چوار ڕۆژە ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستداوەو پۆلیسیش هیچ ڕاگەیەندراوێکی نییە

ماوەی چوار ڕۆژە ژنێکی گەنج لە سلێمانی بە گوماناویی گیانی لەدەستداوەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیش هیچ لێدوانێکی نییە، هەروەها میدیاکانیش گرنگیان بەم ڕوداوە نەداوە.

ناوەندی هەواڵ

 سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا، ژنێک بە ناوی "لینا کاوان حسێن" لە شوقەکانی شاری پزیشکان لە سلێمانی، لە نهۆمی ١٠یەمەوە بە گوماناویی کەوتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، وەک زانراوە هێزەکانی پۆلیس ڕاستەوخۆ چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، هەربۆیە بۆ وەرگرتنی زانیاری ئاژانسەکەمان پەیوەندی بە ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە کرد بەڵام هیچ وەڵامێکیان نییە.

 

لەسەر ئەو ڕووداوە سێ گەواهیدەر کە ژنن و یەکێکیان کەسوکاری ژنە گەنجەکەیە، کە لەسەر داوای خۆیان ناویان ناهێندرێت بەم شێوەیە باسیان لە ڕوداوەکە کرد، "ئەو ژنە دایک و باوکی جیابوونەتەوە، خۆشی لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە وتویەتی جیادەبمەوە، دایک و باوکی پشتیان نەگرتوەو کێشەی دایک و باوکیشی کاریگەری هەبووە لە سەری و نامورتاح بووە، چارەکێ پێش ئەوەی خۆی هەڵبداتەخوارەوە پەیوەندی بە دایکییەوە کردوەو وتیەتی "دایکە من خۆم دەکوژم" دایکی گوێی پێ نەداوە، بەحساب هاوژینەکەی لە توالێت بووە، تا هاتۆتە دەرەوە لە بالکۆنەکە خۆی فڕێ داوە، ئەو کاتەی کە کێشەی لەگەڵ هاوژینەکەی هەبووە هەریەک لە دایکی وتویەتی ئەبێ لای من بیت، باوکیشی وتویەتی لای من بیت،. ماڵی باوکی و هاوژینەکشی دەڵێن خۆی خۆی فڕێ داوە".

 

گەواهیدەرێکی دیکە بەم شێوەیە لەسەر گیان لەدەستدانی گوماناویی ئەو ژنە گەنجە قسەی کرد: "دایک و باوکی ئەو ژنە کێشەی خێزانیان هەبووە ولە ئێستادا لە دوای نەورۆز جیادەبنەوە، ھەر لە ھەمان کاتدا باوکی ژنی دیکە دەهێنێت بۆیە ئەو ژنە گەنجە تووشی حاڵەتی دە روونی دە بێت و زۆر کایگەری دەکاتە سەری، بە هاوژینەکەی وتوە "من دەبێ لەم ژیانەدا نەمێنم" دوو رۆژ دوای ئەو قسەیەی دەچنەوە ماڵی خۆیان لە دوای ئەوەی لە ماڵی باوکی هاوژینەکەی بوون، ھەر ئەو رۆژە لە گە ڵ هاوژینەکەی ماڵئاوایی دەکات دواتر ماچی منداڵە تەمەن ھە شت مانگەکەی دەکات، هاوژینەکەی پێی دەڵێت ئەوە تۆچی دەڵێت؟ ئامۆژگاری دەکات کە شتی وانەکات دواتر دە چێتە ژووری نوستنەکەیان کە بالکۆنی هەیە و هاوژینەکەشی لە ژووری میوانەکەیان لەگەڵ منداڵەکەی دەبێت ئاگادار نابێت لێی خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە، پاش ماوەیەک پێی دەزانێ و یەکسەر ئاگاداری پۆلیس دە کات و ڕاپۆرتی پۆلیس لە دوای پشکنینی ماڵەکەیان دەردەکەوێت کە ژنەکە خۆی بە و کارە ھەستاوە تائێستا دۆسییەکەی بەم جۆرەیە لە پۆلیس و نوسراوە بە خۆکوژی کردن".