ژنان بەشدارن لە وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار

لە ڕێوڕەسمێکدا لە کالیفۆرنیا دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بەڕێوەچوو، کە ژنان وەک باشترین دەرهێنەری فیلم و ئەکتەر توانیان خەڵاتەکە وەربگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ٩٤هەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاکتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو ، تیادا فیلمی "Dune"  بووە براوەی زۆرترین خەڵات کە شەش خەڵاتی بەدەستهێنا، هەروەها فیلمی "CODA"  پاڵێوراوی سێ خەڵات بوو توانی هەر سێ خەڵاتەکە ببات و فیلمی The Eyes of Tammy Faye'ـیش بووە خاوەن دوو خەڵات.

 

فیلمی CODA لە دەرهێنانی ژنە دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی سیان هیدەرە، کە باس لە خێزانێک دەکات کە لە ماساچوسێتی ئەمریکا دەژین، تەواوی ئەندامی خێزانەکە کەڕ و لاڵن، یەکێکیان زۆر تامەزرۆی بەدیهێنانی خەونەکانییەتی، یەکێک لە خەونەکانی گۆرانی وتنە، روبی لەنێوان دەستبەرداربوونی خێزانی و بەدیهێنانی خەونەکانی یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

 

هەروەها باشترین ژنە ئەکتەر جێسیكا چەستەین بۆ فیلمی The Eyes of Tammy Fayeخەڵاتی وەرگرت، باشترین ژنە ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت ئارینا دێبۆس بۆ فیلمیWest Side Story بوو.

 

جەین کامپیۆن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی "The Power of the Dog"بردەوە، جەین ژنە دەرهێنەرێکی بە رەچەڵەک نیوزیلاندییە، تەمەنی ٦٧ ساڵە، فیلمەکەی جەین کە بە واتای "دەسەڵاتی سەگەکە" دێت.