بڕینی ئاوی فورات یەکێکە لە خراپترین ڕێگاکان

کەمبوونی ئاو لە ڕووباری فورات بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوینەکان کە جوتیارانی دێرەزۆر پشت بە ئاودێری دەبەستن هەروەها چەندین نەخۆشی لەهەرێمەکە بڵاوبۆتەوە و ڕێژەی پیسبوونیش گەیشتووەتە بەرزترین ئاست وەک شارەکانی ئەلسوسێ و باهۆز.

 

زەینەب خەلەف

دێرەزۆر-  شەڕی تایبەت بە بڕینی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامەو لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورک رێگری لە لێشاوی ڕووباری فورات کردووە، بۆیە ئاو بەرەو کەمبون دەڕوات و ئەو ڕووبارە کە خاکی سوریا دەبەزێنێت لە مەترسی پیسبوونیدایە، چونکە دەوڵەتی تورک ئاوەکەی بلۆک کردووە و ڕێگە نادات بە باشی بڕوات، چەندین حاڵەتی نەرێنی و کاریگەرییەکانی دروستکردووە کە ڕەنگە ببێتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی و هەڕەشەشە بۆ سەر ژینگە.

 

"دەبێت ڕێگری لەو کارەساتە بکرێت"

ئامینە ئەلسەلیم، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵیی هەیجینە تەئکیدیکردەوە کە ڕووباری فورات بۆ خەڵکی دێرەزۆرە بەتایبەتی لەبواری کشتوکاڵدا بەخانەی سەرەکی ژیان دادەنرێت، بەڵام نەبوونی ئاو بۆتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر خەڵک.

 

ڕووباری فورات ٦١٠ کم لەسەر خاکی سوریایە و ٢٩٤٠ کم لە عێراق درێژ دەکاتەوە و یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە ئاوی پاکەکانی ئەم دوو وڵاتە، بەڵام ئاستی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بە پێنج مەتر دابەزیوە، دوای ئەوەی تورکیا ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٧ی پێشێل کرد کە لەگەڵ سوریا واژۆ کراوە، لە چرکەیەکدا ٥٠٠ مەتر ئازاد دەکرێت، کە سوریا و عێراق پشکیان هەیە و ئەمڕۆ لە ٢٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا تێناپەڕێت.

 

"هیچ فشارێک لەسەر تورکیا نییە، بۆیە دەست لە ئاو هەڵناگرێت"

ئامینە ئەلسەلیم ڕایگەیاند، کە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە کەمیی ئاوەوە زۆر زەحمەتیان هەیە و بەردەوامیشی دا: "لە هەرێمەکەمان ٩٩٪ ی دانیشتوان لەسەر ڕووباری فورات دەژین تورکیا سودی لێوەردەگرێ و ئاو دەبڕێت بۆ لابردنی دانیشتوان لە ماڵەکانیان، لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوەکانی سەر بە ئەمریکا نابینن و کاردانەوەیان بۆ ئەوە نییە. پێویستە فشار بخەنە سەر تورکیا کە چیتر ئاو وەک ڕێگای شەڕ بەکارنەهێنن و واز لە سیاسەتی توندوتیژی بهێنن،  ئەمە خراپترین سیاسەتە و لە هیچ باوەڕ و یاسایەکدا جێگای نییە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیمین ئەلسەلیم، بەڕێوبەری کشتوکاڵی هەیجین وتی، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئاو.

 

ژنێکی دیکە بەناوی خیتام حەدو، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی ئەنجومەنی گەلی هەیجین وتی: "ئەو کارەی تورکیا دەیکات کارێکی تاوانکارانەیە و بە دڵۆپێک ئاو لەگەڵ ئەو کەسانە شەڕ دەکات کە بە ڕێگەی ئاو بژێوی ژیان دابین دەکەن، بارودۆخی ئابووری خراپە و خەڵکی ناوچەکە تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، کەمیی ئاو جگە لە بارانبارینی زستانی ڕابردوو فشارێکی زۆری لەسەر جوتیاران دروستکردووە" خیتام حەدو داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە لەگەڵ گەلدا بن و کۆتایی بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بهێنرێت.

 

ناتوانێت کشتوکاڵ بکات

کەمبوونی ئاو کاریگەری زۆری هەیە لەسەر خەڵکی کەنیسەی زەردەشتی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە کشتوکاڵەوە هەیە و لە سەدا ٨٠ی ئابووری خۆیان پێکدەهێنن وێران بوون بەتایبەتی بەهۆی گەرمای هاوینەوە کە گەیشتووەتە ٤٤ پلە، بارودۆخەکە خراپتر بووە.

 

جوتیار هەدیە ئەلعەبود بەم شێوەیە قسەی کرد: "ماوەی چەند ساڵێکە لە ماڵەوە سەوزەی هاوینە دەکەم، بەڵام نەبوونی ئاوی ڕووباری فورات کاریگەری زۆری لەسەر وەرزی ئەمساڵ هەبووە و خەرجیەکانمان دوو هێندە زیادی کردووە، چونکە ئێمە دەستمان کردووە بە هەڵکەندنی بیرو، ئاوی خواردنەوە باشترە بۆ کشتوکاڵ نابێت ".