داواکاریەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان؛ سەکۆیەکە بۆ ئازادی و ئاشتی ژنان

ئەو ژنانەی وتارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە، داوایان لە هەموو ژنان کرد کە لە ڕێگەی خوێندنەوە و شیکردنەوەی داواکاریەکانیەوە فێری بیروبۆچونی ئەو ببن، پاراستنی خۆیان، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە ئاسەوارەکانی ململانێکانی ناوچەکە.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە- زۆرێک لەو ژنانەی کە بەرگی پێنجەمی وتارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەخوێننەوە، ڕێگەی شیکردنەوەی داهاتووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فێری گرنگی بیرکردنەوەی ئەو بوونە، هۆشیاری تەواویان پەیدا کردووە،زانینی ئەو مەترسییەی ئەم قۆناغەی ئێستا هەڵیگرتووە لەناوچەکە جیهاندا پێیدا تێدەپەڕێت.

 

کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگاکانی ڕەققە، تەبقا، دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێشخەری کرد لە ڕێکخستنی ڕاهێنانێک بۆ ئەندامانی و ژمارەیەک لە ژنانی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی بە ئامانجی بەرزکردنەوەی پەروەردەی سیاسی، خوێندنەوەی بەرگی پێنجەمی داواکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی دەکرد.

 

نور هودا،بەڕێوبەری نووسینگەی ڕاهێنانی ئەنجومەنی ژنانی زەنوبيا وتی:خولێکی ڕۆشنبیریمان بۆ ئەندامانمان و ئەندامانی دامەزراوە جیاجیاکان کردەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک،لەو ماوەیەدا بەرگی پێنجەمی داواکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەناونیشانی 'مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتی' بڵاوکرایەوە، بەرگەکە چەندین پرسی هەڵپەسێردراوی بەتایبەتی پرسی کورد و گەلی کورد تاوتوێ کردووە.

 

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە بۆچی بەرگی پێنجەم بەتایبەتی خوێندراوەتەوە ، وەڵامی دایەوە : هەموو داواکارییەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرێکی سیاسی ڕادیکاڵی بۆ پرسەکە هەڵدەگرێت، لە بەرگی پێنجەمدا تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم ململانێیانە، لێکەوتە نەرێنیەکانیان لەسەر ناوچەکە، چارەسەری ڕیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بەدیهێنانی ئاشتی،سەقامگیری، ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن خستەڕوو.

 

جەختی کردەوە کە ژنان لە هەموو جەنگێکدا گەورەترین باج دەدەن، بێجگە لە دەرئەنجامەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ، بەئامانجگرتنی پێشێلکارییەکانی وەک کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، ئاوارەیی و هتد، گرنگە ژنان ئاگادار بکرێنەوە لە داواکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە چارەسەری بۆ پرسەکانمانی پێشنیار کردووە، ئاشتی و ئازادی تێدا پێشکەش دەکرێت.

 

سەبارەت بە گۆڕانی کەسایەتی و تێڕوانینی بۆ ئەوەی لە دەوروبەری دەگوزەرێت پاش خوێندنەوەی داواکارییەکە وتی: تێڕوانین و لێکدانەوەی من بۆ کەسایەتی گۆڕا، جۆرێک لە هۆشیاری،قووڵایی پرسەکە، ئاڵەنگاریەکانی ناوچەکەی دروستکرد، پێویستە هەمووان لە ڕێگەی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی، شیکردنەوەی قسەکانی،قووڵکردنەوەی فەلسەفەی بیرمەندی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فێر بین،تێگەیشتن،جێبەجێکردنیان لەسەر زەوی ڕاستیدا، ببێتە چارەسەرێکی ئاشتیانە، سیاسی، بەدیهێنانی ئازادی،دادپەروەری بۆ هەموو گەلانی ئارەزووی ئازادی و ڕزگاربوون لە ستەم و زاڵبوون دەکەن.

 

سەبارەت بە بەشداریکردنەکەی، فەوزا حەمود،ئەندامی ماڵی ژنان وتی: ئەم ڕاهێنانە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە بۆ ئێمە، قوڵکردنەوەی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێگەیشتن لە فەلسەفەکەی کە شۆڕشەکەمان لەسەری دامەزراوە، هەروەک لە خوێندنەوەماندا بۆ داواکارییەکانی هێز و ئیرادەی ئەو بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی، هەموو گەلانی جیهان تێگەیشتووین، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریە گەورەیەی ڕووبەڕووی بووەوە، ڕێگری لە پێشڕەوی خەباتەکەی کرد، کۆڵی نەدا، بە بەرخۆدان و تێکۆشان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، هەوڵی داوە ئەو ئاشتییەی کە لە ناخیدا هەڵیگرتووە بەسەر هەموو گەلاندا بڵاو بکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانیویەتی لەڕێگەی شیکردنەوەی هۆکارەکانی ململانێ جیهانییەکانەوە کە ئەمڕۆ جیهان پێیدا تێدەپەڕێت،ڕوخساری ڕاستەقینەی سیاسەتەکانی وڵاتە دیکتاتۆرەکان، ئامانجەکانیان بۆ زاڵبوون بەسەر جیهاندا ئاشکرا دەکات، داوای لە هەموو ژنان کرد بەشداری ئەم ڕاهێنانانە بکەن و بە گرنگی دادەنێن،وتی:گرنگە هەموو ژنێک بەدوای ئازادی و شکۆمەندیدا بگەڕێت،بوێر بێت، ئاشنابوون بە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەو کارەدا یارمەتیدەر دەبێت.

 

ئەندامی کۆبونەوەی ژنانی زەنۆبیا یەسرب هندی  دەڵێت: ویستم زیاتر دەربارەی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بزانم، ململانێ، پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی پرسی فەلەستین،زۆر پرسی تر، ئەو جینۆسایدەی  کە کەمایەتییەکان بە درێژایی سەردەمەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەوانە ئەرمەنی و یەزیدی، بۆیە خوێندنەوەی ئەم بەرگەیە وەک پێویستییەکی بەپەلە بوو، دۆزینەوەی چارەسەرێک لە ڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتی.