ژنانی سودان خۆڕاگرییان لە بەرامبەر ململانێکان دووپات دەکەنەوە

ژمارەیەک لە ژنانی سودانی توانای خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ململانێی وڵاتەکەیان دووپاتکردووەتەوە و سەرلەنوێ سەرهەڵبدەن و ژیانی خۆیان بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەنەوە، بەهێزتر و ئیرادەتر بۆ گەیشتن بە هەموو خواستەکانیان و بونیادنانی سودانێکی نوێ.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان – ژنانی سودان لە نێو ئەو گروپانەدان کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی ململانێی بەردەوامی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، بەڵام هێشتا خۆڕاگر و بەهێزن، زۆرجار ڕووبەڕووی سەختترین کاتەکانی ژیانیان دەبنەوە.

 

ململانێی سودان لە سێیەم ساڵیدا نزیک دەبێتەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان هێشتا لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئامادەن، سەرەڕای ئەوەش هەندێکیان بەرگەی ئاڵەنگاری ململانێکان گرتووە و توانیویانە سەرلەنوێ سەرهەڵبنەوە، تەنانەت لە بوارە جیاوازەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بە پێچەوانەوە، هەندێکی تریش هەروا لە ژێر کاریگەری کاریگەرییەکانی ململانێدا دەمێننەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی پێشوویان، لە نێوان ئەم دوو بارودۆخەدا، پرسیارەکە ماوەتەوە: چۆن ژنانی سودان لە دوای شەڕی وڵاتەکەیان ژیانی ئاسایی خۆیان بەدەست بهێننەوە؟

 

"پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی"

عائیشە عەبدوڵا، بەرپرسی مانگی سووری سودان لە پارێزگای باکوور پێی وایە ئەو پێشوازییە گەرمەی کە بۆ ژنانی کۆچبەر لە ناوچە ئارامەکاندا کراوە لەگەڵ هاتنییان لە ناوچە جێناکۆکەکان، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵێکی بەرچاو، کە بەهێزکردنی ژیانیان بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پشتگیریکردنی ژنانی کۆچبەر لەڕێگەی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری بۆ یارمەتیدانیان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ژیانیان، لەوانە پشتگیری دەروونی، چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی منداڵان، هاندانی ژنان بۆ گەڕان بەدوای کاردا،وتی: ئێستا زۆرێک لە ژنان لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە ناوچە ئاوارەبوونەکانیان کاردەکەن.

 

عائیشە عەبدوڵا جەختی لەوە کردەوە، کە سەرجەم ژنان لە سودان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو ململانێیە، جەختی لە گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە و هەڵگەڕانەوەی لاپەڕە لەسەر ڕابردوو بە ئیرادە و کۆڵنەدان کردەوە،داوای لە ژنان کرد کە کار بکەن و ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە.

"نموونەیەکێ ئایدیاڵ لە شەڕی شکۆمەندیدا"

ژنانی سودان لە کاتی شەڕەکەدا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر گەورە بوونەتەوە، لەوانە ئاوارەبوونی زۆرەملێ، دەستدرێژیکردنە سەر، کوشتن و لەدەستدانی بژێوی ژیانیان، ملیۆنان ژن کۆچیان کرد و ماڵ و موڵکی خۆیان لەدەستدا و لە کامپەکاندا ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیانی سەخت بوونەتەوە، بژێوی ژیانیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بوو، زیانێکی بازرگانییان بەرکەوت و ناچار بوون داوای یارمەتی مرۆیی بکەن. سەرەڕای ئەم سەختییانە، خۆڕاگری و توانایەکی بەرچاویان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵەننگارێێەکاندا نیشان دا، کە لە پێشەنگی خەباتدا مانەوە.

 

مای مەنسوور، ڕۆژنامەنووس، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکانەوە بە چەقبەستوو و بەهێز ماونەتەوە، ئەمەش بەڵگەی بەشداریکردنیان لە هەموو کایە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندایە.

 

ڕوونیکردەوە کە یەکگرتوویی زیاتر پێویستە لەسەر ئاستی بنەڕەتی لەناو کۆمەڵگە و گەڕەکەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژنان پێوەریکی نموونەیییان لە شەڕی شکۆمەندیدا داناوە، داوای پێویستی پشتگیریکردنیان لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوامدا کرد، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێناندا.

"ژنانی سودان خاوەنی توانای سەرهەڵدانەوەن"

ڕانیا عەباس، ڕێکخەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە مانگی سووری سودان وتی: لە ڕێگەی ئەزموونەکانمانەوە لە نێو ژنانی کۆچبەر لە داڵدەگاکان، و بەهۆی سروشتی کارەکانمانەوە، بە شێوەیەکی حاشا هەڵنەگر دڵنیا بووینەتەوە لەوەی کە ژنانی سودان خۆڕاگر و بەهێزن و توانای گەڕانەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان هەیە سەرەڕای ئەوەی لە کاتی شەڕدا بەرگەی گرتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان بە شێوەیەکی سروشتی دەستیان کردووە بە گونجاندن لەگەڵ ململانێکان، پێویستی گرنگی ئاشتبوونەوە لەگەڵ بارودۆخی وڵات و پێکەوە ژیان لەگەڵ سەختییەکانی ململانێکان کردووەتەوە، ژنانی سودان خاوەنی توانای سەرهەڵدانەوەن، بەهێزبوون و توانای بونیادنانی داهاتوویەکی باشترن بۆ سودانێکی نوێ.

 

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ پشتگیریکردنیان لەسەر ئەم ڕێگایە کردەوە، لە پێش هەموویانەوە دابینکردنی پەروەردە بۆ منداڵان، کە بەردێکی بناغەی ژیانە، جگە لە بەهێزکردنی ئابووری.

 

کۆمەڵگەکانی سودان زۆر پشت بە ژنان دەبەستن، بەو پێیەی ئەوان نوێنەرایەتی بناغە و پایەی خێزان دەکەن. بۆیە ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆیانن بەرامبەر کۆمەڵگەکەیان و هەوڵدەدەن لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکاندا بەهێز و چەسپاو بن.