لە سێمێلکا ٤٧ ڕۆژە مانگرتن بەردەوامە

کەسوکاری شەهیدانی خەلیفان ٤٧ ڕۆژە لە مانگرتن بەردەوامن و داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی شەهیدەکانیان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی ٤٧ ڕۆژە، دایکان و کەسوکاری شەهیدان لە دەروازەی سێمێلکا، لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە مانگرتن و داوا دەکەن شەهیدەکانیان، کەلە کەمینێکی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید بوون و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، تەرمەکانیان ڕادەستبکرێنەوە.

 

ماوەی ٤٧ ڕۆژە مانگرتن لەو دەروازەیە بەردەوامە، ڕۆژانە کۆمیتەی شەهیدان، ڕێکخراوەکانی گەنجان، ژنان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی چادری مانگرتن دەکەن، بەڵام پەدەکە وەلامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.

 

ت.پ