ژنێکی کورد لە بەریتانیا خەڵاتێکی لە بواری داهێنانی کشتوکاڵی وەرگرت
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ژنیکی گەنجی کورد بە ناوی هاوژە حەسەن خەڵاتێکی لە بواری داهێنانی کشتوکاڵی وەرگرت.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری لەندەنی بەریتانیا پێشبڕکێیەکی داهێنەرانەی بواری کشتوکاڵ بە بەشداری ٢٥ ژنی وڵاتان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
لەو پێشبڕکێیەدا ژنێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێ بە ناوی هاوژە حەسەن وەک داهێنەر لە بوارەکەی خۆیدا خەڵاتی وەرگرت.
هاوکات، ئەو ژنە گەنجە ماستەری لەبواری زانستی خاک و پەینی ئۆرگانی هەیە و خاوەنی کارگەیەکی درووستکردنی پەینە.