بە وزەی خۆر کە وەک جێگرەوەیەک بەکاردێت، زەوییەکەی دەچێنێت

مەریەم محەمەد، بۆ ئەوەی زەویی و باخچەکانی بچێنێت وزەی خۆر بەکاردێنێت، وتی: وزەی خۆر جێگرەوەیەکی باشە بۆ هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا کە سوتەمەنی و کارەبایان کردووەتە ئامانج.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- وزەی خۆر یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە سروشتییە بەردەوامەکان، چونکە دەتوانرێت وەک جێگرەوەیەکی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێندرێت، جوتیاران و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم ساڵانەی دواییدا پشتیان بە بەکارهێنانی وزەی خۆر بەستووەو هۆکاری بەکارهێنانی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ناوچەکەیە.

 

لە کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا دەبیندرێت کە کشتوکاڵ لە پلەی یەکەمدایە لە هەرێمەکەدا، پانێڵی خۆر بڵاو بووەتەوە و جوتیاران بژاردەیەکی کاریگەریان دۆزیوەتەوە بۆ ئاودانی دانەوێڵەکانیان بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و نەبوونی کارەباوە، جوتیاران ئاماژەیان بەوەکرد، لەم ساڵانەی دواییدا وزەی خۆر توانیویەتی کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە وشکەساڵی لە کانتۆنی جزیر ڕزگار بکات.

 

مەریەم محەمەد جوتیارێکە خەڵکی گوندی مدینایە لە ڕۆژئاوای ناوچەی تەل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی بەکارهێنانی وزەی خۆری کرد.

 

جوتیاران سوود لە وزەی خۆر وەردەگرن

مەریەم محەمەد، وەک ئەو جوتیارانەی کە سوود لە وزەی خۆری کشتوکاڵی وەردەگرن، وتێ: بەپێی پێداویستی و دەرفەتەکان جوتیاران وزەی خۆر بەکاردەهێنن، مۆلیدەمان بەکاردەهێنا بە دەرکردنی سووتەمەنی لەسەر ئەم بنەمایە کێڵگەکانمان دەچاند، بەڵام لەبەر ئەوەی چیتر ناتوانین سووتەمەنی بە خێرایی بەدەست بهێنین و وزەی خۆرمان بە گونجاوتر دۆزییەوە وەک جێگرەوەیەک ر بۆ بەردەوامبوون لە کشتوکاڵ، ئێستا چەندین جۆری ڕووەک بەپێی بارودۆخ و پێویستی ناوچەکە دەچێنین، لە دەوروبەری ماڵەکانیشمان دار دەچێنین بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی زیادبێت.

 

"کەشوهەوای گەردوون بە زیندوویی دەمێنێتەوە وەک لە دەنگی مۆلیدەو بوونی دوکەڵ"

مەریەم محەمەد ڕایگەیاند، وزەی خۆر زۆر باشە بۆ ژینگە و زیان بە کەشوهەوای گەردوون ناگەیەنێت و وتی: وزەی خۆر بۆ ژینگە و کەشوهەوا پێچەوانەی بەکارهێنانی مۆلیدەیە کە زیانبەخشە، وزەی خۆر لە ئاستی یەکەمدا ژینگەییە و هەمیشە خانوو و کێڵگەکان بە سەوزی دەهێڵێتەوەو کەشوهەوای گەردوون چیتر پیس نابێت بە دووکەڵی مۆلیدەو بوونەوەرە زیندووەکانی وەک مرۆڤ.

 

"بە ڕەهەندی ئابووری، ئابووری کۆمەڵگەمان گەشە پێداوە"

مەریەم محەمەد تیشکی خستە سەر کار و خەباتی ژنان لەناو جەنگ، قەیرانی ئابووری و هەموو ئەو بارودۆخە سەختەی هەیەو وتی: ژنان لە ناوچەکەمان ڕووبەڕووی چەندین جۆری هێرش بوونەتەوە، لە هێرشی چەتەکانی داعشەوە بۆ داگیرکاری تورکیا و شێوازەکانی شەڕی تایبەت و ئابووری دژی ناوچەکەمان، بەڵام ژنان نەوەستاون،  هەمیشە توانیویانە بە بیرۆکە و پرۆژەکانیان چارەسەری کاتی بدۆزنەوە و ناوچەکە لە چەندین کارەسات ڕزگار بکەن، وەک ژنانی عەرەبی، ئەوەی ئێمە زۆرترین سوودمان لێوەر وەرگرتووە ڕەهەندی ئابووری سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک بوو، بە ئەنجامدانی ئەم کارە، فێر بووین چۆن ئابووری کۆمەڵایەتیمان پەرەپێبدەین، لە دژی هەموو جۆرەکانی هێرش کە کشتوکاڵ و کارەبا دەکەنە ئامانج، پێویستە ژنان پڕۆژەی نوێ پەرەپێبدەن و ژینگەکەیان سەوز بکەن، کە بە وزەی خۆر دەکرێت.