تاژێ: لە دژی هێرشەکان بە توندی دەوەستینەوە
تاژێ لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی سەر شەنگال وتی: "ئێمەی ژنانی ئێزدی هەرگیز دەستبەرداری مافی خۆبەڕێوەبەری و ئازادی نین و بە توندی دژی هێرشەکان دەوەستینەوە".

تاژێ لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی سەر شەنگال وتی: "ئێمەی ژنانی ئێزدی هەرگیز دەستبەرداری مافی خۆبەڕێوەبەری و ئازادی نین و بە توندی دژی هێرشەکان دەوەستینەوە".
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-یاژێ دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردنەوە و تێیدا هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژی تورکیا کە ڕۆژانە دەیەوێت تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی داعش بکاتەوە، جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی لە خاکی پیرۆزی شەنگال ئەنجامدا، دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و عێراق و خیانەتکاران پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەنە ئامانج.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لە بەئامانج گرتنی فەرماندار و مامۆستای کۆمەڵگەی ئێزدی، مەروان بەدەل دەکات و دەڵێت: لەم دواییانەدا بەئامانجگرتنی پێشەنگ و فەرماندە و مامۆستای کۆمەڵگەی ئێزدی، مەروان بەدەل ویستیان کە خەڵکی ئێزدی بێ هێز و ئیرادە بکەن و پێشەنگەکانیان تیرۆر بکەن، ئامانجگرتنی ڕێبەرانی کۆمەڵگەی ئێزدی بەئامانجگرتنی کلتور و مێژوو و باوەڕی کۆمەڵگەی ئێزدییە، پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەمڕۆ سەرکردایەتی کۆمەڵگایەکی ئازاد و سەربەخۆ دەکەن و ژیانی ئازاد بۆ گەلەکەیان دەئافرێنن، کۆمەڵگەی ئێزدی هەرگیز ئەو قارەمان و پێشەنگانە لەبیر ناکات.
"کۆمەڵگای ئێزدی سزای خیانەتکار و خۆفرۆشان دەدات"
تاژێ لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشکی خستەسەر بێدەنگیی ڕای گشتی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا و وتیشی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کۆمەڵکوژیی بەر بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام دەدات، جیهان بێدەنگە و ئەمەش هاوکاری کۆمەڵکوژییەکانە، ئێمە وەک تاژێ ئەم بێدەنگی و هاوکارییە شەرمەزار دەکەین، ئەم هێرشە دڕندانەیە کەبە هاوکاری پەدەکە و عێراق و خیانەتکاران ئەنجام دەدرێن، خەڵکی ئێزدی سزای خیانەتکار و خۆفرۆشان دەدات".
ت.پ