هاندانی تایفەگەری لە زانکۆکانی سووریا مەترسیە بۆ سەر هۆشیاری و پێکەوەژیان
سووریا بووەتە شاهیدی دووبەرەکی و تایفەگەری، چارەسەرکردنی ئەم پرسە پێویستی بە هەوڵی گشتگیر هەیە، بۆ پێشخستنی گفتوگۆی نێوان تایەفەکان.

روشێل جونیور
سوەیدا-لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییە یەک لە دوای یەکانەی لە سووریا ڕوودەدەن، نیگەرانی ڕاستەقینە لەبارەی پەرەسەندنی قسەکردن و کۆکردنەوەی تایفی لە ناو زانکۆکاندا سەرهەڵدەدات، کە بڕیارە شوێنی زانست، کراوەیی، فرەچەشنی بن.
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و سەرهەڵدانی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، وا دیار بوو کەیسێکی دابەشبوون لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەی سووریادا سەریهەڵدا، کە بەهۆی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی گروپەکەوە بەهێزتر بوو، کە لایەنگری ئاراستەیەکن بەبێ ئەوەی مەزهەبەکانی دیکە لەبەرچاو بگیرێت، بووەتە هۆی پەرەسەندنی ململانێی تایفی لە نێوان ئاژاوەی ئاسایشی وڵاتدا.
دوایین ڕووداو لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکانی دیمەشق و حومس دژی خوێندکارانی شاری سوەیدا ڕوویدا، شەوی یەکشەممە تا دووشەممە، کۆمەڵێک خوێندکار هەڵیانکوتایە سەر بەشەناوخۆییەکانی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی سوەیدا، دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە سووکایەتی تایفی تێدابوو، کە وایە سەرکردەیەکی سەربازیی دروزەکان تۆماری کردووە، بووە هۆی دروستبوونی دۆخی نائارامی تائیفی.
باسمە عەقبانی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ڕێگەی خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ڕاستەقینە بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییە ڕۆشنایی دەخاتەسەر ئەم دیاردەیە و ناسکی وشیاری بەکۆمەڵ و قووڵایی ئەو دووبەرەکییانەی کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە سووتەمەنییان پێدراوە، ئاشکرا دەکات.
وتیشی: ئەوەی لەم دواییانەدا لە زانکۆی حومس لە نێوان خوێندکارانی دوو مەزهەبی جیاوازدا ڕوویدا زۆر جێگەی داخە، ئەنجامی هاندانی کەڵەکەبووی تائیفی، تۆمەتبارکردنی خیانەت بووە، ڤیدیۆیەکی هەڵبەستراو بڵاوکرایەوە، قواسترایەوە بۆ وروژاندنی غەریزەکان، هاندانی ئەوەی من پێی دەڵێم 'بیروبۆچوونی مەڕ'، بەتایبەتی لەنێو کۆنەپەرستان و توندڕەوەکاندا، ئەمە لەڕادەبەدەر مەترسیدارە.
جەختی کردەوە کە سەرەڕای دروستکردنی سەلمێنراوی ڤیدیۆ هێرشبەرەکە، کاردانەوەکە بەتایبەتی خوێندکارانی قوتابخانە،زانکۆ شۆککەر،بە ئازار بوو،"دەبوو خوێندکاران پێشەنگی هۆشیاری بن نەک ئامرازی هاندان، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگدانەوەی دۆخێکی نەزانی قووڵ و شکستێکی بەرچاوە لەلایەن دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە.
وەک باسمە عەقبانی ئاماژەی پێکردووە، ئەم دابەشبوونە لەناکاو سەریهەڵنەداوە، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیک بەدرێژایی چەندین ساڵ لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە کاری لەسەر کراوە، بەتایبەتی لەڕێگەی مەنهەج و پێکهێنانی ژینگەی زانکۆوە.
ئەو نموونەی خوێندکارەکانی زانکۆی هێنایەوە "لە کاتی هەڵبژاردنی ناوەندی خوێندکاراندا بە قسەی تائیفی هاتنە لام، شتێک کە پێشتر نەمانبینیبوو. ڕوونە کە کۆکردنەوەیەکی سیستماتیکی هەبووە کە جەستەی خوێندکارانی کردە ئامانج، ئەمڕۆش بەرهەمەکەی دەچنینەوە.
هەروەها ئاماژەی بە مەترسی بەکارهێنانی منداڵان کرد لە هەڵمەتەکانی هاندان، وەک ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویدا کاتێک وێنەی منداڵانی جل و بەرگی "کفنی" ڕەش دەرکەوت، دیمەنێک کە بە "خەمبار و نائارامکەر" پێناسەی کرد، بەڵگەی نەبوونی پەروەردەی مەدەنی و مافەکانی منداڵان.
باسمە عەقبانی پێی وایە چارەسەر تەنیا لە خۆگرتنی ڕووداوەکان بە لێدوانی ڕاگەیاندن نییە، بەڵکو پێویستی بە هەوڵێکی بەکۆمەڵ هەیە کە لە دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە دەست پێبکات، کەسایەتییە ئایینییەکان، سەرکردە نەریتییەکان، کەسایەتییە کاریگەرەکان، پەیوەندییە کەسییەکانی نێوان خێزانەکان لەخۆ بگرێت.
وتیشی: ئێمە تۆڕێکی پەیوەندیمان هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی لێکتێگەیشتن، ئێمە وەک کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت بە هۆشیاری و ڕو٠ونی کار لەسەر ئەم پرسانە بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کۆکردنەوەی تائیفی، جەختی لەوە کردەوە کە گەورەترین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکاندایە بە چالاککردنی سەروەری یاسا، ڕێگریکردن لە نەرمی بەرامبەر بەو کەسانەی کە هاندەری فیتنەن، ئەو هۆشداریدا لەوەی کە بەردەوامبوونی ئەم کۆکردنەوە دەتوانێت ببێتە هۆی ململانێی مەدەنی ڕاستەقینە.
لە کۆتایی قسەکانیدا باسمە عەقبانی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و سیاسی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی خوێندکاران لە هێنانەدی گۆڕانکاری کردەوە. "تەڤگەری خوێندکارەکان لە مێژوودا کاتالیستێک بوون بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی، سەرەڕای هەموو شتێک، هێشتا باوەڕم بە هۆشیاری گەنجان هەیە. دەبێت پلاتفۆرم بۆ کۆکردنەوەیان دروست بکرێت، چ لە چالاکییە کولتووری، هونەری، یان هزرییەکاندا، داهاتووی سووریا پەیوەستە بەوانەوە، دەبێت متمانەیان بۆ بگەڕێنینەوە کە دەتوانن سەرکردەی گۆڕانکاری بن نەک قوربانییەکانی.