ژنانی دێرەزور کۆبوونەوەیان لەسەر دەستکەوتی ساڵێک و پلانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدا

ژنان لە پێناو زیاتر چالاککردنی خۆیان و ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیان هێناوە، وە دانانی پلانی باشتر بۆ چالاکییەکان و نیشاندانی ڕۆڵی ژنان کۆبوونەوە. دێرەزور

ژنان لە پێناو زیاتر چالاککردنی خۆیان و ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیان هێناوە، وە دانانی پلانی باشتر بۆ چالاکییەکان و نیشاندانی ڕۆڵی ژنان کۆبوونەوە.

دێرەزور

 

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی یەکەم ژنانی دێرەزور لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ تاوتوێکردنی چالاکی ژنان لە ساڵی ٢٠٢١ و پلاندانان بۆ ساڵی داهاتوو کۆبوونەوە.

کوبوونەوەکە سەرەتا بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی ژنان و تاوتوێکردنی لەلایەن لیژنەکانی ئابووری و کۆمەلایەتی و تەندروستی و لیژنەی شارەوانی دەستی پێکرد، لە کۆتای ڕاپۆرتەکەدا پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی خرایەڕوو کە ژنان هەوڵ بدەن بۆ ڕەخساندنی پڕۆژەی کار بۆ ژنان و ئابوری سەربەخۆ.

 

ملک رباح، هاوسەرۆکی لیژنەی دارایی لە دێرەزو بە ژنهای ڕاگەیاند، چەندین دەستکەوت هەیە کە ژنان توانیویانە لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا بەدەستی بهێنن، لەوانە سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەپاڵپشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ژنان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی ٢٠٢١ ژنان چەندین هەوڵیان داوە کە گۆڕانکاری گەورە لە چالاکییەکاندا بکەن، هەروەها وەک هاوسەرۆک ڕۆڵی هەبووە لە گۆڕانکاریکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا و سیستمی هاوسەرۆکایەتی کاراتر کردووە.

وتیشی: "ئێمە پلانمان هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، لەوانە کردنەوەی پڕۆژەی تایبەت و چڕکردنەوەی کۆبوونەوە و سیمینارەکان، بۆ بەرزکردنەوەی دۆخی ژیان، گوزەرانی ژنان، پشتگیریکردنیان لە هەموو بوارەکاندا و بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەیان لە هەموو ناوچەکانی دێرەزور".

 

هەروەها قتین حسن، ئەندامی کۆمیتەی ژنان دەربارەی چالاکی ئەمساڵی ژنان و پلان بۆ ساڵی داهاتوو وتی"ژنان بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی خۆیان، ڕۆڵی خۆیان لە سەرکردایەتی هاوبەشی لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سەربازی و سیاسیدا گێڕاوە".

شهرزاد جاسم، بەڕێوەبەری گردبوونەوەی ژنانی زنوبیا لە دێرەزور ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی ساڵانە گرنگە بۆ دۆزینەوەی گرنگترین دەستکەوتەکان و هەروەها ئەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم بەدیهێنانی پلانی ژنان بۆ ئەمساڵ وەستاون.

باسی لەوەشکرد ژنان بە شێوەیەکی چالاک بەشدارییان لە چەندین چالاکی جۆراوجۆردا کرد، بەشداریان کرد لە کۆڕی ڕۆشنبیری لەسەر مێژووی ژنان و سیمینار و کۆبوونەوەکان لەسەر کێشەکانی تایبەت بە ژنان.

هەروەها وتی "پلانی داهاتوومان زیاتر بۆ باشترکردنی ڕۆڵی ژنانە هەروەها چالاککردنی زیاتری دامەزراوە مەدەنییەکان، کردنەوەی پڕۆژەی خزمەتکردنی ژنانی نەخوێندەوار و کردنەوەی شەڵتەری تایبەت بۆ پاراستنی ژنان".