەیشتن بە ژیانێکی دروست و بنەڕەتییە، تا ئەو ڕادەیەی کە ژن پێناسە دەکرێت، دەتوانرێت پێناسەی پیاویش بکرێت، ناکرێ بە دانانی پیاو پێناسەیەکی دروست بۆ ژن و ژیان دابین بکرێت، بوونی سروشتی ژن پێگەیەکی ناوەندیتری هەیە، لە ڕووی بایۆلۆژییەوە هەمان شتە، بەبێ ڕزگارکردنی ژن کە سەری ژیانە، ژیان هەمیشە وەک سەرابێک دەبێت، تا ئاشتی لە نێوان پیاو و ژیان و لە نێوان ژن و ژیاندا پێک نەیەت، خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی وەهمێکە، بۆ ژن و ژیان واقیعی کۆمەڵایەتی بێکۆتایە.

 

ئەگەر پەیوەندی نێوان ژن و پیاو یەکێک بێت لە بابەتەکانی فەلسەفە و ئایین و میتۆلۆژی، پێویستە دیدێکی زانستیش لەسەر ئەم بابەتە هەبێت، بڵاوکردنەوەی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی، ململانێیەکی ئەخلاقی-سیاسییە لە دژی ڕەگەزپەرەستەکان کە بوونەتە ئامرازی دەسەڵات، سەدەی بیست و یەک سەدەی شۆڕشی ژنانە و پێویستی بە زانستی ژنان هەیە بۆ دیاریکردنی دیدگای ڕێکخستنەکانی ژنان لە مێژووی شۆڕش و سیاسەتدا، بۆیە شۆڕشێکی ژنان کە تێیدا گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای بەها دیموکراتیکییەکان و ئیکۆلۆژی و یەکسانی و ئازادی ژن و پیاو جێبەجێ بکرێن، پێویستی بە ماوەیەک درێژخایەن هەیە، شۆڕش پرۆسەیەکی درێژخایەنە کە بەبێ هیوا و نهێنی و پارادایمێکی نوێ و زانستی مومکین نییە، بنەمای مێژوویی شۆڕشی ژنان، هەرچەندە سیاسی و چینایەتی و ئابووری سەیر بکرێت، لە بناغەکەیدا ململانێی جێندەری هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی پێناسە و پێچەوانەکردنەوەی مێژووی ئازادی و بەرخۆدانی ژنان، پێویستە تێگەیشتنێکی دروستمان هەبێت بۆ مێژووی ژن، چونکە پێکهاتەیەکی هەمەلایەنەیە و شایەنی لێکۆڵینەوەیە لە واقیعەکەیدا، ژن وەک نیوەی کۆمەڵگە یەکێکە لە پایەکانی شارستانیەتی دیموکراتیک، ئەو تێکۆشانانەی کە لە پێناو بەدەستهێنانی مافی ژنان و پێدانی هەندێک مافی کۆمەڵایەتی یەکسان بە ئازادی ژنان پێکهاتووە، سەرباری بەدەستهێنانی هەندێک پۆست و دەستکەوت، بەس نییە بۆ ڕزگاری ژن و ناکرێ بگوترێ ئازادیی ژن بەدیهاتووە.

 

بەردەوامی و مانەوەی سیستمی دەوڵەتی پیاوسالاری پەیوەستە بە پێگەی ژێردەستی ژنانەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​چاککردنی هەندێک زاراوە لەناو هەیکەلی سیستمیشدا یارمەتی ئەم پرسە نادات، چونکە سیستمەکە ماوەیەکی زۆرە شانسی چاکسازی لەدەست داوە، زاراوەکانی ناو سیستمی پاوانخوازی که به تەواوی له قەیراندا نوقم بووه و ناوکی به دیکتاتۆری و فاشیزم بڕاوە، وەهمێک زیاتر نییه و ژنێک لە جیاتی لە دایکبوونێکی دووبارە، له سووڕی زاوزێی دەسەڵاتی ناوەندی دەسووڕێتەوە و ڕاستییەکەی تێدا دەبینێت و نائومێدی لەسەر ڕێگای شۆڕشی ژنان بەرەوپێش دەبات و پروپاگەندە دەکات، سووککردنی بەرخۆدانی ژنان و خۆگەورەکردن، کە دەرئەنجامی پەشیمانی لە بەرامبەر ئازادییە؛ سیاسەت، ڕاستی و ئەخلاق دەزانێت، ئەوە عەقڵیەتی پیاوسالاری تەقلیدییە کە دژی ژن، ژیان، ئازادییە.

 

شۆڕشی ژنان کردەوەیەکی چاکسازی نییە، بەڵکو شۆڕشێکی ڕادیکاڵ، تیۆری و زانستییە، لە سەردەمی شەڕی داڕمانی حەقیقەتی کۆمەڵگە، سروشت و قەیران، ئێمە لە بەرزترین ئاستداین، سەرەڕای ئەم دۆخە پشێوییە، بەردەوام پێداگری لەسەر ئازادی کۆمەڵگە هەبووە و لە بەرامبەر گۆشەگیری و شەڕ و کودەتاشدا دەڵێین شۆڕشی ژنان، کە لە هەمان کاتدا هاوپشتی هەست و خوڵقێنەری ئازادییە، ئێمەی ژن، کاتێک عەقڵ و زمانێکی هاوبەشمان هەبێت، دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتی ناوەندی و سەرکوتکردنی ئیرادە و ژیانمان دەجەنگین، دەتوانین گۆڕانکاری بنەڕەتی و بەرفراوان بکەین، فۆرمولەی ئەم هاوئاهەنگی و هاودەنگییە "ژن، ژیان، ئازادی"یە، شۆڕشێک کە نەک هەر عەقڵیەتی پیاوسالاری باڵادەست (کە تا ڕادەیەک لە عەقڵیەتی هەموو ئێمەی ژندا دەتوانرێت چاودێری بکرێت، بەڵام لە عەقڵیەتی خۆیدا کە ساڵانێکە بە تەواوی ڕەگ و ڕیشەی لە بازنەی دەسەڵاتدا هەیە و ناتوانێت عەقڵیەتی جەماوەری هەبێت) دەگۆڕێت، یەکەم: بۆ دانیشتووی خەباتکار، لەگەڵ عەقڵیەتی ناوەندی حکومەت کە بنەڕەتییە، بێگومان ئەم شۆڕشە پەیوەستە بە چەند پێکهاتەیەکەوە کە یەکەم و گرنگترینیان، ڕێکخراوێکی بەهێزە لە دژی ئەو هێزانەی ڕێکخستن، کە هێرش دەکەنە سەر ڕەگەکانی سیاسەت و سیاسەتێک کە هەوێنی ئازادییە.

 

یەکێکی تریان دروستکردنی هێزێکی خۆپاراستنە، ڕەهەندی ئابووری و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی هەیە، شێوازی تێگەیشتن و بینینی جیهان و مامەڵەکردنمان لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی، ڕووداو و دیاردەکانی هەیە کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، لە ڕێگەی ڕوانگەی پارادایمییەوە دیاری دەکرێت، پارادایم واتە پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان، شۆڕشێکی زانستی کاتێک ڕوودەدات کە پێکهاتە پراکتیکییەکانی تێکدەچن و ڕەخنەیان لێدەگیرێت، ئەگەر هێزێکی نوێی خاوەن چارەسەرییەکی باشتر بخرێتە ناوەوە و قبوڵ بکرێت، ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پارادایمەکەدا.

 

هەموو قۆناغێکی مێژوو پێویستی بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی هەیە و پرسەکانی پێویستیان بە گۆڕینی پارادایم و شۆڕشێکی زانستی هەیە، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت بەبێ پارادایم بیربکاتەوە، پارادایم گوزارشت لە سیستمێکی بەها دەکات کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕاستی، لە پارادایمی ئەنتۆلۆژی دا، کە لە ڕاستیدا ڕێبازێکی ستراتیژیی تایبەتی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتییە سەبارەت بە سروشتی واقیعی کۆمەڵایەتی، گرنگە، لەگەڵ ئەپستمۆلۆژی شێوازی حوکمدان لەسەر دۆزینەوەکانی توێژینەوە و میتۆدۆلۆژیا ئەنجام دەدرێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بۆ ئەوەی بگەینە مەعریفەی ژیان، پێویستی بە میتۆدێک و چۆنیەتی تێگەیشتن لێی یەکلاکەرەوەیە، بەم پێناسەیە شێوازی ناسینی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئەپیستمولۆژی و لە هەمان کاتدا میتۆلۆژی پێناسە دەکات.

 

کەواتە پرسیاری "ژن کێیە؟" نەک هەر وەک شوناسێکی بایۆلۆژی، بەڵکو لە ئەنجامی فێربوونی مێژوویی و شیکاری پرۆسەی کۆمەڵایەتیبوون لە دەوروبەری و جەوهەری کۆمەڵگە دەکۆڵرێتەوە، ئەرکی سەرەکی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بریتییە لە پێدانی واتا بە ژیان، زانستی ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی دابڕان لە بەها و فەلسەفە و ئەخلاق و بە کۆمەڵایەتی بوون، ژیان لەسەر بنەمای زانستێک کە "ژیانی هەڵە" ئاسایی دەکاتەوە، هەڵەیە و خاڵییە لە واتای پێویستی زانینی ژیان، کە لە ژیانێکی واتادارەوە سەرچاوە دەگرێت و بە واتایەکی تر بەخشینی واتا و کردنی ژیان سەرچاوەی هەموو زانستەکانە. هەر مەعریفەیەک کە پەیوەندی خۆی بە ژیان و واتا و کۆمەڵگەوە هەبێت کاریگەری بەهێزی هەیە، بەرهەمی لەناوچوون و شێواندنی مەعریفە و واتای ژیان لە سەردەمی سەرمایەداریدا لە هەمووی زیاتر دەبینرێت.

 

سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چوار ڕەهەندی بنەڕەتی هەیە:

١) سەرمایەداری (کەڵەکەکردنی سەرمایە لە چوارچێوەی بازاڕە کێبڕکێکارەکانی کار و بەرهەم)، ٢) چاودێری (دڵنیاکردنی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی)، ٣) دەسەڵاتی سەربازی (کۆنتڕۆڵکردنی ئامرازەکانی توندوتیژی)، ٤) پیشەسازی (گۆڕانکاری لە سروشتدا)، کە هەموویان لە بەرامبەردا دەبنە هۆی گۆڕانکاری و وێرانکاری بەرفراوان لەسەر سروشتی ژیان و ڕاستی کۆمەڵایەتی.

 

مۆدێرنیتە شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی سەردەمێکە کە هەموو کولتوور و تەکنیک و زانست و هونەر و سیاسەتی ماددی و مەعنەوی لەخۆدەگرێت، بە پێچەوانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دیکتاتۆری و دۆگماتیزمی دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەرفەتێکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەهۆی ڕێبازی پۆزەتیڤیستییەوە بۆ کۆمەڵگە دروست بووە، کە لەم دواییانەدا نەدۆزراوەتەوە و بۆ پراکتیزەکردنی پێویستی بە ئەندازیاری کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو لە هەموو تەمەنەکان و دوای دەرکەوتنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هاوتەریب بوو لەگەڵیدا، هەموو ئەو بەهایانە لەخۆدەگرێت کە لە سەرەتای پرۆسەی بە کۆمەڵایەتیکردنەوە لە تێکەڵکردنی سەرچاوەی فیکری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری و ئابوورییەوە هاتوون، ئامانجی مەعریفە لە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا، بەخشینی واتا بە ژیان و خۆئاگابوون و تێگەیشتنێکی وردتر و سیاسیترە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، دیموکراسی ڕەخنەیەکی ڕیشەیی لە عەقڵیەتی پاوانخوازی و عەقڵیەتی دەوڵەتییە کە ڕەنگ و زمان و دەنگ و هەست و هەڵبژاردن و دەنگ لە ناوەندەوە نادرەوشێنەوە و ژیانێک کە پیلانی بۆ داڕێژڕاوە، ئازادیی ڕێخستنکراو و میژووی کە بچوک کراو و ئازادی زیندانیکراو وەک خودی حەقیقەت و وەک نمایشێکی پیلانکراو نمایشی دەکەن و ئەمەش بەرزترین ئاستی بێ ئەخلاقییە، بەڵێ دیموکراسی پێش هەموو شتێک بۆ ژنانی پەراوێزخراوی ژن، ژیان، ئازادییە، کە پێویستە بە زانستی ژن پراکتیزە بکرێت.

 

حەقیقەت واتە خودی بوون، نەک لەسەر بنەمای باوەڕ و ئینکاری کەسێکیتر، کە ئەمە خۆدی فاشیزمە، لە بەرامبەریدا خۆپاراستن وەک یەکێک لە کاراکتەرە سروشتییەکانی ژیان سەرهەڵدەدات، بە زانستی ژن دەتوانی بگەیتە خودی خۆ، چونکە لە ڕووی ئیتمۆلۆژییەوە، بوون و خود بوون، هەمان ڕەگ و ڕیشەی لە زمانی کوردیدا هەیە، خۆبوون و سەرخۆبوون، بەرگریکردن لە سروشتی ژن بە واتای جەوهەرگەرایی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە حەقیقەتی خۆت، ڕێسای ئەخلاقی بە ژن و ژیان وەک ناوەند دروست بووە، ئەخلاق بەرهەمی زیرەکی شیکارییە، کە لە زیرەکی سۆزداری جیاناکرێتەوە و هاوسەنگی ئەم دووانە خودی ئازادییە، بەکارهێنانی بێکۆنتڕۆڵ و بەربڵاوی پرۆگرامەکانی ئەخلاق لە کاتی نەبوونی سیاسەتدا، بەڵام هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی دەسەڵات، ڕەهەندی تێکدەر و نەرێنی دەبێت، لە فۆڕمی هەژموونگەرایی زیرەکی شیکاریدا( ئانالیتیک)، زیرەکی سۆزداری سەرکوت دەکرێت، شکاندن لەم زیرەکییە (زیرەکی سۆزداری) واتە لابردنی واتای ژن و ژیان، زیرەکی شیکاری بە تێپەڕبوونی کات لە شێوەی داهێنان و پرۆسەی کۆمەڵایەتیکردندا پەرەی سەندووە.

 

پشتگوێخستنی ژنان ڕێبازێکی ئایدیۆلۆژییە، بۆیە پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێزی ئایدیۆلۆژی هەیە، بە ئاوڕدانەوە لە پڕۆسەی پێکهێنانی ژن، بۆمان دەردەکەوێت کە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان سیستمی چینایەتی و دەسەڵات و دەوڵەت و کۆیلایەتی ژندا هەیە و جیاکاریی ڕەگەزی کە ژن بە ڕەگەزی دووەم و پیاو بە باڵاتر دەزانێت، ئایدۆلۆژیای یەکەمی دەسەڵاتە، هەمان دەسەڵات و دەوڵەت کە بۆ یەکەمجار ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەدایک بوو، دەوڵەتی سۆمەر، ئوروک (عێراقی ئەمڕۆ) بوو، لە هەمان جوگرافیادا کە یەکەم شانەی مێژووی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیبوونیش درووست ببوو.

 

کولتوورێک کە بەردەوام "ژن، ژیان، ئازادی" ژیاوە، لە سەر پشتی شکاندنی ڕەگەزی ژنەوە، دەسەڵاتێکی داناوە، کە تا ئێستاش سەرچاوەی هەموو قەیرانە کۆمەڵایەتییەکانە.

 

میتۆدێکی لێکۆڵینەوە خاڵی لە حەقیقەتی ژن و تێکۆشانی یەکسانی و ئازادیخوازی، کە ژن لە ناوەندەکەیدا دانەنێت، توانای گەیشتن بە حەقیقەتی نییە و ناتوانێت یەکسانی و ئازادی بەدیبهێنێت، سیستمی دەسەڵاتی پیاوسالار لە هەموو بوارێکدا کە پەیوەستە بە ژیانەوە میتۆدی تایبەتی خۆی دامەزراندووە و تەنیا ئەوە بە ڕەوا دەزانێت، لە لایەکی دیکەوە، پچڕانی هەمەلایەنەی زانست بەهۆی ڕێبازی پۆزەتیڤیستییەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە بواری زانستی قەیراناوی بێت.

 

لە سەردەمێکدا کە زانست بووە بە یەک لەگەڵ دەسەڵات و سەرمایە، ئەم پرسیارە بەردەوام دەوروژێنرێت، لە کوێدا لە خستنەڕووی تیۆری و چەمکەکان و بنیاتنانی ئەو چەمکانە، لە کوێ دادەنرێین؟ تا چەند دەتوانرێت یارمەتی زمان و پارادایمی زانست بدرێت و جێگای زانست دەبێت چ تایبەتمەندییەکی هەبێت؟ لەوەش گرنگتر ئایا پێویستی بە زانستی ژنان هەیە؟ کۆمەڵناسی، وەک زانستێکی کۆمەڵایەتی، تا سەرکەوتوو نەبێت لە مێژووییکردنی سەرچاوەکانی زانینی حەقیقەت و میتۆدەکانی فێربوونی حەقیقەت، ناتوانێت لە قەیرانەکان دەربچێت، لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵناسی هەمیشە بەرەنگاری بوونی ژن و کۆمەڵناسی بووەتەوە، لە ڕاستیدا قەیرانی کۆمەڵایەتی لە قەیرانی کۆمەڵناسیەوە سەرچاوەی گرتووە، هەربۆیە پێویستە کۆمەڵناسییەکی ئازاد لە سەر بنەماکانی ژنۆلۆژی بکرێتە جێ باس، ژنۆلۆژی (زانستی ژن) لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە جگە لە شێوازی جیاواز، گشتگیری بە بنەما دەگرێت.

 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەک جوگرافیای ژیان، کۆمەڵایەتی، پیرۆزکردنی خوداوەندەکان، حیکمەتی پێغەمبەران و لانکەی شارستانییەت و شارە پیرۆزەکان بوو، لە لایەکی دیکەشەوە جوگرافیای شکست، داڕمان، لەناوچوون، شەڕ، دەسەڵات و کۆیلایەتی و چەوساندنەوە بوو، لە نێو یادەوەری کۆمەڵایەتی و مێژوویی ئەم دژایەتیانەدا، کە لە تەنیشت یەکەوە دانراون، دەتوانین چاودێری بەرهەم و کولتووری ژن-دایک بکەین، ئەمەش بە واتای بەدواداچوون و بەرخۆدانی مێژوویی ژنە، ژنۆلۆژی لە دڵی ئەم کولتوور و مێژوو و بەرخۆدانەوە سەریهەڵدا، ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە فەلسەفەی زانست و مەعریفە دوور خراونەتەوە و لە هەندێک کۆمەڵگەشدا لە پەروەردە و پرۆسەی پێکهێنانی بناغەی تیۆری دوور خراونەتەوە، فەلسەفەی ڕۆشنگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرهەمی هۆشیاری و داهێنان و بیر و هەستی ژنان و شێوازێکی ژیانی واتادارە، فەلسەفەیەکە کە جارێکی تر دەبێت بچنە سەر ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و گەشە بکەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووی شۆڕشی عەقلیەتەکانە، لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کە بابەتی سەرەکی کۆمەڵایەتی و قەیرانی ئیکۆلۆژی و کارەساتی مرۆیی و پچڕان لە حەقیقەت و لەناوچوونی کۆمەڵگەی هەیە، پێویستیی گەڕانەوەی زانست بۆ جەوهەری کۆمەڵایەتی خۆی یەکێکە لە ئامانجەکانی ژنۆلۆژی، ڕێبازی زانستی کۆمەڵایەتی مەڵبەندی ئەوروپی لەسەر بنەمای شارستانیەتی یۆنانی – ڕۆمانی دامەزراوە و ئەمەش نووسین و خوێندنەوەکانی مێژووی لە ئاستە بەرزەکاندا شێواندووە، دابەشبوونی ئەوپەڕی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دیسیپلینە جۆراوجۆرەکاندا، ڕێگەی بۆ مەترسی داڕمان و هەڵوەشاندنەوەی کۆی واقیع، واتە حەقیقەتی کۆمەڵایەتی کردووەتەوە، ژنۆلۆژی بریتییە لە زانستی ژن، ژیان، ژیانی هاوبەش، بناغەی فەلسەفی و تیۆرییەکانی شۆڕشی ژنانە، کە لەسەر بنەمای پارادایمی مۆدێرنیتە دیموکراتیک دامەزراوە، لە ڕاستیدا دەکرێ بە پێوەندی نێوان حەقیقەت و دەسەڵات و مەعریفە پێناسە بکرێت، واتە ژنۆلۆژی شێوازێکە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت و مەبەستیشی لێکۆڵینەوەیە لە سەرچاوەی بیرۆکە، ڕێبازەکەی دوای دەرکەوتنی و بە واتایەکی تر سەرچاوەکەیەتی، ژنۆلۆژی ئەخلاقی کە ڕەخنە لە چەمکە ئەخلاقییەکان و مامەڵەی مێژوویی لەگەڵیدا نیشان دەدات، شێوازێکی گۆڕانکاریە کە ژنۆلۆژی لەسەر ژن و بەهاکانی ژنان دەیکات، ڕوونکردنەوەی ڕاستەقینە و هەمەلایەنەی سروشتی کۆمەڵایەتی تەنیا لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەی بەرفراوان و واقیعیانەی سروشتی ژنەوە مومکین دەبێت، ئاشکراکردنی پێگەی ژنان لە مێژووی کۆلۆنیالیزمەکەیانەوە تا کۆلۆنیالیزمی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و عەقڵی بەرامبەر بە خۆیان و کۆمەڵگە بۆ ئەوەی هەموو پرسەکانی تری مێژوو و کۆمەڵگەی ئەو ڕۆژگارە ڕەهەندیتر بکرێت، بەسوود دەبێت.

 

میتۆدی زانستی ژنۆلۆژی یەکگرتنێکی زانستییە کە لەژێر تیشکی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ڕێبازی کۆمەڵناسی ئازادی ئاشکرای دەکات، فۆرمەکانی بیرکردنەوە و بەخشینی واتا بە ژیان و ئازادی و تێگەیشتن لە بوون بە درێژایی مێژوو لە شێوەی ئەفسانە و ئایین و فەلسەفە و زانست و هەندێکجاریش لە ڕێگەی هونەرەوە بووە، بێگومان مرۆڤ ناتوانێت چاوپۆشی لەو بەشدارییە گەورەیەی هەریەکەیان بکات لە پێکهێنانی بناغەی هزری و فەلسەفییەکانی ژیاندا و ئامانجی هەموویان ئارەزووی حەقیقەتی ژیان بووە، کە تەنها هاوگونجاویان جیاواز بووە، لە کاتێکدا پۆزەتیڤیزم ئەم میتۆدانەی ڕەتکردەوە و بەشداریکردنیان لە خواستی ڕاستیدا پشتگوێ دەخست.

 

لە ڕوانگەی میتۆلۆژییەوە، هەموو شتێک بە زیندوو دادەنرێت و ئەنیمیزم بە پشتبەستن بە تۆتەم و تابو، ژیانی کۆمەڵایەتی پڕ لە ڕاستی و واتا گەیاندە لوتکە، لە ڕوانگەی ئایینی کە لەسەر بنەمای قسەی خودا ڕەوا دەبینرێت، ژن لە هەموو ئایینەکاندا سووکایەتی پێدەکرێت.

 

هەر یەکێک لەمانە بە درێژایی مێژوو ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە دابەزینی پێگەی ژنان، لە ساڵی ٥٠٠ پێش زایین تا ٥٠٠ زاینی ئەفسانە و ئایین زاڵ بوو، لە ئەفسانەدا کۆنتڕۆڵکردن و کوشتنی ژن وەک سەرچاوەی خراپەکاری مێژوویەکی کۆنی هەیە، بۆیە دیاریکردنی ئایینی ڕاستەقینە بە دۆگماتیزەکردنی ڕوانگەی ئەفسانە و تێپەڕین بە قۆناغی بیروباوەڕە سروشتییەکان دوای یەکەم شکستی ڕەگەزی لە ئەفسانەدا، چوونە ناو شکستی ڕەگەزی دووەمی ژنە، جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی ئایینە یەکەمەکانە و بەتایبەتی ئیسلام بۆتە ناسنامەیەک لەم ناوچەیەدا، بۆیە توێژینەوەی ئۆنتۆلۆژی(ئیلاهیات)، بە بنەمای ژنانە، بنەڕەتییە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ژنۆلۆژی، بوژانەوەی پیشەسازی حیکمەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ڕەهەندەکانی دۆگماتیزمی ئایینی و لەم ڕووەوە دیموکراتیزەکردنی ئایین بابەتێکی بنەڕەتی و لێکۆڵینەوەیە، لە شێوازی بیرکردنەوە و کولتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گەڕان بەدوای ڕاستیدا سیمایەکی دانەبڕاوی هەیە، کاریگەریەکانی لە بیروباوەڕی انالحەق و فەنافی لا و نیرڤانا و فەلسەفەی ئیشراقی و ڕەوتە فەلسەفییەکانی تردا دەبینرێت، فەلسەفە شێوازێکی بیرکردنەوە و پرسیارکردنە و لە مێژوودا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵیدا تێوەگلاوە و خاوەنی تایبەتمەندی پرسیارکردنێکی جەوهەرییە، پەرەسەندنی واتاناسی و کەمی میتۆدێکی ئایینی لە تێگەیشتن لە حەقیقەت، پێویستی بە فەلسەفە بەرز دەکاتەوە، هەرچەندە زۆرجار پێمان وایە سەرچاوەی فەلسەفە لە یۆنانی کۆندایە، بەڵام سەرچاوە سەرەکییەکەی بەردی حیکمەتە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆنی خواوەندەکان، فەلسەفەی یۆنانی کۆن ڕەنگدانەوەی کەڵەکەبوونی هەزاران ساڵەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و کۆکردنەوەیەکی نوێیە لەم ناوچەیەدا، فەرهەنگ و نەریتی فەرزانگی-دانایی (مەعریفە) لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرچاوەیەکی دێرینی هەیە، وە ڕەگ و ڕیشەی کولتووری ژن-دایکە ، ئەمەش بە واتای پەیوەندی نێوان "ژن، ژیان، ئازادی"یە ئەمە بواری لێکۆڵینەوەی فەلسەفییە لە ژنۆلۆژی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆزەتیڤیزم کە تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە واتا و مەعریفە ئەزموون و تاقیکردنەوەیە، و باوەڕی ئەوە وایە هەر شتێک کە نەتوانرێت بسەلمێنرێت ناڕوون و وەهمییە، هاوکات لەگەڵ سەدەی ١٦، واتە سەرهەڵدانی سیستمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، ئێمە شایەتی پچڕانێکی قووڵ بووین لە نێوان زانست و فەلسەفەدا، شێوازی کێشەدار بۆ پێناسەکردنی سروشت و کۆمەڵگە و ژن و پیاو و ژیان دروستکرا، پێناسەکردنی زانست وەک دەسەڵات ڕێگای بۆ دەسەڵاتی دۆزینەوەی مەعریفە و سوبژێکتیڤیتی عەقڵیەتی پیاو کردەوە، سروشت و ژن کە سەرچاوەی زانین بوون، بە زاڵی بوون بە ئۆبژە.

 

جیاوازی نێوان ئۆبژێکت و سوبژێکت زیاتر بەرچاو و قوڵتر بووەوە و مەعریفە چیتر هێزێک نەبوو بۆ خۆ باشترکردنی کۆمەڵگە، بەڵکو دەسەڵاتێکی خراپتر بوو لە کۆمەڵگە و لێی جیا بووەوە، جەستە و مەعریفە و هەست و دونیای بیرکردنەوە و ئازارەکانی تا ڕادەیەک زاڵن کە لە هیچ کام لە قۆناغە مێژووییەکان نەبینراوە، حوکمی مرۆڤ بەسەر مرۆڤ و مرۆڤ بەسەر سروشتدا دوای حوکمڕانی پیاو بەسەر ژندا دەست پێدەکات، زیرەکی بە پیاو دادەنرێت و جیاکردنەوەی جەستە و مرۆڤ ڕەهەندی نوێ بۆ قەیرانەکانی ئەو جیاکارییانە زیاد دەکات، بۆیە چەمکی بابەتیکردن لەسەر بنیاتنانی ڕوانگەیەکی پۆزەتیڤیستی دامەزراوە کە ژێرخانەکانی عەقڵیەتی سەردەمی نوێ پێکدەهێنێت.

 

سیستمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری و هەموو سیستمە نادیموکراسیەکانی ناوچەکە بەبێ ئەوەی سروشتی یەکەم و دووەم بکاتە ئۆبژێکت و قووڵکردنەوەی دابڕانی نێوان ئۆبژێکت و سوبژێکت، ئایا دەکرا کۆمەڵگە و سروشت تا ئەو ڕادەیە بقۆزێتەوە؟ جیاوازی نێوان ئۆبژێکت و سوبژێکت بابەتی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژییە، ئەمەش بەهۆی زاڵبوونی بێسنووری ژنان لە سەردەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا دروست دەبێت، بە هۆی تێڕوانینی بابەتییانەی ژنان، پێویستە بووژانەوەی سوبژێکتیڤی کۆمەڵایەتی ژنان ببێتە بابەتی گفتوگۆ و میتۆدەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان دروست بکرێن، پێویستی بە ئەتنۆلۆژیای ژن هەیە بۆ پێناسەکردنی ژن بە ناسنامەی کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندییە بوونگەراییەکانی.

 

ئەو ئایدۆلۆژیایانەی کە ڕەگەزپەرستی و ناسیۆنالیزم و ئایینداری و زانستگەرایی بەرەوپێش دەبەن، بۆ مانەوەی سیستمی ئێستا بوونیان هەیە و تەحەدای بوونی گەلان و ژنان دەکەن، ناکرێت سروشت و ناسنامەی ژن پێناسە بکرێت بەبێ ڕەخنە و تەحەدای پێکهاتەکانی هەمە لایەنەی ئەو سیستمی پیاوانەی کە هەزاران ساڵە و پێکهاتەکانی مەعریفە و زانست هەبووە، مومکین نیه.

 

بۆیه ژنۆلۆژی به دوای دەستنیشانکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی بازرگانی و ژنان بۆ شیکردنەوەی کۆمەڵگە، دوورخستنەوەی پیاو و دەسەڵات لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و جیاکانی جێندەری تیایدا، چونکه پێکهاتەی دەروونی ژن به دۆگما و کۆدەکانی کۆیلایەتی و ژنانەوه بنیا نرا لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالاری داگیرکارییەوە، دەوترێت کە ئەم ڕێبازە ژنانی لە یەکتر و ژیان و ئازادی دوور خستووەتەوە و تا ژن بە پێکهاتەی عەقڵیەتی ئازاد خۆی لە قاڵب نەدات، لە پێگەی دوورخستنەوە لە دیوی بەرامبەری خۆیان دەبن، لە ڕێگەی ژنۆلۆژی پێداچوونەوە لە (ئەخلاق)، ئەستەتیک (جوانکاری)، ئابووری، ئیکۆلۆژی، دیمۆگرافی، سیاسەت، پەروەردە، مێژوو و تەندروستی بە ڕوانگەیەکی ژنانە، دەستوەردان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، چونکە ناسنامەی ژن لە ڕەهەندە ئایدیۆلۆژییە جیاوازەکاندا لە دەرەوەی ڕەگەزێکە، بۆیە ئاشکراکردنی سروشتی ژن، لە هەمان کاتدا، ئاشکراکردنی سروشتی کۆمەڵایەتییە، کە حەقیقەتی کۆمەڵایەتییە.

 

هەمان ئەو ڕاستییەی کە عەقڵیەتی دەسەڵات دەربازبوونە لە دانپێدانان و گەشەسەندنی یان گەیشتن پێی هاوتەریب لەگەڵ سڕینەوەی دەستکەوتەکانی ژن، "ژن، ژیان، ئازادی'' یە.

 

فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی'' فەلسەفەی ژیانە نەک مردن، شۆڕشێکی زانستییە کە گوتاری ئەکادیمی ژنۆلۆژی دەتوانێت پراکتیزە بکات، ڕەتکردنەوەی ئەو فەلسەفەیە کە خەڵک لە دەوری کۆدەبنەوە و لە باوەشی دەگرن، لە هەر هەلومەرجێکدا و بە هەر بیانوویەک لەلایەن تاک و لایەنەکانەوە، یان ئەگەر بە بیانووی "بەلاڕێدابردن" ڕەتکرایەوە، لە هەلپەرستی زیاتر نییە، بۆیە بۆ بەرگریکردن لە خوێنی شەهیدانی "ژن، ژیان، ئازادی''، گوتاری زانستی ژنۆلۆژی دەتوانێت ڕێگا بەرەو شۆڕشی فەرهەنگی و بناغەیی ببات، ئەرکی ئینسانی – ئەخلاقی و سیاسی پێویستی بە پەروەردەکردنی گەلێک هەیە کە گەیشتووەتە هۆشیاریی زانستی و بناغەیی شۆڕشگێڕانە بە ئاراستەی بڵاوکردنەوەی کولتووری دیموکراتیزەکردنی بنەماڵە، ئایین و ناسیۆنالیزم بەرەو سۆسیالیزم و زانستی پۆزەتیڤیستی بەرەو ژنۆلۆژی و کۆمەڵناسی ئازادی.

 

پەخشان عەزیزی

زیندانی ئەڤین

ئەیلوولی ٢٠٢٤