"تا کۆتایی تەمەنیان ژنان کاریگەری جینۆساید و ئەنفال بە دەروون و جەستەیانەوە جێ دەمێنێت"
دوور لە چاوی میدیاکان، ،ماوەی ٣٧ ساڵە ژنانی بەجێماوی ئەنفال، ئەو جینۆساید و دەستدرێژیانەیان بە هۆکاری ئەقڵیەتی پیاوسالاری و لایەنی پەیوەندیدار، لە دەرونیاندا هەڵگرتووە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_سەرەڕای تیپەڕاندنی بارودۆخی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلی کورد لە باشووری کوردستاندا، ژنانی بەجێماوی ئەنفال ڕوبەڕووی ئاستەنگی و دەستدرێژییەکانی کۆمەڵگە بونەتەوە، ئەو بارودۆخە سیاسیی و ئابووری و دەرونییەی ژنانی ئەنفال پێیدا گوزەریان کردووە، لە مێژووی کورددا بەدی ناکرێت، ئەو دابونەریت و ئەقڵیەتەی ژنان وەک شەرەفی پیاوان لێی دەڕواندرێت، کاریگەری لەسەر ژنانی بەجیماوی ئەنفال دروستکردووە، ژنان لە چاوی میدیا و هاوڵاتیانەوە وەک ژنانێکی ڕەشپۆش و بێ بنەماڵە و لاواز دەبیندرێت، بۆیە ناتوانن ئەو کارەساتانەی لێیان بەسەر هاتووە بۆ هاوڵاتیان و میدیاکانی باس بکەن، لەدوای باسکردنی کۆمەڵگە وەک ژنێک قبوڵی ناکات، بۆیە بە ناچاری ئەو قورسیایە دەرونییەیان هەڵگرتووە، کە دەبێتە هۆکاری نەبوونی ئەرشیفی ژنانی بەجێماوی ئەنفال، کاتێک ژنان لە ڕێگەی نوسەران و ڕاگەیاندکارانەوە باسی بارودۆخ و ژیانیان لە کاتی ئەنفالدا نەکەن، ئاستەنگی بۆ ئەرشیفکردن دروستدەبێت.
“ئەقڵیەتی کۆمەڵگە ژنان وەک شەرف دەبینن، بۆیە ژنان ڕووبەڕووی لە ناوچوونی مێژوویی ئەنفال دەبنەوە”
هەڵوێست کەریم، ئیکۆفێمینیستی ژینگەی، باس لە بارودۆخی ژنانی ئەنفال دەکات، هەڵمەتەکانی ئەنفالکردنی کورد لە ساڵی ١٩٨٨ بە چەندین قۆناغ دەستپێدەکات، لە ڕێگەی جیاکردنەوە و دەستدێژی و توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان و منداڵان لە کاتی جینۆسایدکردنیان ئەنجام دراوە، ژنان ڕوبەڕووی جینۆساید بونەوەتەوە، پاشان ئەوانەی دەرباز دەبن دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئۆردگا زۆرەملێکان، دەڵێت: جینۆساید و ئەنفالکردنی کورد کاریگەری لەسەر ژنانی کورد جێ دەهێڵێت، لە ئەنجامی ئەنفال و جینۆساید ژنانی کورد ڕوبەڕووی دەستدرێژی و کوشتنەکان دەبنەوە، کاتیک ژنان ڕوبەڕووی ئەنفال دەبنەوە کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانیان تا کۆتایی تەمەنیان بە ژیان و دەرونیانەوە جێ دەمێنێت، لەدەستدانی خێزان و منداڵ و کاریگەری خراپی دۆخی ئابووری و تێکچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری دەروونی لەسەریان بەجێ دەهێڵێت، پاشان کەلێنی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت، لە کاتیکدا کۆمەڵگەی کوری بە پەیوەندی خێزانییەوە گرێدراوە، سەرەڕای کاریگەرییە سەختەکانی بەسەر ژنیکی دەربازبووی ئەنفالدا هاتووە، پەستانە ئابووری و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژیانکردنیان بەجێ دەمێنێت، هەروەها لە کۆمەڵگەی دواکەوتوەکاندا ژنان پێویستیان بە نێرێک لە خێزانەکەیان بووە تا بتوانن ژیان بکەن، بۆیە لە لایەن کۆمەڵگەوە ڕوبەڕووی تێکچوونی دەروونی دەبوونەوە، کاریگەری دابونەوریتی کۆمەڵگە و نەبوونی باوەشێک بۆ ژنانی بەجێماوی ئەنفال و جینۆساید، ئەو ئەقڵیەتە بۆتە هۆکار بۆ بێدەنگبوونی ژنان لە بارەی دەستدرێژی و تومدوتیژیەکانی لە کاتی جینۆساید و ئەنفالدا بەسەریان هاتووە، پاشان دەرنەخستنی ئەو توندوتیژیانە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە ئاریشەیەکی دیکەیە بۆ نەمانی مێژووی ژنانی جینۆساید، سەرەڕای هەبوونی چەندین مێژونوس و ژنانی بەتوانان بەڵام ژنان لەڕێگەی باسنەکردنی کێشەکانیان دوبارە نوسەران ئاستەنگاین لە کۆکردنەوەی ئازار و دەستدرێژییەکانی بەرامبەر ژنان لە کاتی جەنگ و هێرشەکاندا دروستبووە، هەروەها ژنان بەهۆکاری دابونەریتی کۆمەڵگە ئەو کارەساتتانەی بەسەریاندا هاتتووە ناتوانن لە زاری خۆیانەوە بیخەنەڕوو، پاشان میدیاکان و دەسەڵات تەنها ژنێکی لاوازی ڕەشپۆش نیشاندەدات، ئێمە نەمانتوانییوە ئامێز بۆ ژنان و ڕاستییەکانیان بکەینەوە.
هەڵوێست کەریم ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد بەشێکی زۆر لە جاش و خۆفرۆشەکان گەڕانەوە ناو شارەکان، پاشان مامەڵەیان بە زەوی و زاری خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال دەکرد، کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی دەروونی و جەستەی ژنانی بە جێماوی ئەنفال، وتیشی: ئەو شۆڕشەی ئەنجامدراوە نەیتوانییەوە گۆڕانکاری لە بیرو ئایدیایان بەرامبەر بە بەجێماوی ئەنفال بکات، بەشێک لەو ژنانەی دەربازبووی ئەنفالبوون لە لایەن بەرپرسانەوە ڕوبەڕووی دەستدرێژی بونەتەوە، ئەمە جۆرێکی دیکەی ئەنفالکردنە لە لایەن کوردەوە، هەروەها ژنان بەهۆی ئەقڵیەتی شەرەفگەراییەوە ناتوانن ئەو کارەساتانەی ڕووبەڕوویان بۆتەوە باسی بکەن، ئەقڵیەتی پیاوسالاری ژنان وەک شەرەفی پیاو دادەنێت، بۆیە ئەرشیفکردنی بارودۆخ و سەختییەکانی ژنانی بەجێماوی ئەنفال بە دروستی ناتواندرێت ئەرشیف بکرێت، پێویستە سەرەتا کار لەسەر سڕینەوەی ئەو زهنیەتەی ژنانی بەجێماوی ئەنفالی کردۆتە قوربانی بکرێت، پاشان پێویستە دامەزراوەی تایبەت بۆ نوسینەوە و ئەرشیفکردنی ئەو ژنانە هەبێت، کار لەسەر مامەڵەکردنی ژنان لە کاتی ئەنفالدا بکرێت، چۆن ڕوبەڕووی ئاستەنگی و دەستدرێژییەکان دەبنەوە.
“ ژنانی بەجێماوی ئەنفال توانیان ئالانگاری سیاسیی و ئابوور تێبپەڕێنن، بەڵام ئاستەنگییە دەرونیەکانیان دەمێنێتەوە”
هەڵوێست کەریم، باسی لەوەشکرد، خودی پڕۆسەی ئەنفال قڕکردنی تاکی کوردە لە باشووری کوردستاندا، کاررنەکردن لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ پرسی ئەنفال و کارنەکردنی جدی لە کەیسەکان بۆ گەیاندنی سزای تاوانباران هۆکاری سیاسیی لەپشتەوە دەبیندرێت، دەڵێت: ئەو وڵاتانەی چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی بەعس فرۆشت دەوڵەتانی بەناو دیموکراتی بوون، دەوڵەتانی دەرەوە ئاگاداری سەرجەم کیمیابارانکردن و کوشتنی هاوڵاتیان هەبوو، بەڵام بۆ داگیرکردنی وزەی نەوت و ئاوی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا خۆیان ڕژێمی بەعسیان لە ناو برد، هەبوونی ئەو بارودۆخە سیاسیەی لە هەڵگیرساندنی ئەنفالدا هەبووە، بۆتە هۆکار بۆ گرنگی نەدان بە بەجێماوانی ئەنفال و جینۆسایدکردن هاوڵاتیان، ئەرشیف نەکردنی چیرۆکەکانی ژنانی ئەنفال هۆکاری دەستدرێژییەکانی سیاسەتمەداران و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی لە پشتەوەیە، هەروەها کۆمەڵگە هۆکارە بۆ کپکردن و سەرکۆنەکردنی ئەو ژنانە، کاتێک ناتوانن باسی بارودۆخ و ئاستەنگی و دەستدرێژییەکانیان بکەن، بۆ دابونەریتی کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە، کە ئەو ژنانە وەک خۆیان قبوڵ ناکات، بۆیە ژنانی بەجێماوی ئەنفال ناتوانن ئازارەکانیان بۆ مێژوو بگێڕنەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: تێڕوانینی کۆمەڵگە بەرامبەر ژنانی بەجێماوی ئەنفال پێویستی بە گۆڕانکاری دەبێت، ئێمە وەک سەکۆی کۆمەڵگەیەک لێیان بڕوانین، ئەو تێگەیشتنە لە بارودۆخی ژنانی ئەنفال لە هەر تاکێکی کۆمەڵگە و سەرجەم سێکتەرەکانی ژیاندا پێویستی بە گۆڕانکاری فکری دەبێت، ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی سەرەکییان لە گۆڕینی تێڕوانینەکان دەبێت، هەروەها دروستکردنی متمانە بۆ ژنان تا بتوانن ئەو ڕووداوانەی بەسەریاندا هاتووە بۆ مێژوویانی بگێڕنەوە، لە کاتێکدا سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگییە دوبارە متمانەکردنەوە کارێکی زەحمەت دەبێت، پێویستە ئەو ژنانە وەک پاڵەوانێک لە دوای ئەنفال باسبکرێن، کە توانیویانە سەرجەم ئالەنگارییە ئابووری و ساسییەکان گوزەر بکەن.