١٢ ملیۆن ژن له کەرەستەکانی پێش‌گرتن لە سكپڕی بێبه‌شبوون
بەپێی ڕاپۆرتەکانی لەسەر کاریگەری پەتای کۆرۆنا بەسەر جیهانەوە دەکرێت، هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژنان زەرەرمەندی سەرەکین کە کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەریان، بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی دانیشتووانیش، ١٢ ملیۆن ژن بێبەشبوون لە کەرەستەکانی ڕێگەگرتن لە سکپڕی.

ناوەندی هەواڵ
به‌پێی سندوقی دانیشتووانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بەهۆی په‌تای كۆرۆناوە له ساڵی ڕابردوودا كه‌ره‌سته‌ی پێش‌گرتن له سكپڕی نەگەشتووەتە ١٢ ملیۆن ژن، به‌و هۆیەشەوه یه‌ك ملیۆن و٤٠٠ هه‌زار منداڵی نه‌ویستراو له دایكبوون.
ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو ١٢ ملیۆن ژنە سه‌ر به ١١٥ وڵاتی جیهانن و بەهۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆناوە سوودمەند نەبوون لە وه‌رگرتنی ڕێنماییه‌كانی پێش‌گرتن له سكپڕی.
به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دانیشتووان سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناتالیا كانیم، له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: حاڵه‌تی سكپڕبوون له كاتی قه‌یران و بڵاوبوونی په‌تا ڕاناوه‌ستێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته كار بۆ گه‌یاندنی ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی ژنان بكه‌ین وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی نه‌هێشتنی سكپڕی. هه‌روه‌ها وتی: له ساڵی ڕابردوودا په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژنان هه‌بووە، ئه‌مه‌ش گرنگی به‌رده‌وام بوونی خزمه‌تگوزاری له بواری ته‌ندروستی ژنان، دایكایه‌تی و منداڵبوون خسته به‌رچاو.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بەوە كردووه، بەهۆی قەدەغەکردنی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی پێداویستی لەنێوان وڵاتاندا لەسەر ئاستی جیهان، بووەتە هۆکارێک ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و به‌ده‌ستخستنی كه‌ره‌سته پێویسته‌كان بێبه‌ش بن، به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌م رێکخراوه نێودهوڵهتییەش ئاسته‌نگییه‌كان زیاتر له مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ساڵی رابردوو زیاتر بوون.
ت.پ