گەنجانی شەهبا لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

تەڤگەری ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕی شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

تەڤگەری ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕی شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

شەهبا

 

تەڤگەری ژنانی گەنج و گەنجانی شۆرشگێڕ لە هەرێمی عەفرینی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد، ڕێپێوانەکە بە دروشمی "تۆڵەسەندنەوە و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ" لە هۆڵی بازاڕی گوندی بابینس لە ناوچەی ئیحداسی سەربە شەهبا بۆ لیستی قەزاکە دەستیپێکرد دوای خولەکێک رێزگرتن، بەیاننامەکە بەناوی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە لەلایەن فەریدە حاج عەبدۆ خوێندرایەوە.

 

فەریدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە گەنجان لە بەرامبەر گۆشەگیری بێدەنگ نابن و بەردەوامیشی دا: "داگیرکەرانی وڵاتەکەمان ڕێبەرایەتیمان بەرەو گۆشەگیرییەکی توند دەبەن بۆ ئەوەی سەرکردایەتی و بزووتنەوە و خەڵک لێک جیابکرێنەوە بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە لە هێرشەکانی ڕێگە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ نادەن و ماوەی ٢٣ ساڵە گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی توند لە دژی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت، ئەمە ئەو شتەیە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەدا بەرخۆدانی گەورە دەکات لە دژی هەموو دژوارییەکان، ئازادەکان لە تێکۆشانی خۆیان پاشگەز نابنەوە چونکە چەندین ساڵە تێکۆشان بە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان ئەنجام دراوە، ئێمە واز لەو کەیسە ناهێنین هەتا دەگەینە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەتا شکستهێنان بە داگیرکاری و خیانەتی، ئاستی بەرخۆدان بەرزدەکەینەوە ئێمە وەک بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج هەمیشە لە مەیدانەکانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەبین ئێمە خۆمان لە دەوری ڕێبەری ئاپۆ دەکەینە بازنەی ئاگر".

 

فەریدا داوای لە هەموو گەنجانی وڵاتپارێز کرد کە دڵیان بۆ ئازادی لێ دەدات و وتی: "پێویستە هەموو گەنجان بە بەرخۆدانێکی گەورەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێست بگرن، بە ڕۆحی هەڵمەتەکەمان بۆ 'هاتنە ناو شەڕی ئازادی' دەستمان بە داگیرکاریی کرد و ئازادی رێبەری ئاپۆ مسۆگەر دەکەین بە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە دژی داگیرکاریی بە چەکی کیمیایی ئەوەی لەسەر شانمانە جێبەجێ دەکەین".

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.