ڕۆژی مافی منداڵان
٢٠ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵە، لەگەڵ ئەوەی لەو وڵاتانەی جەنگ و ئاڵۆزیی تێدایە مافەکانی منداڵان پێشێل دەکرێت، بەڵام لە زۆربەی وڵاتان بە چالاکی جۆراو جۆر لەم ڕۆژەدا باس لە مافەکانی منداڵ دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە ساڵی ١٩١٧دا پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان خرایە ڕۆژەڤەوەو هەوڵ درا ڕۆژێک بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان دیاری بکرێت، لەسەر داواکە لە ساڵی ١٩٢٥ کۆنفرانسێک لەسەر باشبوونی بارودۆخی منداڵان لە جنێف بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا ٥٤ خاڵ بۆ مافەکانی منداڵان پێشکەش کرا و ٢٠ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان پێشنیار کرا.
هەندێک لەم خاڵانە، تەمەنی منداڵی سفر بۆ ١٨ ساڵە ئەوانەی خوار تەمەنی ١٨ ساڵن تاوانبار نابن و نابێت بخرێنە ناو زیندان، دوای ٦٤ ساڵ و ساڵ لە ساڵی ١٩٨٩ ئەم پێشنیارەی کۆنفڕانسەکە بە فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند دەکرێت.
ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان لە لایەن ١٩٥ دەوڵەتەوە پەسەند کراوە، لیژنەیەکی چاودێری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەستنیشان دەکرێت، ئەرکی ئەم لیژنەیە ڕەچاوی بارودۆخی ئەو منداڵانە بکات کە لە ١٩٥ دەوڵەتدا دەژین هەر پێنج ساڵ جارێک ڕاپۆرتیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بدات بە وتەی کۆمسیۆن، کۆمسیۆن ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات، بۆیە منداڵان لە شەڕدا دەکوژرێن و وەک تاوانبار دەخرێنە زیندانەکانەوە.
١٦ منداڵ لە ژێر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکاندا گیانیان لەدەستدا
لە تورکیا و باکوری کوردستان ١٦ منداڵ لە ژێر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشدا گیانیان لەدەستدا، لە تورکیا ٦٢ منداڵی کرێکار کە بەلایەنی کەمەوە تەمەنیان لە خوار ١٤ ساڵانەوە بوو لە ماوەی ساڵێکدا لە ڕووداوی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، ٨٦٤ منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زینداندان،١٠٣ هەزار منداڵی کۆچبەر لە زیندان و ناوەندی دیپۆرتکردنەوەدان لەماوەی ساڵێکدا ٨٠٠ هەزارمنداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی نەخۆشی هەوکردن و ٤٣٧ هەزار منداڵ بە ئازار و ٢٧٢ هەزار منداڵ بە تا، گیانیان لەدەستداوە.
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، منداڵانی وەک محەمەد بە چەکی فۆسفۆری سپی سوتێنران و وەک سارا جەستەیان پارچە پارچە بوو، هەر لەو هێرشانەی داگیرکاریدا ٨١٠ قوتابخانە لە دەرەوەی خزمەتگوزاری بوون و زیاتر لە ٨٦ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش بوون و٥ هەزار و ٢٢٤ مامۆستاش لە کارەکانیان دەرچوون.