ڕۆژی شەممە لە سلێمانی ماڵئاوایی لە تەرمی ناگیهان ئاکارسەل دەکرێت

دوای شەهیدکردنی، ڕۆژی شەممە ٨ی تشرینی یەکەم تەرمی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە شاری سلێمانیەوە بەرەو باکوری کوردستان و زێدی خۆی بەڕێدەکرێت، بەمەبەستی ڕیزگرتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بانگەوازی بۆ بەشداری لە ماڵئاوایی کردن لە تەرمەکەی

سلێمانی

ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم، ناگیهان ئاکارسەل لە هێرشێکی دڕندانەدا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لە نزیک ماڵەکەی خۆیی و نزیک لە ناوەندی ژنۆلۆژی شەهید کرا، دوای ئەوەی بنەماڵەکەی و هاوڕێیانی ئەمڕۆ لە هەمان شوێنی شەهیدکردنی پرسەیان بۆ دانا، سبەینێ ٨ی تشرینی یەکەم تەرمی"ناگیهان ئاکارسەل" دەبرێتەوە بۆ زێدی خۆی.

 

بە سەرپەرشتی دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستان مەڕاسیمی ماڵئاوایی لە تەرمەکەی ڕێکدەخرێت کە کاتژمیر ١ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی "ئەجێ خان" لە گەڕەکی ئاشتی بەڕێوەدەچێت.

 

بۆ مالئاوایی لە تەرمی شەهید "ناگیهان ئاکارسەل" و ڕێزگرتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بانگەوازی دەکرێت بۆ بەشداری کردن و ئاماژە بەوەکراوە " هاتنتان ڕێزدارییە لە ڕەنج و تێکۆشانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی". س