ژنانی مەغریبی هاودەنگی خۆیان بۆ ژنانی لوبنان و فەڵەستین ڕادەگەیەنن

گروپێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤی مەغریبی داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی ئەو تاوانانەیان کرد کە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شایەتحاڵی شەڕ و ململانێکانن.

مەغریب

 

کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی مەغریب هاوسۆزی تەواوی خۆیان بۆ گەلانی ناوچە ئامانجدارەکان دەربڕی و داوای لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکانی دژی ژنانی فەلەستینی و لوبنانی دەکەن.

 

 ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەم، زیاتر لە ٨٠ کۆمەڵەی مەغریبی هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ گەلانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی کە شایەتحاڵی ململانێ و شەڕەکانن و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، هاوسۆزن لەگەڵ گەلانی ناوچەی ئامانجدارو لەگەڵ ژنانی فەلەستینی و لوبنانین.

 

ئەو کۆمەڵانە درێژەدان بە شەڕی ئیسرائیلیان بۆ سەر فەلەستین هاوکات لەگەڵ بۆردومانی لوبنان و بە پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو بە هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوای هاوپەیمان لەگەڵ ئیسرائیل، کە بووە هۆی کوشتنی هەزاران هاوڵاتی بە ژنان و منداڵانەوە، برینداربوونی ژمارەیەکی بێشومار شەرمەزار کرد.

 

ڕایانگەیاند، هەموو ئەمانە لە ژێر ڕۆشنایی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی شایستەدا دێت، میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ، یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەش بڕیارنامەی ١٣٢٥ سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش، کە تیشک دەخاتە سەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی ململانێکان، هەروەها لە پاراستن و بەشداریکردنیان لە بونیاتنانەوەی کۆمەڵگەکاندا.

 

کۆمەڵە مەدەنییەکانی مەغریب و تۆڕەکان و هاوپەیمانییەکان داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد هەوڵە ڕاستەقینەکان چڕ بکەنەوە و میکانیزمی بەدیل بەکاربهێنن بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر گەلی فەلەستین و لوبنان.

 

هەروەها داوای چالاککردنی ڕاستەقینەی بڕیارنامەی ١٣٢٥ و بڕیارنامە تەواوکەرەکانی کرد بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی، هەروەها بەشداریکردنیان لە هەموو قۆناغەکانی بڕیاردان کە پەیوەندییان بە ئاشتی و ئاسایشەوە هەیە.