ڕێگایەکی نوێی چارەسەری شێرپەنجە دەگیرێتە بەر

تیمێکی زانکۆی فلۆریدای نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، لە قۆناغی ئەزموونکردنی دەرمانی تایبەتمەندن بە جۆری دیاریکراوی شێرپەنجە کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە و ئەنجامی ئەرێنیی بۆ دەرمانەکان زیاددەکات.

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەماوەی ۳۰ ساڵی رابردوودا تووشبووانی شێرپەنجە لەخوار تەمەنی ٥٠ ساڵی ٨٠% بەرزبووەتەوە.

 

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێگایەکی نوێی چارەسەری شێرپەنجە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە و ئەنجامی ئەرێنیی بۆ دەرمانەکان زیاددەکات.

 

پزیشک دیانا عەزەم، بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستە تەندروستییە ژینگەییەکان لە زانکۆی فلۆریدای نێودەوڵەتی وتی:  دەرمانەکان لەگەڵ بۆماوەمادەی تووشبووەکە هاوتادەکەن، تاوەکو بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هاوتاکردنی نەخۆشەکان لەگەڵ بژاردەی چارەسەری زیاتری پەسەندکراوی FDA  و بە شێوەیەکی بەرچاو باشترکردنی ئەنجامەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕێگەکەیان سەرکەوتووبێت ئەوا بەکارهێنانی هەمان دەرمان بۆ دوو تووشبووی شێرپەنجە ئەنجامی جیاوازی دەبێت، چونکە خانەی شێرپەنجەیی هەر نەخۆشێک تایبەتە بە بۆماوەمادەی نەخۆشەکە، ڕێگە نوێیەکەی چارەسەری شێرپەنجە دەشێت بۆ هەریەک لە شێرپەنجەکانی خوێن و لیمفەخانەکان کاریگەریی زۆربێت و تائێستاش تاقیکردنەوەکان ٨٣%ی سەرکەوتووبوون.