ژنانی سوەیدا دژی تایفەگەری و شەڕ هاوار دەکەن
ژنان لە شاری سوەیدا ڕەخنەیان لە حکومەتی کاتی گرت، کە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی قەیرانەکان بکات و شەڕی تئیفی بەردەوامە، مەترسی کەمتر نییە لەو قەیرانە ١٤ ساڵەی سوورییەکان تووشی دەبن.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا-ژنانی شاری سوەیدا، شەڕی تائیفییان شەرمەزارکرد کە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە لە نێوان پەرەسەندنی ڕووداوەکانی سووریا، بەتایبەتی لە باشوور، لە شەڕێکدا کە بە "جەنگێکی تائیفی سیستماتیکی" پێناسەکردووە. ئەم شەڕە لە کەناراوەکانی سووریا دەستی پێکرد، تەریقەتی عەلەوییەکانی کردە ئامانج، تا سەحنایە و جەرمانا بەردەوام بوو، لەوێ هێرشەکان ئەندامانی تەریقەتی درووزیان کردە ئامانج، ئێستا گەیشتووەتە سوەیدا کە بووەتە شانۆیەکی نوێ بۆ خوێنڕشتن و پەراوێزخستن.
ژنانی سووریا لە سوەیدا چیتر ناتوانن بە بێدەنگی لە تەنیشت بوەستن، ئەمڕۆ پرسیارێکی وجودگەرایی دەکەن: کوا حکومەت لەم کارەدا؟
ئایا سووریاییەکان شایەنی ئەم هەموو خوێنڕشتنەن؟ ئایا ١٤ ساڵ شەڕ و کوشتار و وێرانکاری و ئاوارەیی بەس نەبووە؟
ئینساف عەبدولباقی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، باسی کرد کە لە باشووری سووریا ڕوودەدەن، ئەو شتەی بە "بێدەنگی و کەمتەرخەمی حکومەت" لە پاراستنی هاوڵاتیانی و بێتوانایی لە کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان یان ڕووبەڕووبوونەوەی هۆکارەکانیان شەرمەزارکرد،ئێمە بە تەواوی ڕەتیدەکەینەوە کە ئەم ئاژاوەگێڕییە ڕێکەوتە، ئەم حکومەتە بەرپرسیارە لە هەموو گەلی سووریا نەک تەنها یەک مەزهەب، بڕیارە نوێنەرایەتی هەموومان بکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە نابینین، ئێمە هیچ نیگەرانییەک بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاریکردنێک بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی نابینین، بەڵکو ڕەوتێکی ڕوون هەیە بەرەو ناوچە تائیفییە سیستماتیکییەکان و وێرانکەرەکان، لە کەناراوەکانەوە تا سەحنایە تا سوەیدا، ئەو وێرانکارییە سیستماتیکییەی کە ڕوودەدات وەک "ئاگرێک لە کێڵگەکاندا" وایە، هەموو شتێک سەوز و وشک دەسوتێنێت، بەبێ ئەوەی جیاوازی لە نێوان مەزهەبێک و مەزهەبێکی دیکەدا بکرێت، ئێمەی سوورییەکان چ گوناهێکمان کردووە؟
ئینساف عەبدولباقی وتیشی: ئێمە وەک منداڵی یەک نەتەوە پەروەردە بووین، تائیفیەتمان نەدەناسی؛ تەنها خۆمان بە سوری دەناسی، کەواتە چی ڕوویدا سوریا گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی تائیفی لە کوشتن و لەناوچووندا خنکاون؟.
ئیلهام نەبوانی، چالاکوانی تەڤگەری ئاشتیخوازانە لە سوەیدا، بە ڕاشکاوی ڕەخنەی لەو کردارە گرت کە بە "ڕژێمی ئێستا" پێناسەیکرد، لە ڕژێمی پێشوو کەمتر دڕندە نییە، تەنانەت لە بەکارهێنانی بەربەرییەکانیدا لێی تێدەپەڕێت، "ئێمە داوای ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەدمان دەکرد و ڕژاینە سەر شەقامەکان و دروشمی ئازادی و کەرامەتمان دەوتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەین لە هەموو کاتێک خراپترە، حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی جولانی راستیەکی تاڵی بەسەر ئێمەدا سەپاندووە، کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکان و جەرامانز و سەحنایە دوور نین لە یادەوەری، و ئەو کۆمەڵکوژییەی سوەیدا کە لەگەڵیدا هاتنە ناوەوەی داعش هەرگیز لەبیر ناکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوەیدا هەرگیز وازی لە زێدی خۆی نەهێناوە، هەرگیز بیری لە جیابوونەوە لە دەوڵەت نەکردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەست بە خیانەت دەکات، هەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن بەشێکە لە یارییەکی پیس، لەلایەن دەستی شاراوە ڕێکخراوە، هەوڵی دڕاندنی وڵات دەدەن، ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە، ئێمە تائیفەگەری ڕەتدەکەینەوە، ئێمە کۆکردنەوە ڕەتدەکەینەوە، ئێمە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە بکەنە ئامراز لە شەڕێکدا کە هیچ گرەوێکمان تێدا نییە.
ناوبراو بانگەوازێکی بۆ هەموو سوورییەکان کرد و وتی: پێویستە هەموومان یەکبگرین، دەنگمان یەکبخەین، بگەڕێینەوە بۆ بیرۆکەی یەک نیشتمان، ئەگەر قسە لەسەر ئەو شتانە نەکەین کە ڕوودەدەن، دەرئەنجامەکانی کارەساتبار دەبن، ئێمە دەوڵەتێکمان دەوێت کە بە ئازادی و دادپەروەری و سەروەری یاسا بەڕێوەبچێت، ئێمە کوشتن و دەستکاریکردن لە چارەنووسی وڵاتەکە ڕەتدەکەینەوە، ئەگەر جولانی بەنیازی بنیاتنانی دەوڵەتێکی مۆدێرن بێت، ئەوا دەبێت لەسەر بناغەکانی هاوڵاتیبوون،جیاکردنەوەی ئایین، دەوڵەت، دەرکردنی هەموو ئەو ئەهریمەنە مرۆییانەی کە لەگەڵیدا هاتبوون بۆ لەناوبردنی نیشتمان، نەک بۆ بونیادنانی.
ئیلهام نەبوانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "منداڵانی سوویدا برسی بوون، فەرمانبەران بێ موچەن، دامەزراوەکان بێ پێداویستین، وڵات کە پێشتر وێران بوو، زیاتر وێران بووە، ئەم میللەتە شایەنی ژیانێکی باشترە، ئێمەش بێدەنگ نابین لە بەرامبەر ئەوەی کە ڕوودەدات".