پاژک ئەمینە ئەرجیەس، ئەکین ئامارا و زین زاگرۆسی بەبیرهێنایەوە

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک" یادی شەهیدی فەرماندە ئەمینە ئەرجیەس و هەردوو شەهید ئەکین ئامارا تۆڵدار و زین زاگرۆسی کردەوە و وتی: هەڤاڵانمان میراسێکی گەورەیان بۆ بەجێهێشتین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک" یادی شەهیدی فەرماندە ئەمینە ئەرجیەس و هەردوو گەریلای شەهید ئەکین ئامارا تۆڵدار و زین زاگرۆسی کردەوە و بانگەوازی لە هەمووان کرد هەمیشە خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەن، لەسەر ڕێی پیرۆز و ماناداری ئەوان، سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

 

ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیەیە:

"هەڵانمان شەهید ئەمینە ئەرجیەس، شەهید ئەکین ئامارا تۆڵدار و شەهید زین زاگرۆس کە لە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٠دا شەهید بوون بۆ هەمیشە لە نێو تێکۆشانی ئازادیماندا زیندوو دەمێننەوە، میراتێکیان بۆ جێهێشتین کە هەرگیز لە بیرناکرێت و بۆ هەمیشە بە بنەما دەگیرێت. بە ڕێز و خۆشەوستییەوە یادیان دەکەینەوە و بەژنمان لە ئاستیاندا دادەنەوێنینەوە. هاورێیانمان بە ڕەنجێکی دەستەکۆیی پەرەیان بە تێکۆشانیان دا بۆ کوردی ئازاد، مرۆڤایەتی ئازاد و ئازادی ژن، پەرەیان بە تێکۆشانی سۆسیالیزممان دا و بە شێوەی خۆیانەوە مانای مەزنییان سەربارکرد. گەورەترین ئەرک و بەرپرسیارێتی و واتاداری ژیانمانە ئەم میراسە مەزنە کە ڕادەستیان کردووین بیپارێزین و سەرکەوتوو و هەمیشەیی بکەینەوە.

 

هەڤاڵ ئەمینە هەموو ساتەکانی ژیانی لە گوندێکی ناڤشەهیرەوە تا زاگرۆسان، چیاکانی کوردستان پێشکەشی کۆمەڵگەکەی، کۆمەڵگەی کورد و ناسنامەی کورد کرد. وەک ژنە تورکمانێک هەمووکاتێک بە دوای ماناکانی ژیانەوە بوو. لە جوگرافیایەکدا کە تورکێتی و کۆنەپارێزی لە بەرزترین ئاستدا بوو تێیدا، لە قوتابخانەکانی سیستەمی سەرمایەداریدا جەوهەری خۆی پاراست، ڕێگری لە تێکشکانی کرد و بە دوای مانای ژیان، ئەفسوون و حەقیقەتە بە جۆشەکەییدا گەڕا. ئەمەش بووە هەنگاوێک کە هەڤاڵ ئەمینە بگەینەنێتە ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەریلا. وەک ژنێک هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادییدا درێژە بە گەڕان بە داوی نێهین بدات.

 

هەڤاڵ ئەمینە خوشک-برایەتی گەلان، نەتەوەی دیموکراتیک و ڕاستی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی لەگەڵ پێشەنگایەتی سۆسیالیستییدا یەکانگیرکرد، بە عەشق، ستران و هەڵبەستەوە خۆیی ئافراندەوە. بە عەشقێکی ئەفسوناوی حەزی لە تێکۆشانی گەریلا، لە چیا، بە تایبەت لە زاگرۆسان کرد و وەک ژنە تورکمانێک خودی خۆی بووە زاگرۆس، بووە کوردستان، بووە چیاکانی کوردستان و گەلی کوردستان. نەتەوەپەرستی و هەموو ئەو سنورانەی تێکشکاند کە دووژمنایەتی درووستەکات و لە چیاکانی کوردستاندا هاوڕێتییەکی ئەفسوناوی ئافراند. لە ئەنتەرناسیۆنالیزمەوە پەڕیوە بۆ هێڵێکی یەکبوونی کۆمەڵایەتی و مرۆڤی، بووە ناسنامەی ژنی ئازاد کە بەها جوانناسیی و ئاکارییەکانی نەتەوەی دیمورکراتی لە کەسێتی خۆییدا نواندەوە. بە دڵە گەورەکەیەوە لە دژی مێژووی نکۆڵی و لەناوبردنی سەدساڵەی سەر ڕەسەنێتی کوردان وەستایەوە، لە ڕێگە خوداوەندەکاندا، لە ڕێگەی شۆشڕی یەکگرتووی حەقی و کەماڵەکاندا بە جۆش، بە خواستی تێکۆشان و بڕیاردارییەوە هەنگاوی گرتەبەر.

 

کاتێک پێویستی کردبا دەبووە فەرماندە، دەبوو پەروەردەکار، دەبووە شانۆکار، دەبووە هەڵبەستڤان، دەبووە گۆرانی بێژ. نموونەی دیۆنیسۆسی ئەم شۆڕشە بوو. گەریلای ئازادی ئافرێنەر و بەجۆشی چیا و قوتابخانەکان بوو. هاوڕێیەکمانە کە بە درووسترین شێوە خۆی گەیاندە ڕێبەرێتی، لە بەهاکانی ئازادی ژن تێگەیشت، ئەمەی لەگەڵ هاوڕێیانی ژن و پیاودا هاوبەش کرد و پەرەی بە بەها کۆمیناڵییەکان دا. بۆیە لە نێو هەڤاڵانییدا بازنەیەکی لە ڕووناکی خۆشەویستی لە دەووری خۆی ئافراند. بیرکردنەوەی کە هەمیشە قوڵتر دەبووەوە، دڵە پڕ لە خۆشەویستییەکەی و پەروەردەکارییەکەی، کەسێتیی بە ئیرادە، بە بڕیار و تێکۆشەرێیەکەی لە نێو هەڤاڵانی ژن و گەلاندا لە هاوڕێیەتی سۆسیالیستییدا بەها بێهاوتای ئافراند. لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشانماندا جێگەی گرت بەو پەڕی جددییەتەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ دەکرد. ئەرکی بەڕێوەبەری و کۆردیناسیۆنی پاژک، هەروەها ئەرکەکانی ئەنجوومەنی فەرماندەی و فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستاری جێبەجێ کرد، سەرکەوتوانە هێڵی پاژک و یەژا ستاری نواندەوە. لە پارتیبوونی ژنەوە تا بگات بە سووپابوونی ژن ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا، بەهای ئافراند، بە هاوڕێییەتی و فەرماندارییەکانیەوە پەرەی بە دەوروبەرەکەی دا و فراوانی کرد. هاوڕێیەتی شکۆدار کرد.

 

هاوڕێیانمان ئەکین و زینیش بە خۆشەویستی هاوڕێیەتییان، شایستەییان بۆ تێکۆشان، پێداگرییان، بیرکردنەوەی  ئازادی و بڕیاردارییان بوونە پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی ژنان و تێۆشانی ئازادی کوردستانمان. ژیانی شکۆمەند و ماناداریان لە هەموو شتێک بەنرختر بینی و هەموو ساتەکانی گەنجییان بە شایستەیی، هۆشیاری، باوەڕی و ڕووناکی تێپەڕاند. شەربەتی ژەهراویی ژیانی داگیرکاریی و کاپیتاڵیزمیان ڕەتکردەوە و ڕوویان لە چیا ئازادەکان کرد. هاوڕێیانمان ئەمینە، ئەکین و زین کە ڕێگەکەیان لەناو تێکۆشاندا لە چیا پیرۆزەکان بووە یەک، تاوەکو دوایین ساتەوەختی ژیانیان پێکەوەبوون و شەهید بوون. دوا هەناسەی ئەوان بەیەکەوە، فەرمانمان پێ دەدات، کە لە هاوڕێیەتی، ئازادی و خوشکبوونی ژناندا ببینە یەک و گەورە ببین. دوا هەناسەیان، فەرمانی سەرکەوتنمان پێ دەدات. ئەو بەڵێنەی پێیان دەدەین، پەیوەستە بە بەجێهێنانی ئەم فەرمانەوە. بەم شێوەیە بانگەواز لە هەمووان دەکەین هەمیشە خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەن، لەسەر ڕێی پیرۆز و ماناداری ئەوان، سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

 

دووبارە هاوڕێیانمان بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلانی کوردستان و تورکیا دەکەین."