٢٩ ساڵە لە کامپی مەخموور خوێندن بە زمانی کوردی دەخوێنرێت

لە کامپی مەخموور، خوێندنی زمانی کوردی لە ژێر چادر دەستی پێکرد و ماوەی ٢٩ ساڵە بەردەوامە، خانتور کارا مامۆستای ئەکادیمیای شەهید فەرهاد کورتای باسی لە سیستمی پەروەردە کرد لە کامپەکەدا.

بەرژین کارا

 

مەخموور- بە پێی حەقیقەتی مێژوویی مرۆڤایەتی، زمان تەنیا توخمێکی جەوهەری پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان نییە، بەڵکو زمان فەرهەنگ و شوناس و حەقیقەتی کۆمەڵگەیە، واتە زمان پێناسەی شوناسی کۆمەڵایەتی و لانکەی هەموو دروستکراوەکانی مرۆڤەم هەر نەتەوەیەک بە زمانی خۆی خاوەنی کولتوور و هونەری خۆیەتی.

 

زمان پردی نێوان ڕابردوو و ئێستایە، هەر گەل و نەتەوەیەک زمانێکی تایبەتی هەیە کە لە ڕێگەیەوە هەم تایبەتمەندییەکانی خۆی و هەم بوونی خۆی دەپارێزێت. گەلی کورد یەکێکە لەو گەلانەی کە توانای بەرگری لە بوونی خۆی هەیە بە زمانی خۆی تەنانەت دوای هێرشە جینۆسایدییەکانیش زمانەکەی بە زیندوویی هێشتووەتەوە، کە بووەتە یەکێک لە زمانە کۆنەکانی جیهان.

 

یەکێک لەو شوێنانەی کە زمانی کوردی تێیدا پارێزراوە، کامپی پەنابەرانی مەخموورە. ئەو خەڵکەی لە ساڵی ١٩٩٤ بە هۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکەوە ناچار بوون لە باکووری کوردستانەوە کۆچ بکەن بۆ باشووری کوردستان، هەمیشە هەوڵی پەرەپێدان و پاراستنی زمانەکەیان داوە، ئەو خەڵکەی کە بە هۆی گوشار و هێرشەکانی پەدەکەوە ناچار بوون درێژە بە کۆچەکانیان بدەن، بۆ هەر کامپێکیش بگواسترانایەتەوە پەرەیان بە چالاکییە پەروەردەییەکانیان دەدا و خولی خوێندنەوە و نووسینیان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی منداڵەکان بێ خوێندن نەمێننەوە.

 

بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٩٥ بناغەی سیستمی پەروەردە بە زمانی کوردی لە کامپی ئەتروش لەناو چادردا دانرا، دوای گواستنەوەیان بۆ کامپی مەخموور لە ساڵی ١٩٩٨دا پۆستی پەنابەریان وەرگرت و قوتابخانەی تایبەت بە خۆیان دروستکرد و سیستمێکی نوێی خوێندنیان پەرەپێدا، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ٥ باخچەی ساوایان و ٤ قوتابخانەی سەرەتایی و ٢ قوتابخانەی ناوەندی و یەک قوتابخانەی ئامادەیی هەیە، پەروەردە و خۆڕێکخستن بنەما بوو بۆ خەڵکی کامپەکە، لەوێ ژنان و منداڵان و گەنجان بۆ پەرەدان بە پرۆسەی بنیادنانی کۆمەڵگە دەستیان بە خوێندن کرد.

 

خانتور کارا، مامۆستای ئەکادیمیای شەهید فەرهاد کورتای لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی کوردی لە گەلی کورد کرد و وتی: بێ گومان کاتێک لە سەردەمی ئەمڕۆدا سەیری مێژووی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیبوون دەکەین، زمان هەر لە سەرەتاوە مانایەکی جیاوازی هەیە و گرنگییەکی جیاوازی هەیە لە مرۆڤایەتی، چونکە هەر نەتەوە و کولتوور و ناسنامەیەک ناوی خۆی لە زمانەکەیەوە وەرگرتووە، ئەمڕۆ کە ئێمە وەک نەتەوەی کورد و جوگرافیای خۆمان وەک کوردستان ناودەبەین، بەدڵنیاییەوە خەریکین کار لەسەر ناسنامە و زمانمان دەکەین.

 

"زمان بوون و نەبوونی مرۆڤ یان کۆمەڵگە دیاری دەکات"

لە درێژەی قسەکانیدا، خانتور کارا وتی: وەک گەلی کورد ڕووبەڕووی چەندین سەردەمی جینۆساید بوینەتەوە، بەتایبەت هێزە باڵادەست و هەژموونەکان هەمیشە ویستوویانە لە ناسنامە و زمانمان دوور بکەوینەوە، هەرچەند کوژراوین و تاڵان کراوین و لەناوچووین، بەڵام توانیومانە لە مێژوودا زمانەکەمان بپارێزین، گەلان زۆرن ناویان لە مێژوودا سڕاوەتەوە، چونکە نەیانتوانی درێژە بە زمانەکەیان بدەن، دەمەوێت بڵێم واتا و گرنگی زمان بۆ کۆمەڵگەکان زۆر جیاوازە، واتە مانەوەی کەسێک یان کۆمەڵگەیەک دیاری دەکات.

 

"خەڵکی کامپەکە لە هەموو بارودۆخێکدا پەروەردەی زمانیان کردە بنەما بۆ خۆیان"

خانتور کارا ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای سەختییەکانی کامپی ئاوارەکان، خەڵکی کامپەکە هەمیشە پەروەردەی زمانیان بە بنەما گرتووە و دەشڵێت: ئەگەر ئێمە وەک پێکهاتەیەکی مەخموور، هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەین کە زمانی کوردی تا چ ڕادەیەک لە ئێمەدا زیندووە، دەبێت باسی ژیانی پەنابەران بکەین لە ساڵانی سەرەتاییدا، هۆکاری نەبوونی دەرفەت لەو کاتەدا یەکەم هەنگاو بوو کە لە سەرەتای سەردەمی پەنابەراندا، دامەزراندنی دامەزراوەی زمان و قوتابخانە و پەروەردەکردنی منداڵانی ئەم کامپە بە زمانی کوردی بوو، ڕەنگە لەو کاتەدا لە دۆخێکدا نەبوون کە بڵێن ئێمە قوتابخانەی ناوەندی، زانکۆ یان قوتابخانەی پیشەیی دروست دەکەین، بەڵام لە ژێر ئەو هەلومەرجە سەختانەدا، خۆبەخشانە پەروەردەی زمانی کوردی بڵاودەکەینەوە و دەتوانین بڵێین گەورەترین هەڵبژاردەی وڵاتپارێزییە.

 

"وەک خەڵکی مەخموور بەختەوەرین کە ئەمڕۆ بە زمانی خۆمان دەخوێنین"

خانتور کارا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە خوێندنی زمانی کوردی لە کامپەکەدا بە تێچووی زۆر بەدەست هاتووە و وتی: ئەمڕۆ پەروەردە ڕەهەندێکی نەتەوەی دیموکراتیکە چۆن بتوانین منداڵەکانمان بە زمان و کولتوور و مێژوو و ناسنامەی کوردی لە کۆمەڵگەدا پەروەردە بکەین، شێوازەکەی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێنەوە، واتە بناغەیەک دروست دەکرێت، هەر منداڵێک لێرە خۆی دەخوێنێت و خۆی پەروەردە دەکات، ئەمڕۆ منداڵی کورد لە شارێکی تورکیا یان دەرەوەی وڵات ناتوانێت بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێتەوە و قسە بکات، ئێمە وەک منداڵ و خەڵکی مەخموور بەختەوەرین کە ئەمڕۆ بە زمانی خۆمان دەخوێنین، بێگومان ئەمە بە سەختی بەدەست هاتووە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە سایەی ڕەنجی منداڵانی ئەم کامپە، کە لە کامپی پەنابەران لەدایک بوون و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون و بەتایبەتیش لە سایەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆوە بەدیهاتووە.