توێژینەوە: سێیەکی ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا دووچاری سەرئێشەی دژوار دەبنەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، یەک لەسەر سێی ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەیاندا دووچاری سەرئێشەی دژوار دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی پزیشکیی جۆرج تاون لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاشکرای کردووە، یەک لەسەر سێی ئەو ژنانەی لاسەرئێشە "شەقیقە"یان هەیە، لە کاتی سووڕی مانگانەدا سەرئێشەکەیان زیاد دەکات و دووچاری سەرئێشەی دژوار دەبنەوە.

 

پزیشک جێسیکا ئایلانی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات، ئەو ژنانەی لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی سەرئێشەی دژوار دەبنەوە، پێویستە سەردانی پزیشکی ژنان یاخود پسپۆڕی مێشک و دەمار بکەن، چونکە چارەسەری تایبەت بەو دۆخە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبەکارهێنانی چارەسەری خۆپارێزی بۆ لاسەرئێشە 'شەقیقە' ئەوەیەپابەندبوونی درێژخایەنی دەوێت و هەندێکجار تێچووەکەشی زۆرە.