"ئاڵای ئازادی ژنان بە دەستی ملیۆنان ژن دەشەکێتەوە"
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕەکانی ئەوروپا لەبارەی ناگیهان ئاکارسەلەوە دەڵێت: یەکێک بووە لە کەسایەتیە پێشەنگەکانی تێکۆشان بۆ هێنانە بەرچاوی واقیعی ژنان.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕەکانی ئەوروپا بەیاننامەیەکی نووسراویان بڵاوکردەوە و تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییان لە شاری سلێمانی شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند، "ئاڵای تێکۆشانی ئازادی ژنان لە دەستی هاوڕێ ناگیهان و ملیۆنان ژندا دەشەکێتەوە".
لە بەیاننامەکەدا، ئەنجومەنەکە جەختیکردەوە کە "ناتوانرێت خۆر بە قوڕ دابپۆشرێت"، و " ناتوانرێت بە کۆمەڵکوژی، ڕێگری لە تێکۆشانی ئازادی ژنان بکرێت"، هەروەها دەڵێن: هاوڕێ ناگیهان ئاکارسەل یەکێک بووە لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی تێکۆشان بۆ دەرخستنی ڕاستینەی ژنان لە تاریکیدا بۆ ڕووناکی ئێستا، ئاڵای تێکۆشانی ئازادی ژنان لە دەستی هاوڕێ ناگیهان دەشەکێتەوە.