چۆن کەشوهەوای سارد کاردەکاتە سەر جەستەت؟

زانایان لە توێژینەوەکانیاندا باس لە سوودەکانی کەشوهەوای سارد دەکەن بۆ جەستە، لە هەمانکاتدا ڕێنمای دەدەن لە خۆپاراستن لەوەی سەرما زیانیان بە تەندروستیان بگەیەنێت.

 

بێریڤان کەمال

کەشوهەوای سارد لە جەستەی هەر کەسێکدا بە شێوەیەکی جیاواز ئەزموون دەکرێت، کەسێکی باڵا بەرز جیاوازە لە کەسێکی باڵا کورت لە پارێزگاریکردنی گەرمای جەستەیان، خەڵک بە شێوەیەکی جیاواز کاردانەوەیان هەیە بۆ سەرما و گونجاندنیان لەگەڵ کەشوهەوای سارد.

 

مرۆڤ لە بەشێک لە ناوچە ساردەکانی زەویدا گەورەبوون و نیشتەجێبوون کە پلەی گەرمای ساردی زۆر بە شێوەیەکی نایاب بۆ بەشێک لە ساڵەکە ئەزموون دەکات، ساردترین شاری سەر زەوی، یانوتسکە ڕووسیا، نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ کەس ژمارەی دانیشتوانەکەیەتی.

 

سوودە تەندروستیەکانی کەشوهەوای سارد

تەکنیکی کرایۆتێرافی، پلەی گەرمی زۆر نزم بەکاردێنێت وەک جۆرێک لە چارەسەری پزیشکی کە بۆ چەندین سەدەیە بۆ چارەسەرکردنی چەند حاڵەتێکی پزیشکی بەکارهاتووە.

 

ئەمڕۆ کرایۆتێرافی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازار و هەوکردن بۆ نەخۆشییەکانی وەک ڕۆماتیزم و ئازاری ماسولک و جومگە و فیبرۆمیالجیا، ئەو نەخۆشانەی کە ئەم جۆرە چارەسەرە بەکاردەهێنن، لە ژوورێکدا بە شێوەیەکی ئاسایی سارد دەکرێنەوە بۆ پلەی گەرمای -١٢٠ پلەی سیلیزی، لەکاتێکدا پلەی گەرمای دەرەوە وەک ژووری سارد کۆنترۆل ناکرێت، وا بیردەکرێتەوە کە لە دەرەوە لە پلەی گەرمای سارددا لەوانەیە کاریگەری تەندروستی هاوشێوەیان هەبێت.

 

توێژینەوەکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە وەرزش کردن لە کەشوهەوای سارددا دەتوانێت وزەی جەستەت زیاد بکات، تەنانەت پاش ئەوەی ڕاهێنانەکەت تەواو کرد، هەروەها کالۆری زیاتر دەسووتێنێت لە کاتی وەرزشکردن لە سەرما کاتێک جەستەت وزەی هەڵواسراوە بۆ ئەوەی گەرم بێت.

 

دەرکەوتووە لە پلەی گەرمای ساردا مرۆڤ زیاتر بژی زانایانی پەیمانگای توێژینەوەی سکریپس بۆیان دەرکەوت کە بە کەمکردنەوەی تێکڕای پلەی گەرمی ناوکی مشکەکان، ماوەی ژیانیان بە ڕێژەی ٢٠٪ درێژکراوەتەوە.

 

مەترسیەکانی کەشوهەوای سارد لەسەر تەندروستی

لە کاتێکدا کە کەشوهەوای سارد دەتوانێت بۆ تەندروستی سوودمەند بێت، دەشتوانێت چانسی نەخۆشکەوتن زیادبکات و مەترسی تەندروستی دیکە لەگەڵیدا بهێنێت.

 

لە زستاندا ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا زۆر بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە، چونکە ڤایرۆسەکە جێگیرترە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژتر لە هەوادا بمێنێتەوە کاتێک سارد و وشکە، پێشنیاری ئەوە دەکرێت لە وەرزی سەرمادا بە پێ ڕۆشتن زیاتر بکەیت وەک لەوەی کە لە ئۆفیسێکی گەرم دانیشیت.

 

کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی ئەگزیما و خواردنەوەی ئاو گرنگە

کەشوهەوای سارد دەتوانێت فشاری زۆر بخاتە سەر سیستەمی دڵ، پلەی گەرمای سارد دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێنبەرەکان لە کاربکەوێت، توندبوونی هەناسەدان و ئەستوربوونی خوێن کە لە ناهاوسەنگبوونی پڕۆتینەکانی ناو خوێنەوە دروستدەبێت، دەبێتە هۆی ئازاری سنگ لەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە، هەر بۆیە لە دەرەوەی دۆخی سارددا دەبێت دڵنیاببێتەوە لە گەرم داپۆشینی جەستە.

 

پلەی گەرمای سارد دەبێتە هۆی کێشە بۆ تووشبووانی نەخۆشی ئەسما، نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە،  هەوای سارد و وشک دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەناسەدان زەحمەت بێت، کاتێک کە باس لە سەرما دەکرێت، زۆر گرنگە کە تێبگەیت کە گەرم هێشتنەوەی ماڵ لە ماوەی مانگەکانی زستاندا زۆر گرنگە.

 

هەوای سارد و وشک دەتوانێت بە وشککردنی پێست حاڵەتەکانی وەک ئەگزیما خراپتر بکات، تەنانەت ئەگەر هەستت پێ نەکردبێت، گرنگە لە مانگەکانی زستاندا ئاوێکی زۆر بخۆنەوە بۆ پارێزگاریکردن لە لە وشکبوونەوەی پێست و جەستە.

 

ت.پ