"حکومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕگەری بۆ زمانی بیانیی دەکات، زمانی دایک و کولتووری دایک بەرەو لە ناوبردن دەبات"

پڕۆفیسۆر شیلان عومەر دەڵێت: پێشکەشکردنی زمانێکی ڕەوانی کوردی بە منداڵەکانمان، بەرەوپشچوون لە زمان و کولتوور و فەرهەنگی کورد و زمانی کوردیدا بەدی دەکرێت.

هێلین ئەحمەد    

  

سلێمانی_ رۆژی زمانی کوردی ١٥ـی ئایاری هەموو ساڵێکە، هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی ١٩٣٢، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دیمەشق پایتەختی سووریا بڵاو کرایەوە، دواتر پێشنیاز کرا ئەو رۆژە وەک رۆژی زمانی کوردی دەستنیشان بکرێت، لە ئێستاشدا، رۆژی ١٥ـی ئایاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی زمانی کوردی دەناسرێت، بەڵام تا ئێستە زۆرێک لە هاوڵاتیانی کورد بەهۆکاری هەبوونی سیستمی سەرمایەداری لە ناوچەکەدا کاریگەری وشە و زاراوە بیانییەکانیان لەسەر دەردەکەوێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستمی سەرمایەداری کاریگەری لەسەر کاڵبوونەوەی زمان و زاراوەکانی کوردی دروست دەکات، دەسەڵاتداران بە سیستماتیک هەوڵ بۆ لەناوبردنی زمانی کوردی دەدەن، هێنانە ناوەوەی خوێندنگە ئەهلییەکان و پێدانی هەلی کار بە پێشنیارکردنی چەندین مەرجی زمانەوانی بۆ گەنجان لە ناوچەکەدا، دەری دەخەن لە هەوڵی لە ناوبردنی زمانی کوردیدان، بەشێکی زۆر لە منداڵان لە ڕێگەی خوێندنگە ئەهلییەکانەوە زمانی دایکیان لە بیر دەکەن، زۆرێکیان تووشی کێشەی تەندروستی دەبنەوە، بەشێکی زۆر لەو منداڵانە لە تەمەنێکی کەمدا فێری زمانی بیانی دەبن، دوچاری دەروونیەکی نائارام دەبنەوە، یان توشی نەخۆشیەکانی ئۆتیزم و چەندین جۆری دیکە دەبنەوە، هەروەها زمانی بیانی گەنجانی دووچاری بێکاری کردۆتەوە، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان کارمەندان بە پێوەری سەرەکی زمانی بیانی وەردەگرن، کارمەند دەبێت زمانی بیانی بۆ کارکردن بەکار بهێنێت، پاشان دەتوانێت کار بکات لە دەزگایەکدا، کە کێشەی کارکردنی بۆ گەنجان دروستکردووە، دەسەڵاتداران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی زمانی بیانییەوە هەوڵ بۆ لە ناوبردنی زمان و کولتوور و دابونەریتە کوردییەکان دەدەن.  

  

"وەزارەتی پەروەردە ئەرکی یەکخستنی ئەلف و بێی کوردییە نەک شێواندنی لە ڕێگەی زمانی بیانییەوە بە ناوی پپێشکەوتنەوە"

شیلان عومەر حسێن، پڕۆفیسۆر و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بەشی زمانی کوردی، باس لەوەدەکات، زمانی کوردی لە کۆتی جیهانی لەسەر ئاستی جیهان پێدراوە، لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە جیهاندا پلەیی هەشتەمی لە٤ زمانە زیندووەکان بەدەستهێناوە، هەروەها لە ئاستی زمانی کوردیدا لەگەڵ زمانە کوردییەکان پێنجەم ئاستی زیندوویەتی پێ بەخشراوە، لە پڕۆژەی دەستووری عێراقیشدا لە ماددەی ١٤دا پلەی یەکەم بە زمانی عەرەبی و کوردی دراوەلە یاسای ڕەشنووسی دەستووری هەریمی کوردستاندا بەپێی ماددەی شەش زمانێکی ستانداردە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، دەڵێت: هەرێمی کوردستان سیاسەتی زمانی بوونی هەیە بەڵام پلانی زمانەوانیمان نییە، لە هەرێمی کوردستاندا پەیوەست بە یاسا و مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی کوردیدا وەک پێویست بەدی ناکرێت، کە ئاستی حکومڕانی و دەسەڵات سیاسەتی پلانی و زمانەوانی نییە، ئاشناکردنی زمان بە هەبوونی پلانی زمانەوانی بە تاکەکانی کۆمەڵگە، پاشان وەزارەتی پەروەردە ئەرکی پەیڕوەکردنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە خوێندگەکاندا پەیڕەوبکات، وەزارەتی پەروەردە لە دایەنگە و خوێندنگەکان لەخۆ دەگرێت، پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ زمانی دایکدا بکات، وەزارەتی پەروەردە ئەرکی یەکخستنی ئەلف بێی کوردیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەبێ هەبوونی جیاوازی خویندنگە حکومی و ناحکومییەکان، لە خوێندنگەکاندا چەندین زمان بەکار دەهێندرێت بەبێ هەبوونی پێوەری خوێندن، پاشان خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان جیاوازی زمانەوانی دەبیندرێت، لە زۆرێک لە زانکۆکاندا چەندین زاراوە و زمان بەکار دەهێندرێت، زانکۆکان بە شێکیان بە کوردی، عەرەبی، و ئینگلیزی دەخوێنن، پاشان زاراوەکانیشیان لەگەڵدا بەدی دەکرێت، کە دەبێتە تێکچوونی سیستمی زمانەوانی لە ناوچەکەدا، لە ناویاندا ڕاگەیاندنەکان پلەی باڵایان لە تێکدان و نانەوەی ژاوەژاو لە دەربڕینی وشە و زاراوە کوردییەکان هەیە، پێویستە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ڕێگری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ دەربرینی وشەیی بیانی بکرێت، لە کاتێکدا ڕاگەیاندنەکان پێوەری سەرەکین بۆ بڵاوبوونەوەی زمانی کوردی لە ڕێگەی وشە و واتاکانی بەکاری دەهێنن، زمانی دایک تەنها وشە و زاراوەکانی بەکارهێنان نییە، زمانی دایک خۆی لە فەرههەنگ و کولتوور و دابونەریتەکەیدا دەبینێتەوە، کەسێتی منداڵەکانمان وابەستەیە بە زمانەکەمانەوە، چەندێک بتوانین زمانی کوردی بەدروستی پێشکەش بە منداڵەکانمان بکەین، منداڵەکانمان زیاتر کولتوور و فەرهەنگ و کەسایەتی بەهێزتر پێشکەش بە کورد و زمانی کوردی دەکەن.   

 

"زۆرێک لە مامۆستایان لە جیلی نوێ بەهۆی هەبوونی زمانی بیانییەوە ناتوانن وانەکانی خوێندن بە زمانی کوردی بە خوێندکاران بڵێنەوە"

ئەو پڕۆفیسۆرە، جیاوازی لە نێوان زمانی فێرکردن و فێرکردنی زمان شرۆڤە دەکات، وتی: زمانی فێرکردن زمانی ڕشتەکانی خێندنە، کۆئەندامەکانی مێشکی مرۆڤ  هەتا تەمەنی پێنج ساڵی ڕێگە بە وەرگرتنی زمانێکی دیکە جگە لە زمانی دایک نادات، لەگەڵ لە دایکبوونی منداڵدا تا تەمەنی پێنج ساڵی منداڵ زمانی دایک دەتوانێت وەربگرێت، واتە تەنها زمانێک تەجروبە دەکات، ئەگەر زیاتر لە زمانێک بچێتە مێشکییەوە لایەنی تەندروستی و دەروونی ئەو منداڵە تێکدەچێت،  لە ئێستادا دەبینین منداڵانی کورد کێشەی زمان پرژانیان بۆ دروست دەبێت، کە دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی چەندین زمانی دیکە لە خوار تەمەنی پێنج ساڵیدا، لە باخچەکاندا ڕێگری لە فێربوون و خوێندنی وانەی بیانی بگیرێت تەنها زمانی دایک بۆ منداڵان بەکار بهێندرێت، هەروەها بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەرێمی کوڕدستان پەیڕەو بکرێت، کە تا تەمەنی ١٠ ساڵی منداڵ بە زمانی دایک بخوێندرێت، بەڵام زمانی فێرکردن، بریتییە لە فێرکردنی زمانێکی جیاواز بەبێ زاڵکردنی زمانی بیانی بەسەر زمانی دایکدا، هەر تاکێک پێویستە لە فێرکردنی زماندا شارەزای هەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕگەری گەورە بۆ زمانی بیانی ئەنجام دەدات، کە دەبێت پێچەوانە بکرێتەوە، دایکان گرنگی بە فێرکردنی زمانی دایک بدەن، خوێندنگە بیانییەکان بۆ منداڵان نەمێنێت لە ناوچەکەدا، ڕەواج و بایەخ بە خوێندنگە حکوومیەکان بدرێتەوە، ئەو دەستورانەی لە خوێندنگە بیانییەکاندا جێبەجێ دەکرێت لە حکومییەکاندا بە چەندین پێوەری کولتووری و تەندروستی جێبەجێ بکرێت، هەبوون و درێژەدان بە زمانی بیانی لە تەمەنێکی کەمدا کاریگەری خراپ لەسەر تەندرووستی منداڵ و جیلیکی نوێ دروست دەکات، لە کوردستاندا خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد دەکرێتەوە، یان زۆرێک لە مامۆستایانی جیلی نوێ ناتوانن بە زمانێکی پاراوی کوردی وانەکان بە خوێندکاران بڵێنەوە، لە کاتێکدا زمانمان تەواوی بوونی کوردبوونمان دەردەخات.   

  

"کەسێتی حکومکردن لە هەرێمی کوردستان ئاستەنگی بۆ هەلی کار بە زمانی دایک دروست دەکات"

شیلان عومەر، باسی لەوەشکرد، کەسێتی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان شڵۆقی بۆ زمانی کوردی دروستکردووە، تەواوی وڵاتانی دیەکە ناچار دەکرێن بە زمانی دایکیان گفتوگۆکانیان لەگەڵ کەسانی بیانیدا ئەنجام بدەن، دەڵێت: کاتێک گەشتیارێک سەردانی وڵآتانی دیکە دەکات، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ناچارن بە زمانی دایکیان گفتوگۆ لەگەڵ گەشتیاراندا بکەن، تەنها الە هەرێمی کوردستاندا هاوڵاتیان بە زمانی بیانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ گەشتیارەکاندا ئەنجام دەدەن، سەرەڕای هەبوونی کێشەکان لە کاتی وەرگرتنی کارمەند بۆ کارکردن لە کۆمپانییەکاندا زمانی بیانی کراوەتە پێوەری سەرەکی بۆ وەرگرتنی کارمەندەکان، لە کاتێکدا ئەرکی حکومەت و تاکە هەوڵ بۆ نەمانی ئەو دیاردەیە لە هەلی کارکردن بدات، کاتێک دکتۆر و مامۆستایانی بیانی بۆ کارکردن و ئەرکیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە زمانی بیانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوڵاتیانی کورد ئەنجام دەدەن، لە کاتێکدا ئەوە ئەرکی ئەوانە فێری زمانی کوردی ببن تا هاوڵاتیان تێبگەیەنن لەسەر کارەکانیان، ئێمە هەوڵی یەکخستنی زمانی کوردی دەدەین، گەڕانەوەی شکۆ بۆ زمانی کوردی لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار و تاکی کۆمەڵگەوە ئەنجام دەدرێت.

 

دایک و باوک ئەرکدار دەبن

ئەرکی دایکان و باوکانە پەیوەستبن بە تەندروستی و زمانی یەکەمی منداڵەکانیان، منداڵ لەگەڵ لە دایکبوونی تا تەمەنی پێنج سآڵیدا ١٧ هەزار وشە لە زمانی دایکی وەردەگرێت، کاتێک دەخرێتە خوێندنگگە یان دایەنگەی میانییەوە ئەم ١٧ هەزار وشەیە ڕوو لە پوکانەوە دەکات، منداڵان هەتا تەمەنی ١٠ ساڵی بە زمانی کوردی پاڕاو گفتوگۆکانیان ئەنجام بدەن، ئێمەی دایکان و باوکان ئەرکمانپەروەردەکردنی دەروونێکی تەندروستە نەک زمانێکی زیاتر بۆ منداڵەکانمان، لە توێژینەوەکاندا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە دوو زمان پەروەردە دەکرێن، کەسێتی دەروونی و جەستەییان دادەبەزێت، لە زۆرێک لە خێزانەکان منداڵان فێری تەنها زمانی بیانی دەکەن لە کاتێکدا هەوڵ بدەن منداڵەکانیان فێری زمانی دایک و زاراوەکانی بکەن، ئەرکی دایکان و باوکانە منداڵەکانیان تەندروست پەروەردە بکەن، هەروەها لایەنی پەیوەندیدار ئەرکی چاککردن و پاکتاوکردنی سەرجەم خوێندنگە پەروەردەییەکانە، لە ڕێگەی پەروەردە و ڕاگەیاندنەکانەوە هەوڵ بۆکاڵ نەبوونیەوەی زمانی دایک بدەین، هەروەها حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەبێت زمانی دایک بە سەرجەم سێکتەرەکانی ژییانەوە ببەستێتەوە، تا نەوەیەکی تەندروست و دوور لە شڵەژانی دەروونی و کولتووری بونیاد بنێین.