نەجلە عیماد لە پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی مێزی پاراڵۆمپیک خەڵاتی زێڕی بردەوە

نەجلە عیماد، وەرزشوانی عێراقی لە پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی سەر مێز لە میسر خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

نەجلە عیماد، یاریزانی عێراقی لە پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی مێزی پارالۆمپیک لە میسر دوای ئەوەی پاڵەوانی جیهانی ئۆکرانیا مارینا لیتوشینکۆی بردەوە، خەڵاتی زێڕی بردەوە.

 

نەجلە عیماد یاریزانێکی عێراقییە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە ساڵی ٢٠٢٠ پلەی سێیەمی لە بەرشەلۆنەی نێودەوڵەتی بردەوە و بەشداری لە یارییەکانی پارالیمپی تۆکیۆ کرد کە لە هاوینی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

 

نەجلە عیمادی عێراقی سنووری یاریزانە نێودەوڵەتییەکانی تێپەڕاند و توانی دوو سەرکەوتنی گرنگی لەسەر یەک بەدەستبهێنێت بەسەر یاریزانێکی ڕۆمانی و یاریزانێکی سویدی. ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی کانوونی دووەم لە بەرامبەر مارینا لیتوشینکۆی ئۆکرانی یاری کردو بردیەوە.

 

جێی ئاماژەیە عێراق بە سێ یاریزانەوە نەجلە عیماد، زەینەب حەسەن و ورسل فازیل، بەشداری لە جامی جیهانی تێنسی مێزی پاراڵۆمپیک دەکات.