کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆتایی هاتنی هەڵمەتی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت" ڕادەگەیەنێت

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆتایی بە هەڵمەتە کۆمەڵایەتییەکەی هێنا، کە بەناونیشانی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت"، کە هەزاران ژنی کردە ئامانج و دەرگای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسەکانی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگیان لە کۆمەڵگەدا کردەوە.

ڕەققە

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕۆژی ١٠ی ئەیلوول کۆتای هاتنی هەڵمەتی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت"ی ڕاگەیاند، کە لە ١٠ی ئاب دەستیپێکرد، کۆمەڵەکە جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵمەتەکە چالاکییەکی کاتی نەبووە، بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژی بووە بەرەو فراوانکردنی بەشداری ژنان لە بوارە جیاجیاکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەڵمەتی "بە ڕێکخستنی ژنان کۆمەڵگا یەکدەگرێت" ٤٧٧ کۆبوونەوەی لە گەڕەکەکانی چینی کرێکار و گوندنشینەکان و کامپی پەنابەران لەخۆگرتبوو، بە بەشداری شەش هەزار و ٩٠٥ ژن لە ١٠٥ گوندەوە، کە ئەمەش وایکرد ببێتە یەکێک لە گەورەترین دەستپێشخەرییەکانی ژنان لە پارێزگاکەدا، کە گەڕەکەکانی چینی کرێکاری کردە ئامانج، لە نزیکەوە کۆبوونەوەی ژنان و کردنەوەی دەرگاکان بۆیان، هەروەها گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەواندا، پێمان وایە کە ژنان تەنها نیوەی کۆمەڵگە نین، بەڵکو دڵی لێدان و عەقڵی ڕێکخستنی و پشتیوانی بەهێزی ئەو کۆمەڵگەیەن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئامانجی ئەو هەڵمەتە هۆشیارکردنەوەیە لە گرنگی ڕێکخستنی ژنان وەک پاییەکی بنەڕەتی بۆ پێشخستنی ڕاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی، تیشک خستنە سەر توانای ژنان بۆ پێشەنگایەتیکردنی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها کۆکردنەوەی وزە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی، وەڵامدانەوە و کارلێکی هاوڵاتیان گەورەترین بەڵگە بوو کە هۆشیاری بەکۆمەڵ بەردەوام لە گەشەکردندایە و کۆمەڵگە بە باشی دەڕوات، هەروەها ئاگاداری ئەوە بووین کە پێشکەوتن تەنها لە ڕێگەی هاودەنگی هەموو ئەندامەکانیەوە تەواو دەبێت، ژنان، گەنجان و بەتەمەنەکان لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە، توانیمان بگەینە گەورەترین توێژی ژنان لە پارێزگاکە و گوندەکانی و کامپەکانیدا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، وەک کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکانیاندا هەستیان بە خواستێکی دڵسۆزانە لە نێوان ژنان کردووە بۆ پشتیوانیکردن و بەهێزکردنیان، هەروەها باوەڕێکیان بەوە کردووە کە ڕۆڵی ڕێکخستنی و چالاکیان پایەی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریەکانی هەبێت، ئەم هەڵمەتە تەنها چالاکییەکی تێپەڕ نەبوو، بەڵکو پەیامێکی ڕوون بوو کە کاتێک ژنان شوێنیان پێدەدرێت و دەرگاکان دەکرێنەوە، توانای ئەوەیان هەیە پێشەنگایەتی گۆڕانکاری بکەن، ڕێچکەیەکی دادپەروەری و یەکسانی دابڕێژن، هەروەها بەرەوپێشبردنی بەهاکانی هاوکاری و هاوپشتی کە کۆمەڵگە لەسەری بونیاد نراوە، داواکارییەکانی ژنان، لە ڕوانگەیەکی ڕێکخراوەییەوە، فراوانکردنی مەودای بەشداریکردنی ژنانی لە کامپ و ئەنجوومەنەکاندا لەخۆگرتبوو، بە دڵنیابوون لە بوونی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان و بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەی یەکگرتوودا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بەردەوامی هەڵمەتەکە بۆتە داواکارییەکی بەپەلە بۆ خودی ژنان، بەو پێیەی وتیان ڕێکخستن بژاردەیەکی لاوەکی نییە، بەڵکو پێویستیەکی بوونیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و دەستەبەرکردنی بوونی چالاکانەیان لە ئەندامە بڕیاردەرەکاندا، لەسەر بنەمای ئەمە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئەم هەڵمەتە دەبێت ببێتە ڕێبازێکی هەمیشەی و دامەزراوەی، ڕێگە خۆش بکات بۆ دەستپێشخەرییەکانی داهاتوو وەک هەڵمەتەکانی بەرەوپێشبردنی بەهێزکردنی ئابووری ژنان لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووک، هەڵمەتی پەروەردەی سەبارەت بە مافەکانی ژنان لە پەروەردە، دامەزراندن، و بەشداریکردنی کۆمەڵگە، جگە لە هەڵمەتەکانی پاڵپشتیکردنی بەشداریکردنی ژنان لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و ئەندامەکانی بڕیاردان.

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆتایی بە ڕاگەیاندراوەکەی هێنا بە کۆمەڵێک پێشنیاری هەڵمەتەکە، کە بریتی بوون لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە لە ڕۆڵی ڕێکخستنی ژنان، بەهێزکردنی پردی متمانە لە نێوان ژنان و خێزانەکانیان و دامەزراندنی بناغەیەک بۆ پڕۆژەی داهاتووی فراوانتر، کە ئەمەش دووپاتی کردەوە، کە دەنگی ژنان دەبێ لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا ئامادە و کاریگەر بن. ، ئێمە دەبینە چرایەک کە لێیەوە ئیرادە بۆ دەستپێشخەری و بەرنامەی زیاتر وەردەگرین، لە باوەڕمانەوە کە کۆمەڵگەکەمان پێویستی بە هەموو دەستێکی یارمەتیدەر و هەموو بیرکردنەوەیەکی پلاندانان و هەموو دڵێک هەیە کە بە خۆشەویستی و سەربەخۆی لێدەدات، و پێکەوە بەردەوامین و پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و یەکگرتوو بونیاد دەنێین کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت.