"٨ی مارس ئامانجی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیی ژنانە"
ڕازاو گوڵی ئەندامی گروپی هەشتی مارس، وتی: لە یەکەم کۆبونەوەی گروپەکەمان، بە ئامانجی یەکخستنی تەواوی ڕێکخراوەکانی ژنان کار بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان دەکەین.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ ژنانی چالاکوان و داکۆکیکاران لە مافەکانی ژنان، لە شآری سلێمانی، لە ئەنجامی کارکردن بۆ پرسەکان و ڕووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژیەکان بەرامبەر ژنان لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ چاودێری کردنی کارو چالاکیەکانی گروپی ٨ی مارس لە ساڵی ٢٠٢٥دا، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، تێیدا کارو چالاکییەکانی ماوەی سێ ساڵ کارکردنیان بەبیرهێنایەوە و بڕیاری پێکەوە بونیان دووپاتکردەوە، هەروەها چەندین گروپ و ڕێکخراو بەشداریان تێداکرد، بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئامانجیان پێکەوەیی تەواوی ڕێکخراوەکانە لە شاری سلێمانیدا تا هەموویان بە یەک دەنگ و ڕەنگ کار بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژییەکانی ژنان و یاساکانی دژ بە ژنان ببنەوە، لە ڕێگەی یەکگرتنی تەواوی ڕێکخراو دەزگاکانی کار بۆ ژنان دەکەن، لە ڕۆژی ٨ی مارسی ٢٠٢٥دا، بە چەندین چالاکی و کۆڕ و سیمینار بەشداری چالاکیەکانی ژنان دەکەن، لە ئێستادا کار بۆ سەردانی کردن و ڕێکخستنی تەواوی ڕێکخراوەکان دەکەن، بۆ یەکدەنگی و کارکردنیان پێکەوە بەردەوامن، هەروەها هەرکاتێک لیژنەکان کار و پڕۆژەی خۆیان داڕشت و ئاگادار کرانەوە، لە داهاتوویەکی کەمدا دەستدەکرێت بە کار و چالاکیەکانیان.
" گروپی ٨ی مارس، لە هەوڵی چڕکردنەوەی کار و چالاکیەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥"
ڕازاو گوڵی مەحمود، ئەندامی گروپی هەشتی مارس، باسی لە کار و چالاکییەکانی گروپی هەشتی مارس بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرد، لە دەستپێکی ساڵی تازەدا ژنانی گروپی هەشتی مارس لە یەکەم کۆبوونەویاندا بڕیار و پێشنیارەکانیان بۆ کار و چالاکیەکانیان بۆ ساڵی تازە خستەڕوو، تێیدا کار و چالاکیەکانی ساڵانی پێشوتری تێدا تاوتوێ کرا، وتی: لە دەستپێکی خۆ ئامادەکردن بۆ ٨ی مارسی ٢٠٢٥، گروپی هەشتی مارس، کە کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی شاری سلێمانی، لەگەڵ چالاکوانان، ماوەی چەندین ساڵە خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ کار و چالاکیەکانی بۆ هەشتی مارس، لەگەڵ چالاکوانان و ژنانی ڕێکخراوەکان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ باشترکردنی چالاکیەکانیان بۆ ڕۆژی ژنان، لە کۆبوونەوەی دەستپێکدا کار و چالاکی و دەستکەوتەکانی ساڵی ٢٠٢٤، بەبیر هێندرایەوە، بە هۆکاری هەبوونی ئەو بارودۆخە نا هەموارانەی لە ساڵی پاردا بۆ ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبوو، بڕیارماندا لیژنەیەک دروست ببێت، بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو پێشهاتە نا ئاسایانەی لە ساڵی تازەدا ڕوبەڕووی ژنان دەبێتەوە، سەرەتا کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتمەند دروست بوو، بڕیار درا ئەم لیژنانە کار و چالاکیەکانی خۆیان ئامادە بکەن، لە کۆبونەوەی داهاتودا هەر گروپە پلان و پێشنیاری خۆی دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی خەڵاتی یەکسانی یەکێکە لە ئەدامی گروپی هەشتی مارس، کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەری تایبەتمەند خەڵآتی یەکسانیان پێبەخشرا لە هەشتی مارسدا، بووە هۆکاری کارردنیان بە یەکسانی و هاوشانی لیژنەکانی دیکە، وتیشی: لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەندامەکانی پار ساڵ دڵنیایان دایەوە بە بەردەوامی کارکردن و پارێزەرێکی یاسایان بۆ لیژنەکە زیادکرد تا کاروباری یاسای ستاف هەڵبسوڕێنێت، هەروەها لیژنەی پەیوەندیەکان ڕاستپێردرا بە ئەنجامدانی یەکخستنی سەرجەم گروپ و ڕێکخراوەکان لە شاری سلێمانیدا، بۆ جیاوازبوون لە ساڵەکانی دیکەی کارکردن، بە ئامانجی یەکگرتنی تەواوی ڕێکخراوەکانای دیکە کارو چالاکیەکانمان لە ٨ی مارسی ٢٠٢٥دا پێکەوە هەوڵ بۆ چەندین کار و پڕۆژەی پتەوتر بدرێت.
لەکاتی هەموواری یاسای باری کەسی گروپەکە بووە گروپێکی ڕووبەڕووبوونەوە
وتیشی: بۆ هەبوونی تەوەرێکی بەهێز و پێشکەشکردنی چالاکی و سیمینار و کۆڕەکان هەموو ڕێکخراو و چالاکوانان لە شاری سلێمانیدا بە یەکەوە خۆمان بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان ئامادە دەکەین، لە ئێستادا کار بۆ سەردانی کردن و ڕێکخستنی تەواوی ڕێکخراوەکان دەکەین، بۆ یەکدەنگی و کارکردنمان پێکەوە، هەروەها هەرکاتێک لیژنەکان کار و پڕۆژەی خۆیان دڕشت و ئاگادار کراینەوە ئ،،ە کۆبونەوەی خۆمان دەکەین، لە ساڵی پاردا بە هۆکاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراقی ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕسوبەڕووی چەندین ئاستەنگی بوونەوە، لەگەڵ هەبوونی هەمووارەکە لە عێراقدا گروپی ٨ی مارس ڕاستەوخۆ کرا بە گروپی هاوپەیمانی بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتی ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی عێراقی.
"ئامانجی پێکەوەییمان هەیە"
ڕازاو گوڵی، لە کۆتایدا جەختی لەوەکردەوە، کارەکان و تواناکانی ژنان لە دەوری یەک ئامانجدا خۆی دەبینێتەوە، وتی: هەموو ڕێکخراوەکان ئامانجی پێکەوەییمان هەیە، لە ٨ی مارسدا ئامانجمان گەیاندنی دەنگی ژنانە لە هەرێمی کوردستاندا، بە هۆکاری ڕوودانی ئەو ئاستەنگیانەی ڕوبەڕووی ژنان بووەوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ڕوبەڕووی چەندن ڕێکخراویی ئازادیخواز بونەوە، دەبێت یەکدەنگ و یەک هەڵوێستبین لە پای بڕیارەکاناماندا، هەروەها چاوەڕوانیەکانمان لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکان کۆمەڵەی مەدەنی، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو دەنگمان بڵندتر بکەین، تاوەکوو دەنگی ئازادیخواز شوێنی دەنگی کۆنەپەرستان بگرێتەوە، لە ئەنجامی هەموواری یاسای باری کەسێتی گروپی هاوپەیامانی ١٨٨ و گرویی داکۆکی کردن لە مافی داکۆکیکاران بۆ داواکردنی مافی ژنان دامەزرا، هەروەها گروپی ٨ی مارس لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی گروپی هاوپەیمانی ١٨٨دا خۆی دەبینێتەوە، لە ڕێگەی کۆڕ و سیمینارەکانەوە هەوڵ و بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە کوشتنەکانی ژنان دەبێت.