سوودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد بۆ جەستەی ژنان

خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و میتاپۆلیزم باشتر دەکات و پێکهاتەی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە دەگۆڕێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆشۆردن بە ئاوی سارد پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت، ئاوی سارد خانەکانی پێست گەنج دەکاتەوە و بە تازەیی و شێداری دەهێڵێتەوە، چونکە فاکتەری سارد ئەو چینە چەورییە وشک ناکاتەوە کە بەرپرسە لە پاراستنی پێست.

 

"ڕۆژانە بە ئاوی سارد خۆشۆردن سوودی بۆ جەستەی ژنان هەیە"

ئاوی سارد سوڕی خوێن باشتر دەکات، ڕەنگە جەستە ڕانەهاتبێت لە ئاوی سارددا نوقم بکرێت، بەڵام دەتوانرێت ئەو شێوازەش بەکاربهێنرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئاو لەم کاتەدا لە پلەی گەرمی ئاسایی جەستە ساردترە و جەستە زیاتر کار دەکات بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکی، کاتێکیش ڕۆژانە بە ئاوی سارد خۆبشۆردرێت، سیستمی سووڕی خوێنی جەستە کاراتر دەکات.

 

ئاوی سارد یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە باوەکان دەدات، وەک، هاندانی کاری خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە بەرامبەر بە نەخۆشییە باوەکان، وەک هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.

 

خۆشۆردن بە ئاوی سارد خەمۆکی کەم دەکاتەوە، چونکە ئاوی سارد کۆئەندامی دەمار تووشی شۆک دەکات، دەمارەکان سیگناڵێک دەنێرن بۆ مێشک و ئەو بەشە چالاک دەکەن کە بەرپرسە لە دەردانی هۆرمۆنەکان کە خەمۆکی کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی چالاککردنی کرداری هەرسکردن-میتاپۆلیزم دەدات.