ژنێک لە بەردەڕەش بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بەردەڕەش ژنێک بە گوماناویی دیوارێک بەسەریدا داڕووخاو گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
عەقید عارف یونس، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بەڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلوول، لە رووداوێك ئاگاداركراونەتەوە، كە ژنێكی تەمەن ٥٠ ساڵ لە گوندی زمزمۆكی سەر بە شارەدێی دارەتووی شارۆچکەی بەردەڕەش دیواری بەسەردا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە ناردووەتە شوێنی رووداوەكە و چاوەڕێی ئەنجامن.