هەدیە مستەفا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە جەڵتە لێیداوە
ڕێکخراوی سی پی تی باس لە ژنێکی باشوری کوردستان دەکات کەبەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە لە دەست و پێ کەوەووەو دەڵێت: "بە وتەی بەرکەوتووانی بۆردومانەکە، تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە".

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی سی پی تی وێنەیەکی هەدیە مستەفای بڵاکردووەتەوە، کە لە دوای بەرکەوتنی بە بۆردوومانێک، جەڵتە لێیداوە و لەدەست و پێ کەوتووە، هەدیە دەڵێت: "من نیگەرانی خۆم نیم، بەڵکو نیگەرانی خێزانەکەمم کە دەبێت ئاگایان لێمبێت."
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٤ی ئەیلوول و ١٩ی ئەیلوولدا، لە دوای بۆردوومانکردنی یەکێک لە چیاکانی دەورووبەری ماڵەکەیان لە گوندی هرورێ لەلایەن تورکیاوە، ژیمان، عەبدوڵڵا و هەدیە لە نەخۆشخانە خەوێندران، ئەوان پێیانوایە لەم هێرشەدا تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە کە دوکەڵێکی سپی بووە، بووەتە هۆی هەناسە قورسی، ڕشانەوە، کۆکین، سەرگێژە و هەستیاری پێست و چاوەکانی ئەو سێ کەسە.
جیهاد عەبدوڵڵا، برای ژیمان وتی: "دەبوو ئەم ناوچەیەی ئێمە ناوچەیەکی کلتوری و گەشتیاری بێت"، بەڵام لەبری ئەوە لە ٢٣ی نیسانەوە هێرشەکانی سوپای تورکیا بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەکانی ئاڤاشین و کانی ماسێ.