٢٣ کۆچبەر بێسەروشوێنن و ٩ی دیکەش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە
دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە لە سێ ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران ٢٣ کۆچبەر بێسەروشوێنن و ٩ی دیکەش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند لە ڕۆژانی ٢١-٢٣-٢٤ی کانوونی یەکەم، سێ یەخت ژێرئاوکەوتن، دوانیان کۆچبەری هەرێمی کوردستانی تێدابووە، یەکێکیان ٢٣کەس بێسەروشوێنە و ٧ کەس ڕزگاریبووە، لە یەختێکی دیکەدا ٩ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە خنکاوی دۆزراونەتەوە، ٥٧ کەسی دیکە ڕزگاریبووە.
لە یەختی سێیەمدا هیچ یەکێک لە سەرنشینەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبوون.
ڕووداوەکان بەم شێوەیەیە:
- لە ڕووداوی ٢١/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان (٢٣) کۆچبەر کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن بیسەروشوێنن و حەوت کۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەکەن کە چوار کەسیان لە بنکەی پۆلیس ماونەتەوە یەک منداڵیش لەژێر سەرپەرشتیاری خێزانیکی یۆنانیدایە دوو کەسیش ئازادکراون.
- لە ڕووداوی ٢٣/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیثیرای یۆنان نۆ کۆچبەرکە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن، تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا و (٥٧) کۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەکەن کەلەئێستادا لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە.
-لە ڕووداوی ٢٤/١٢/٢٠٢١ دەریای ئیجە نزیک دوورگەی پارۆسی یۆنان (١٦)تەرم دۆزراوەتەوە کە هیچ کەسیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق نین.
ت.پ