خوێندکارانی هەڵەبجە گردبوونەوە و بەردەوامی بە ناڕەزایەتی دەدەن
خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌رده‌وامی هه‌یه و داواكه‌ن كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی هیچ حیزب و لایه‌نێك نه‌یه‌نه ناو خۆپیشانده‌ران چونكه قبوڵیان ناکەن.
هەڵەبجە
ئەمڕۆ له به‌رده‌م كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه خوێنكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كۆبوونه‌وه و به گوتنی دروشمی جیاواز له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن، داواش دەکەن به زووترین كات مافه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه، شیما جەمال، خوێندكار له كۆلیژه ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه، جەختی لە بەردەوامی خۆیان کردەوە و وتی: دڵنیایان دهكهینەوه له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بین و داوا دەكه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتار نهنێردرێنە ناو خۆپیشاندهرهكانیانهوه، چونكه ده‌رده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی مافه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین.
"كۆڵ ناده‌ین واز ناهێنین تاكو مافمان نەسەنین"
به چه‌ندین دروشم خوێندكاران به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه بوون، كوێستان عوسمان، خوێندكاری به‌شدار بوو، وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك وازناهێنین و مه‌به‌ستی سهرەكیشمان پێدانی ده‌ره‌ماڵه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه، تادوا قۆناغیش به‌رده‌وام ده‌بین.
زیاتر له مانگێكه له سهرتاسەری هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ پێدانی ده‌رماڵه و بەدەستهێنانی مافەکانیان، بەڵام تاوه‌كو ئێستا وەڵامێكی ئەرێنی خوێندكاران نه‌دراوه‌ته‌وه.
ت.پ