پاژک: لە ڕێگەی تۆڕە نووستووەکانی ئاکەپە لە باشوور کردەی چەکداری دەکرێت
پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان-پاژك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بە فەرمان و دەستوری دەسەڵاتداری ئاكەپە و بە رێگەی تۆڕە نووستووەكانیان لە باشووری كوردستان، هێرشێكی چەكدارانە و نامرۆڤانە و ترسنۆكانەیان پێكهێنا و ئێمەش ئەو هێرشە شەرمەزار دەكەین.
ناوەندی هەواڵ
پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان-پاژك لەبارەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ناگیهان ئاكارسەل بەو ئیش و كارانەی لە ئاكادیمیای ژنۆلۆژی، گۆڤار و ...هتد، بەتایبەتی بە پرۆژەی پەرتووکخانەی ژنان لەشاری سلێمانی نرخ و بەهایەكی گرنگی لە تێكۆشانی ئازادیی ژنانی ئازاددا ئافراندووە".
پاژک دەربارەی ناگیهان ئاكارسەل دەڵێت، "شەهیدی شۆڕشی ژنە"، ئاماژەی بە نووسینەکانی داوە و ڕایگەیاند، ئاكادیمیستێكی كورد و هێژا و بەنرخ بوو، نوسراوەكانیمان دەبینی و دەخوێندەوە. خۆشەویست و بەهێز بوو بەو كار و بیركردنەوانەی هاوكارییەكی بەهێزبوو لە پێشكەوتنی مێشكی ژناندا. تیرۆركردنی هەڤاڵمان ناگیهان ئاكارسەل بۆ ئێمە دەرد و ژانێكی گەورەیە. بەرێز و حورمەتەوە بەرامبەر بە بیرەوەریەكانی و رەنج و ماندووبوونەكانی سەرمان لەئاستی بەرزیدا نەوی دەكەین.
پاژك ئەوەشی خستەڕوو تیرۆرکردنی ناگیهان بە فەرمان و دەستوری دەسەڵاتداری ئاكەپە و بە رێگەی تۆڕە نووستووەكانیان لە باشووری كوردستان، هێرشێكی چەكدارانە و نامرۆڤانە و ترسنۆكانەیان پێكهێنا و ئێمەش ئەو هێرشە شەرمەزار دەكەین. ئەو هێرشە بەئامانجێكی سیاسی پێكهاتووە و بۆ ژنانیش هۆكارێكە بۆ راپەڕین و سەرهەڵدان. هۆكاری یەكەمینیش ئەوەیە، كە گەلی كورد و ڕای گشتی دیموكراتیك و بزوتنەوەی ژنان لێپرسینەوە لە فاشیزمی ئاكەپە، لە سیاسەتی تاكانەخوازی و لەناوبردن بکەن. هۆكاری لێپرسینەوەیە لەسیستەمی پیاوسالاریی باڵادەست. هۆكاری بەدەستخستن و خۆپاراستنە.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی پاژكدا هاتووە؛ بۆ ئەوەی ئەم كردەوەی تیرۆری سیاسییە وەكو تیرۆر و هێرشەكانی تر لە باشووری كوردستان وون نەكرێت، ئەرك و بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ئێمەی ژنانی باشوری كوردستان و هاوبەشی حكومەتی باشوری كوردستان "یەنەكە"یە. چونكە هێرشەکە بەتایبەتی لەشاری سلێمانی پێكهاتووە، ئەرك و بەپرسیاریەتی ئەساسی لە ئەستۆی بەرێوەبەرایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان"یەنەكە"یە.
بانگەوازی دەكەین هەموو شوێنێك بەرامبەر فاشیزم راپەڕن
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی پاژكدا هاتووە؛ ئەم هێرشە لەدژی هەموو وڵاتپارێزان، ئاكادیمسین و ئەوانەی لەپێناو ئازادی و دیموكراسی تێدەكۆشن، سیاسەتمەدار، رۆشنبیر و شۆڕشگێڕانە و لەدژی هەموو لایەكە. دەوڵەتی تورك بەتیرۆری ئاكادیمسینی كورد و نوسەری ژنان ناگیهان ئاكارسەل، دەیەوێت تۆڵە لەژنانی كوردی بەئیرادەی"ژن، ژیان، ئازادی" و ئەو ژنانە بکاتەوە، كە پێشەنگایەتی ئازادی و وەرچەرخانی دیموكراسی دەكەن. لەپێش هەموویانەوە ژنانی باشوری كوردستان بۆ گەلەكەمان لەدژی تەسلیمگرتن، ئینكار و لەناوچوونی دەوڵەتی تورك سەریان نەوی نەكردوە، تەسلیم نەبوونە و بڕیاری خۆیان لەسەر رێگەی تێكۆشانی شکۆمەندانە و سەربەزری سەریان داوە. ئەو شکۆمەندییە، كە بەسایەی ژنانەوە بەرز بووەتەوە، شکۆی گەلی كوردە. پاراستنی ئەو شکۆیە بۆ وڵاتپارێزانی كورد، رێبازی ژیانە.
پاژك دەڵێت؛ كاتی هاتووە، كە ئێدی دەوڵەتی تورك و رێكخستنە ئاشكرا و نەهێنیەكان لە باشووری كوردستان دەربكرێن. بەرخۆدانی گەریلا لەچیاكان ناوی ئەم تێكۆشانە شکۆمەندانەیە. لەشارەكانیش بە بایكۆت "مانگرتن" و چالاكی هەموو شتێكی دەوڵەتی تورك دەبێت فڕە بدرێن و ئەمەش بۆ گەلەكەمان لە باشووری كوردستان هەڵوێستێكی شکۆمەندانە و نەتەوەییە.
لەپێش گەلەكەمان لە باشووری كوردستان دوو رێگە هەیە. یا ئەوەتە بەشێوەیەكی شکۆمەندانە و پەیوەست بەنرخە نەتەوەیەكانی و بە ئازادی بژی و خاوەنداری لەشۆناس و ئیرادەی خۆی دەركەوێـت، یا ئەوەتە ببێتە كوێلەی ئاكەپە و ببێتە گۆڕەپانی تیرۆری وەحشیانەی ئاكەپە. وەكو نموونەی ئەوەی كە هەڤاڵمان ناگیهان ئاكارسەل دیار دەبێت و هەركەس دەزانێت.
باشور لەهەرێمێكی كوردی دوردەخرێتەوە. كەوتووەتە سەر رێگەی ئەنكەرە و دەوڵەتی تورك. بۆ ئەوەی پێش بەمە بگرن، بانگەوازی لەگەلەكەمان لە باشووری كوردستان دەكەین كە بەپێشەنگایەتی ژنان بەشداری رێپێوانی بەنرخ و شکۆمەندانەی نەتەوەیی ببن. لەدژی دۆژمنی كوردان و ژنان، بانگەوازی لەگەلی كورد بەگشتی دەكەین بەیەكدەنگی لەهەرشوێنێك لەدژی فاشیزم راپەڕن.
پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەرۆڵی پەدەكەش دەكات و دەڵێت:"لە تیرۆر كردنی ناگیهان ئاكارسەل پەدەكە بەرپرسیارە و بەهاوكاریی دەوڵەتی تورك لەسەر دۆژمنایەتیی لە بەرامبەر كوردان، رێبازی خیانەتی كردووەتە بازنەی مردنی كوردان. هاوكات لەبەرامبەر تیرۆری ناگیهان ئاكارسەل بەرێوەبەری و سیاسەتی یەنەكەش بەرپرسیارە، كە لەبەرامبەر گۆشارەكانی تەسلیمگرتن و تاوانکاری و جینایەتەكانی ئاكەپەی فاشیست لەسلێمانی، هەڵوێستێك نیشان نادات.
دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارە، كە لەبەرامبەر بەهێرشی ئاسمانی دەوڵەتی توركی فاشیست لە سەر عێراق و باشوری كوردستان ئیرادەیەكی نیشان نادات. هەروەها لەبەرامبەر كۆشتنی وڵاتپارێزانی كورد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش بەرپرسیارە، كە هاوكاریی دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپەن. بەرێككەوتن و هاوكاری یەكتر بەرێوە دەچن. رێگەیان بەرامبەر بە پاکتاوكردنی پێشەنگانی تێكۆشانی ئازادی كردووەتەوە و سیاسەتی لەناوبردنی شەڕڤانانی ئازادی لەپێش هەموویانەوە لە باشووری كوردستان و هەموو بەشەكانی تری كوردستان بەرێوە دەبەن.
ژیناكان و ناگیهانەكان بێدەنگ نابن
ژیناكان و ناگیهانەكان بێدەنگ نابن. لەهەموو شوێنێك تێكۆشان بەگۆڕتر و بەهێزتر بكەین و لەنێو تێكۆشانی خۆماندا خاوەنداری لەژیناكان و ناگیهانەكان بكەین. تێكۆشانی ئازادیی ژنان بەكۆمەڵكۆژی لەناو ناچێت، بەڵام دەسەڵاتداریی ئاكەپە ـ مەهەپە لەناو دەچێت.
ئاكەپەی فاشیست لەهەموو شوێنێك گۆشارێكی زۆر دەكات، بە ئەشكەنجە، كوشتن، كۆمەڵكۆژی و سیاسەتی هەڕەشەكردن و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و بەهێرشی سەربازی رادەستبوون لەسەر كوردستان و ژنان دەسەپێنێت. رۆژی خاوەنداریكردنە لەئازادی و پاراستنی شکۆ و كەرامەتە. رۆژی لێپرسینەوەیە لەو كۆشتن و كۆمەڵكۆژییانەی ئاكەپەی فاشیستە. بانگەوازمان بۆ لەگەلەكەمان ئەوەیە، لە هەموو شوێنێك بە لێپرسینەوەی بەهێز لە دژومن و فاشیزم هەڵسوكەوت بكەن".