ئارینا سابالێنکا گه یشته یاری کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوه

ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بیلاڕوسی دوای ئەوەی لە کۆکۆ گۆی ئەمریکی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئارینا سابالێنکا، یاریزانی ژمارە دووی جیهانی بێلاڕوسی پاڵەوانی بەرگری ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەم لە دوو کۆمەڵەدا بەبێ وەڵامدانەوە لە ماوەی یەک کاتژمێر و ٤٢ خولەکدا کۆکۆ گۆی ئەمریکی بردەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، ئارینا سابالێنکا بووە یەکەم یاریزان لەوەتەی سێرێنا ویلیامز لە ٢٠١٦و ٢٠١٧ کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەک بووە پاڵەوانی کۆتایی تاکەکانی ئوسترالیای کراوە.

 

ئارینا سابالێنکا بوو بە دووەم یاریزانی ئەم سەدەیە کە بگاتە سێ یاری کۆتایی لەسەر یەک لە یاریگا سەختەکان لە پاڵەوانێتییەکی گەورەدا، ئەمەش دوای ڤیکتۆریا ئازارینکا کە گەیشتە چوار یاری کۆتایی لەسەر یەک لە نێوان ئوسترالیای کراوەی ٢٠١٢و ئەمریکای کراوەی ٢٠١٣.

 

ئارینا سابالێنکا ڕووبەڕووی یاریزانی چینی کێنوێن شیۆگ دەبێتەوە کە لە پلەی ١٢یەمی ئوسترالیای کراوەدایە.