"یەپەژە مسۆگەری مافی ژنانی پێکهاتە جیاوازەکانە"

ژنانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەوە کردەوە، کە یەپەژە نوێنەرایەتی هێزێکی بنەڕەتی دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ماف و پاراستنی ژنان، جەختیان لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ژنان لە داڕشتنی داهاتووی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی کردەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر- لە نێوان بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە یەکخستنی یەپەژە دەربڕی، سەرچاوە و پێشنیارەکانیان خستەڕوو کە ڕەنگدانەوەی خواستە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانیان لە ئەم چوارچێوە هەستیارەدا.

 

 ڕوهیلات عەفرین، سەرۆکی یەپەژە، جەختی لەوە کردەوە کە یەپەژە بەردەوامە لە ڕێکخستنی ڕیزەکانی سەربەخۆ لە چوارچێوەی بناغەی "قەسەدە"دا، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە سەربەخۆی خۆی و تایبەتمەندیی کارەکانی لەم چوارچێوەیەدا کردەوە، یەکگرتنەکە بە شێوەیەک ڕوودەدات کە ناسنامەی ئەو هێزانە بپارێزێت و بەردەوامییان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ مسۆگەر بکات.

 

یەپەژە: مسۆگەری ژنان لە دژی پەراوێزخستن و توندوتیژی

نەسرین یونس جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە ڕیزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی عەقڵیەتی پیاوسالاری تاکڕەو دەبنەوە، کە لەوێ هێز و بەرگری لە خۆیان بەدەست دەهێنن، تێدەگات کە خۆبەدەستەوەدانی دەسەڵاتیان بە پیاوان بە واتای ژێردەستەکردن دێت،هەروەها ژنان متمانەیان بەو پیاوانە نییە کە بیرکردنەوەی پیاوسالاری لە باوەش دەگرن، وتی: ئێمە هێزی خۆمان لە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرین، چونکە دەبینین بوونی خۆمان لە ئەودا بەرجەستە بووە.

 

نەبوونی متمانەی خۆی بە حکومەتی کاتی سووریا دەربڕی و پێی وایە ئەو وڵاتە بێتوانایە لە پاراستنی ژنان، جەختی لە گرنگی ئامادەبوونی یەپەژە لە هەر دانوستانێک یان گفتوگۆیەکی سیاسیدا کردەوە، بەو پێیەی تاکە هێزێکە کە توانای پاراستنی ژنان و ڕێکخستنی لە ژێر ئاڵای ئازادیدا هەیە.

 

"یەپەژە بەشێکە لە داهاتووی سوریا و هێزێکە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت"

ڤێلدا سیمۆن، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنستان ڕایگەیاند، یەپەژە نوێنەرایەتی هێزی بنەڕەتی ژنان دەکەن، ژنان لە هیچ بارودۆخێکدا وازیان لێناهێنن، هەموو ژنێک بەبێ گوێدانە پێشینەی خۆی یان ئەو تەحەددایئاڵەنگریانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، یەپەژە وەک سەرچاوەیەکی پشتیوانی و هێز دەبینێت، بۆیە ئەم یەکانە پایە و خاڵی سەرەکین بۆ هەموو ژنان لە هەموو باکگراوندەکانەوە، وتیشی: ژنانی ئەرمەنستان تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە پشتیوانی تەواوەتی یەپەژە.

 

پێیوایە یەپەژە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بونیادنانی داهاتووی نوێی سووریا، هەروەها فراوانکردنی چالاکییەکانیان بۆ ئەوەی هەموو بەشەکانی وڵات بگرێتەوە خزمەت بە ژنان دەکات و هەروەها ڕۆڵی حکومەت بەهێزتر دەکات، ئەم هێزە کە ١٣ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت یان لە هیچ دانوستانێکی سیاسیدا بەدەر بکرێت، وتی: بەو پێیەی ژنان هەن بەدەست توندوتیژییەوە دەناڵێنن، یەپەژە توانای پشتیوانی و پاراستنیان هەیە، دووپاتی لە گرنگی ئەو یەکانە کردەوە وەک مسۆگەرییەک بۆ مافەکانی ژنان لە سووریا.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بارودۆخی ژنان و ئەو پێشێلکارییانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لەوانەش کوشتن و هێرش، لە یەکترەوە نزیکن، بە تایبەتی تیشکی خستە سەر ئازارەکانی ژنانی عەلەوی و دروز وە ئەگەر هێزی پاراستنی خۆیان هەبوایە، دەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن یان ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە ببنەوە، وتی: ئەگەر یەپەژە نەبوایە، ژنانی ئەرمەنی ئەمڕۆ نەیاندەتوانی خۆیان ڕێکبخەن و توانا کۆمەڵەکانیان بونیاد بنێن.

 

پرسیارێکی ئاراستەی حکومەتی کاتی سووریا کرد: ئەگەر ئەمڕۆ دان بە ژناندا نەنێن، چۆن دەتوانن پارێزگاری لێبکەن؟ داننان بە ڕۆڵی ژنان بە واتای شکستی هەموو دانوستانەکان دێت، چونکە ئاشتی بەبێ بەشداریی ژنان دروست نابێت، حکومەتێک کە دان بە جەژنەکانی ئاکیتو و نەورۆزدا نەنێت چۆن دەتوانێت ڕێز لە پێکهاتەکانی سووریا بگرێت و شوێنی شایستەی خۆیان پێببەخشێت لە ڕووی ئابووری، ئایین، کولتوور، زمان و باوەڕ؟ ئێمە سووریایەکی یەکپارچە ڕەتدەکەینەوە.

 

"لامەرکەزییەت چارەسەرە... و ژنان دەبێت لە دڵی پرۆسەی بڕیاردان بن."

ئەبلا کەریم ئاماژەی بەوەدا، کە دوورخستنەوەی ژنان لە مێزەکانی گفتوگۆ مەترسی لەسەر داهاتووی سووریا دروست دەکات،  پەراوێزخستنیان دەبێتە هۆی بونیادنانی ڕاستیەک کە دانیان پێدا نەنێت یان دەستورێک کە نوێنەرایەتی خواستەکانیان بکات.

 

جەختی لەوەکردەوە، کە لامەرکەزی باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام کە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی سووریایە، وتی: نابێت هیچ هەنگاوێک بەبێ بەشداری ژنان بنرێت، بەڵکو دەبێت ئەوان لە دڵی پرۆسەکانی پلاندانان و بڕیاردان بن.

 

خوازیاری هەمووارکردنەوەی دەستووری سووریایە بۆ دەستەبەرکردنی یەکگرتنی ڕوون و ئاشکرای مافەکانی ژنان، جەختی لەوە کردەوە، کە بەشداری ژنان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمەلایەنە.