ژنانی ئەفغانستان ناڕەزاییان بەرامبەر داخستنی قوتابخانەکان دەربڕی
چالاکوانانی ژنی ئەفغانستان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی تاڵیبان. لە نیمروز دژی داخستنی قوتابخانەی کچان و هێرشکردنە سەر خەڵک چالاکیەک بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
لە ئەفغانستان تاڵیبان دەرگای قوتابخانەکانی کچانی داخستووە و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن لەلایەن ژنان و ژنای گەنجەوە، لە نیمروز گروپێک لە چالاکانی ژنانی ئەفغانستان ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە داخستنی قوتابخانەکان و زیادبوونی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە خەڵک.
ژنەکان داخوازییەکانیان لەسەر پانکارت بەرزکردەوە
لەو چالاکییە ناڕەزایەتییەدا کە لەلایەن "تەڤگەری خۆسەری بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستان" بەڕێوەچوو، ژنان لەسەر پانکارت داواکارییەکانیان بەرزکردەوە و دەموچاویان داپۆشی، ژنانی چالاکوان کە دەیانەوێت بە زووترین کات هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لەو وڵاتە بوەستێنن، ڕایانگەیاند کە خاکی ئەفغانستان میراتی ژنانی ئەفغانییە و ئەوان دەیپارێزن.
"پێویستە بە زووترین کات هێرشەکان بوەستێنرێت"
لەگەڵ ئەو پانکارتانەی کە داواکارییەکانیان لەسەر نووسیبوو، وەک "پەروەردە مافی ئێمەیە، تاڵیبان ناتوانێت لێمان بسەنێتەوە"، "دەرگای قوتابخانە دامەخەن"، "هاوڵاتیان لە خەو هەڵسن"، ژنان ڕاشیانگەیاند پێویستە بە زووترین کات هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی وڵاتەکە بوەستێنن.
ئەو ژنانە داوایان لە هاوڵاتیان کردووە بەشداری لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بکەن دژی کار و سیاسەتە هەڵەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان.