خەباتێک هێندەی مێژووی کۆمەڵگەکان بەرزە

هەندێ جار ڕژێمی ئیخوان و فاشیستی لە بیری دەچێتەوە کە مێژووی ئێران پڕە لە خەبات و ئیرادەی ژن و پیاوی ئێرانی کە بە چاو نەترسانەوە درێژەیان بە خەبات و تێکۆشانیان داوە و بچوکترین لەرزین لە بیر و هزریاندا نەبووە.

بەهاران لاهیب

 

کابول- دوو ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی ئیخوانەکانی ئێران ژینا ئەمینییان کوشت و وەک هەمیشە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان هەزاران کەسی دیکە بردرانە سەر پەتی سێدارە و تەقەیان لێکرا.

 

ڕژیمی فاشیستی ئێران زۆر باش دەزانێت کە هەر دەسەڵاتێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ئازا و زانای ئێران بە هێزێکی یەکسانەوە دێتە مەیدانی خەبات و ڕووخاندنی ڕژێمەکەیان بەدوادا دێت. دوای کوشتنی ژینا، خەڵک دەستیان بە خەبات کرد، ژنان پێشەنگایەتییان کرد و بەبێ ترس درێژەیان بە خەباتەکەیاندا، ڕژێمی سەرکوتکار بۆ ئەوەی خەڵک لە شەقامەکاندا بێدەنگ بکات، تەقەی لێکردن و خۆپیشاندەرانی کوشت، یان هەموو ڕۆژێک گەنجەکانی بە کۆمەڵ لە سێدارە دەدا. ئەم سەرکوتانە بوونە هۆی فراوانبوونی مەودای خەباتی گەلی ئێران و بەبێ گوێدانە نەتەوە و زمان، هەمووان بیریان لە ڕووخاندنی ڕژیم دەکردەوە.

 

بەڵام هەندێک جار ڕژیمی ئیخوان و فاشیستی لەبیری دەچێتەوە کە مێژووی ئێران پڕە لە خەبات و ئازایەتی ژن و پیاوی ئێرانی، کە لە درێژەدان بە خەباتی خۆیان نەترساون، سەرەڕای ئەوەی کە لە پێناو بێدەنگ کردنی خەباتکاران و خوڵقاندنی ترس، منداڵان و ئەندامانی خێزانەکانیان لەبەردەم چاویاندا ئەشکەنجە دەدران.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، لەبەردەم هەموو ئەو تاوانانەدا بێدەنگ بوون، بەهەمان شێوەی کە لە بەرامبەر کوشتنی ژن و منداڵ و پیاو و گەنجی فەلەستینیدا بێدەنگن، هەمان شت و دۆزەخێک کە بۆ خەڵکی ئەفغانستان دروست کراوە و بێدەنگن لێی، هەمان ئەوەی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی سووریا و عێراق و کوردەکانی تورکیا کە بە دەستی حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان دەکوژرێن، بێدەنگن. بێدەنگ بوون لە بەرامبەر سێدارە و سەرکوتی خەڵکی ئێرانیش بۆ ئەوان پرسێکی لەپێشینەیە، زۆربەی کات ئەم ڕێکخراوانە بە سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سیاسەتی وڵاتانی بەشدار و زلهێزە فاشیستەکانی هەمان ڕژێمەکان دابین دەکەن.

 

مینا عەسکەری، یەکێک لە چالاکوانانی مافی منداڵان لە ئەفغانستان، بە خوێندنەوەی بەشێک لە شیعری خوسرەو گوڵسەرخی، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێران دەربڕیوە و بە بۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا پەیامێکی نارد کە بڵاوی بکەینەوە.