گەورەترین مانگرتن بە بەشداری ڕێژەیەکی زۆری ژنان لە هندستان بەڕێوەچوو

لە هندستان مانگرتنی سەرتاسەری بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەس کە زۆرینەیان ژن بوون بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.

ناوەندی هەواڵ
مانگرتنی سەرتاسەری لە هندستان کە بۆ ماوەی دوو رۆژلە  ٢٨ و ٢٩ی ئادار لەسەرتاسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو لەسەر داواكاری ژمارەیەك سەندیكا بوو، نزیكەی ٢٠٠ ملیۆن كەس بەشدارییان لەم مانگرتنەدا کرد، ئەمەش رێژەیەكی گەورەیە لەدژی سیاسەتەكانی حكومەتی هندستان، هەروەها زۆربەی مانگرتوان ژن بوون.


ئاماژە بەوەکراوە کە ئەم مانگرتنە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كارە خزمەتگوزاریەكانی گواستنەوەو گەیاندنی گشتی و پیشەسازی و دامەزراوەكانی وزەو نەوت، هەروەها سەندیكا بانكییەكانیش پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنەکە دەربڕیوە.


داواكاری سەندیكا كرێكاریەكان جۆراوجۆرن لەوانە، رەتكردنەوەی جیاكارییە لەنێوان كۆمپانیاكانی سەر بە حكومەت و وزیادكردنی كرێ و دابەشكردنێتی بە دادپەروەرانە، هەروەها گەیشتنە بە مافی یەكسان لەنێوان كرێكاراندا بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ خاوەن كارەكاندا كراون.