دایە مینا سوڵتانی بە کاتی لە زیندان ئازاد کرا

مینا سوڵتانی، دایکی داواکاری دادپەروەری، پاش ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەری لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە قوربانیانی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری بۆکان، پاش ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

 

دایە مینا لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تەنیا جارێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی لێپرسینەوە گەیەندراوەتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و شەوانە گەڕێنراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ئەم شارە.

 

هەروەها ئەم دایکە داواکارە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بێبەش بوو لە هەبوونی دەرمانەکانی.

 

دایە مینا سۆڵتانی ڕۆژی ١١ی و ٢٠٢٤ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراو بۆدەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراوەو و تا ئێستا ناوەندە ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ خێزانەکەی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی و بارودۆخی نەداوە.

 

دایە مینا بەهۆی چالاکییەکانی لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە فشار و هەڕەشەی لێکرابوو، تەنیا بە هۆی داوای یاساییەوە و بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی بووە.

 

شەهریار محەممەدی، کوڕی دایە مینا سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوژرا.