نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتی خۆراک لە دوو شارۆچکەی ئەسیوبیا ڕادەگرێت
بەهۆی شەڕی ئەسیوبیاوە بارودۆخ لەو وڵاتە نالەبارە و نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس لە باکوری ئیتیۆپیا پێویستیان بە پێداویستی خۆراکی گرنگ هەیە".

ناوەندی هەواڵ
بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP دابەشکردنی یارمەتی خۆراکی لە دوو شارۆچکەی باکوری ئەسیوبیا ڕاگرت پاش ئەوەی چەکدارەکان عەمبارەکانیان تاڵان کرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە چەکدارانی هێزەکانی تیگرا بڕێکی زۆر لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خواردنیان دزی، هەندێک لە خۆراکەکان بۆ منداڵانی بەدخۆراک بوو.
باکوری ئەسیویبیا لە شەڕێکی ناوخۆیی بەردەوامدایە لە نێوان تیگرا و هێزەکانی حکومەتدا رووبەرووی برسیبوونی بەکۆمەڵ دەبێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕکردن زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس پێویستیان بە پێداویستی خۆراکە".
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بڕیاری وەستاندنی دابەشکردنی خۆراک لە کۆمبۆلچە و نزیکی دێسێی، دوو شارۆچکەی ستراتیژی لە باکوری ناوچەی ئەمهارا کە لەسەر ڕێگای ئەدیس ئەبابای پایتەخت دادەنیشن، بەڵام تا ئێستا یاخیبووانی تیگرا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو دەنگۆیانە نەداوە کە گوایە خۆراکەکانیان دزیوە.