ژنانی غەززە ڕووبەڕووی زستان دەبنەوەو چادرە نوقمبووەکان و بارگرانی دوو هێندە دەبێت
ژنانی کۆچبەر لە کەرتی غەززە لەگەڵ توندبوونەوەی زریانەکاندا لاپەڕەیەکی نوێی ئازارەکان بەخۆیەوە دەبینن، چادرەکانیان نوقم دەبنە باران و سەرما و بێ هیچ پەناگەیەک بۆ پاراستنی شکۆمەندییان و پاراستنی منداڵەکانیان.
نەغم کەراجە
غەززە – لە شەوێکدا کە جیاواز بوو لە شەوانی دیکەی کۆچکردنیان، فاتن شەوا تەمەن ٣٠ ساڵ خۆی بینی کە بەهۆی ئاو و سەرما و بێدەسەڵاتییەوە گیری خواردووە، چادرە کۆنەکەی نوقم بووە و جەمسەرە سستەکانی کەوتوون لە ژێر هێزی زریانێکی توندوتیژدایە کە کەرتی غەززەی گرتەوە، کە یەکێک لە سەختترین نموونەکانی ئازاری مرۆیی هێنایە پێشەوە کە سەدان هەزار کۆچبەر ڕووبەڕووی دەبنەوە، زۆربەیان ژن و منداڵن، لە چادرێکدا دەژین کە گونجاو نەبوون بۆ نیشتەجێبوون یان شوێنی مانەوە.
فاتن شەوا، دایکی چوار منداڵی کچە و وتی: ئەمانە سەختترین ڕۆژەکانی ژیانمن لەدوای کۆچکردنی سەرەتایی لە ماڵەکەی لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات ژیانی لە سەقامگیری و ئاسوودەییەوە بگۆڕێت بۆ ژیانێکی لەو جۆرە سستی و بێبەشییە.
وردەکارییەکانی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە و وتی: هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە باران بتوانێت ببێتە دوژمنێکی وا، لە نیوەی شەودا لە خەو هەڵسام و خۆمم بینی لەناو حەوزێکی ئاودا خەوتم، هەروەها چادرەی کە بەزەحمەت پارێزگاری لێدەکردین داڕمابوو، چوارچێوە دارەکەی لەسەر زەوی کەوتبوو، سەرمالەی زۆر سەخت بەو، ئاوەکەش ڕژایە ناو هەموو شتێکەوە، هیچ بژاردەیەکم نەبوو جگە لەوەی دەست بکەم بە کۆکردنەوەی ئەوەی کە لە کەلوپەلەکانمان و جێگاکەمان مابووەوە پێش ئەوەی بە تەواوی بکەوێتە ژێرئاوە.
بەردەوام دەبێت و وتی: سەختترین بەش ئاو و با نەبوو، بەڵکو هەوڵدان بوو منداڵە ترساوەکانم لە خەو هەڵبستم و لە تاریکی و باراندا هەڵیانبگرم بۆ چادری دراوسێیەک، دوای ئەوەی مەحاڵ بوو لە چادرەکەی خۆماندا بخەوین.
"چادرەکان بوونەتە تەڵەی ئاو"
فاتن شەوا، ژن و دایک و تاکە دابینکەر، خەبات دەکات بۆ تێگەیشتن لەو بەرپرسیارێتییە بێئەندازەیەی کە بە زۆر بەسەریدا سەپێنراوە، هاوژینەکەی لە کاتی هەوڵدان بۆ پشکنینی ماڵە ئامانجدارەکەیان بە سەختی بریندار بووە، ئێستا بەشێکی ئیفلیج بووە و بە تەنها ڕووبەڕووی ڕاستیە سەختەکانی کۆچکردن دەبێتەوە، وتی: لە نیوەی شەودا بە تەنها دۆشەکی تەڕ و بەتانییە قورسەکان و ستوونی چادرەکانم هەڵگرتبوو، بەبێ هیچ یارمەتییەک، لەو ساتانەدا هەستم دەکرد لە ژێر قورسایییەکی بەرگە نەگیراودا چەقێنراوم- نەک تەنها قورسایی شتەکان خۆیان، بەڵکو قورسایی نادادپەروەری و بێدەسەڵاتی، پاشان بە تاڵییەوە دەپرسێت بۆچی ئەم هەموو بێڕێزییە؟ تا کەی ئەم نادادپەروەرییە بەردەوام دەبێت؟ ئایا گەمارۆدان و کۆچکردن و برسێتی بەس نییە؟
ئازارەکانی فاتن شەوا لە لەدەستدانی پەناگەی پارێزراویەوە تا سەرەتاییترین توخمەکانی تایبەتمەندی مرۆڤایەتی درێژدەبێتەوە، ژیان لە چادرێکی کۆن بوو بە واتای بەرکەوتنی بەردەوام و نەبوونی ئاسایشی تەواوەتی، بە تایبەت بۆ ژنان.
ڕوونیکردەوە، هیچ تایبەتمەندییەک لە چادرەکاندا نییە، هیچ دیوارێک نییە بمانپارێزێت، دەرگایەک نییە بۆ داخستنی، هیچ شوێنێک نییە کە هەست بە تەنهایی بکەین، ژنان لێرە لە ژێر فشارێکی بەردەوامدا دەژین، لە نێوان ترس لە منداڵەکانیان و هەوڵدان بۆ پاراستنی شکۆمەندیان و لەم بارودۆخانەدا کە لێخۆشبووانی نییە بۆ هیچ کەسێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، زریانەکە ئازارەکانی ژنانی ناو کامپەکانی زیاتر کرد، چادرەکانی کردە تەڵەی ئاو و سەرمای توندتر کرد، بە بێ بوونی هیچ جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە لەبەردەستدا.
لەگەڵ توندبوونەوەی باران بارینەکان، سەدان چادری لە سەرانسەری کەرتی غەززەدا ژێرئاوکەوتن، دیمەنێک کە لەگەڵ هەر زریانێکدا خۆی دووبارە دەبێتەوە، هیچ چارەسەرێکی درێژخایەن لە پێش چاودا نییە، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە نزیکەی ٧٠٪ی دانیشتوانی کەرتی غەززە ئێستا لە چادر یان پەناگەی کاتیدا دەژین دوای ئەوەی ماڵەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان وێران بوون، ئەمەش وایکردووە ڕاستەوخۆ بەرەوڕووی بارودۆخی کەشوهەوای سەخت ببنەوە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، وتی: ئاواتی ئەمڕۆم زۆر سادەیە، چادرێکی بەهێزە کە بەرگەی با و باران بگرێت و لەم سەرما تاڵە بمانپارێزێت، لەوە زیاتر هیچم ناوێت، تەنها بۆ ئەوەی منداڵەکانم بخەون بەبێ ئەوەی لە ناو ئاودا لە خەو هەڵسن.
"تەنانەت خەونە بچووکەکانیشمان لە شەڕەکە ڕزگاریان نەبووە"
لە تەنیشت دایکیەوە نەدا شەوای تەمەن ١٤ ساڵ وەستاوە، شایەتحاڵی ئەو ڕاستیە سەختەیە کە منداڵی و خەونەکانی دزیوە، وتی: چیمان کرد بۆ ئەوەی شایەنی ئەوە بین بەم شێوەیە بژین؟ تەنانەت وشەی "ژیان" زۆر گەورەیە بۆ ئەوەی پێناسەی ئەوە بکات کە ئێمە بەسەریدا تێدەپەڕین.
نەدا شەوا لە سەرەتای وەرزی زستانەوە بەهۆی سەرما دەلەرزێت و هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە، ناچار بووە لەسەر دۆشەکێکی تەڕ بخەوێت، ەتی: داهاتەکەمان ڕێگەمان پێنادات چادرێکی باشتر بکڕین، یان تەنانەت بەتانی بۆ ئەوەی لە سەرما بمانپارێزێت.
باس لە لەدەستدانی خەونەکانی منداڵی دەکات و وتی: پێشتر زۆر حەزم لە خوێندن بوو و کاتەکانم بە فێربوونی زمانی نوێ بەسەر دەبرد، زۆر گرنگیم بە خوێندنگەکەم دەدا، ئەمڕۆ تەنانەت توانای دەفتەرێکیشم نییە و کرێی خوێندنیشم پێنادرێت، سەیری هاوپۆلەکانم دەکەم و باشی ئەکادیمی ساڵانی پێشووم لەبیرە، هەروەها خەمبارم بۆ خەونەکەم کە ببمە پزیشکی نەشتەرگەری، هەروەها جەنگ هیچی بۆ نەهێشتوین، تەنانەت خەونەکانی منداڵیمان ڕزگاریان نەبووە.
ئەو شەوەی چادرەکە ژێرئاو کەوت، نەدا شەوا سەرەڕای تەمەنی بچووک، هەوڵیدا پشتگیری دایکی بکات، وتی: کاتێک چادرەکە بەهۆی بای بەهێزەوە هەڵیفڕی، هەوڵمدا یارمەتی دایکم بدەم بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانمان، گەورەترینم لەنێو خوشک و براکانمدا، و ناچار بووم لەگەڵیان بمێنمەوە و ئاگاداریان بم لە کاتێکدا دایکم ئاوە کەڵەکەبووەکەی لابرد و گواستنەوەی ئەو شتەکەمەی کە بەجێمابوون بۆ شوێنێکی دیکە دوای ئەوەی بە تەواوی تەڕ بوون.
:دیمەنێک کە گوزارشت لە قووڵایی قەیرانی مرۆیی دەکات"
لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە، ئەوەی بنەماڵەی فاتن شەوا، هەزاران خێزانی کۆچبەر لە کەرتی غەززە، ئەزموونی دەکەن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێکدەهێنێت، لە پێش هەموویانەوە مافی نیشتەجێبوونی گونجاو، مافی پاراستن لە بارودۆخی سەختی کەشوهەوا و مافی شکۆمەندی مرۆڤ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی و دەستەبەرکردنی دابینکردنی پەناگەی پارێزراوی بۆیان بە تایبەت لە حاڵەتەکانی شەڕی چەکداریدا بەسەر دەسەڵاتی داگیرکەردا دەسەپێنێت.
بەڵام ڕاستی غەززە شکستێکی سیستماتیکی لە دابینکردنی تەنانەت کەمترین مافەکانیش ئاشکرا دەکات، خێزانەکان بەجێدەهێڵرێن بۆ ئەوەی لە چادرە وێرانەکاندا ڕووبەڕووی زستان ببنەوە، بەبێ ژێرخانی، چارەسەری بەردەوام، یان وەڵامدانەوەی مرۆیی هاوتا لەگەڵ قەبارەی کارەساتەکەدا.
لە کاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامە لە چادرە نوقمبووەکانی کەرتی غەززە و بەهۆی ئەوەی هیچ جێگرەوەیەکی بژاردەیی لەبەردەستدا نییە، ئازارەکانی ژنان و منداڵان توندتر دەبنەوە، ئەم دۆخە گوزارشت لە قوڵایی قەیرانی مرۆیی دەکات و پرسیاری بەرچاو دەوروژێنێت سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کاریگەریی تەنها دەرکردنی هۆشداری و ئیدانەکردن لە کاتێکدا هاولاتیانی ئاوارە زۆر پێویستیان بە پاراستن و پەناگەی ڕاستەقینە هەیە کە ڕێز لە مرۆڤایەتییان بگرێت.
لەگەڵ بەردەوامبوونی بارانبارینی بەخوڕ لەگەڵ ژێر ئاو کەوتنی چادرەکانی کەرتی غەززە و بەبێ هیچ جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە، ئازارەکانی ژنان و منداڵان خراپتر دەبن.