ژنانی عێراق لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

بۆ یەکەمجار هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن و بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودییە بە ٤ گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی "الجوهرة المشعة" لە شاری جددەی وڵاتی سعودییە کۆمیتەی ڕێکخستنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا باشترین خەڵاتەکانی ئەو خولەی ئاشکرا کرد.

 

لە سێیەم پاڵەوانیەتی تۆپی پێی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا، هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق، کە ٩ یاریزانی کوردی تێدایە و کاپتنەکەشیان کوردە، بۆ ئەکەمجارە دەگاتە ئەو قۆناغە و دەستکەوتێکی مێژووییان بەدەستهێنا لە تۆپی پێی ژناندا، لە یەکەم گەشتنیاندا بە خولی کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیادا توانییان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سعودییە ٤-٢ خاڵ تۆمار بکەن و ببنە براوەی پاڵەوانێتییەکە.

 

لە پاڵەوانێتییەکەدا سەبا تۆفیق لە هەڵبژاردەی سعودیە خەڵاتی باشترین بەشداربووی خولەکەی پێبەخشرا.

 

زەهرا عەلی لە هەڵبژاردەی بەحرەین خەڵاتی باشترین گۆڵچی پێبەخشرا.

 

هاوکات شۆخان ساڵح لەسەر هەڵبژاردەی عێراق خەڵاتی باشترین گۆڵکەری پێبەخشرا.